دەوڵەتی تورکیا لە ڕێی بەنداو و ناوەندەکانی هایدرۆئەلەکتریک (HES) جوگرافیای کوردستان خرا دەکات. سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانیش حکوومەتی ئاکەپە هەوڵ دەدات مێژوو، میراتی کولتووری و سرووشتی کوردستان لەناوببات. یەکێک له و کارانەی ئاکەپە دروستکردنی بەنداوێکە لە فارقینی سەر بە #ئامەد#. کارکردن بۆ دروستکردنی بەنداوەکە ساڵی 2009 لە چوارچێوەی پڕۆژەی گاپ (GAP) دەستی پێکرد و 80%ی کارەکانی تەواو بووە. بەنداوەکە لە ناوەندی هایدرۆئەلەکتریک و 23 دەزگەی ئاودان پێکدێت و لە ماوەی 2 ساڵدا پڕ لە ئاو دەبێت. بەنداوەکەی فارقین کە 175،5 مەتر بەرزە، لە دوای بەنداوی ئەتاتورک گەورەترین بەنداوی تورکیایە. بەنداوی ئلسووی حەسکێف کە سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان دژ بە دروستکردنی، هێشتا کاری تێدا دەکرێت و 95%ی کارەکانی تەواو بووە. ئەندامی پلاتفۆڕمی پاراستنی حەوسەل گونەر یانلچ دەربارەی ئەم بابەتە بۆ ANF دوا و دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی 1940 بەدواوە لە چوارچێوەی سیاسەتە ئەمنییەکاندا لە هەرێمی کوردان بەنداو دروست دەکات.
یانلچ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتەدا بە ناوی پڕۆژەی گاپ هەتا ئێستا پلان بۆ دروستکردنی 11 بەنداوی گەورەی ئەمنی دانراوە.
(بێگومان بۆ تێگەیشتن لەم پڕۆژەیە، پێویستە سیاسەته ئەمنییەکان، ئاو، کشتوکاڵ و وزەی تورکیا هەڵسەنگێندرێن. هەم لەپێناو باڵادەستی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، هەم لەپێناو بڕینی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و کۆچبەرکردنی خەڵک، دەستیان بە دروستکردنی بەنداوی گەورە کرد.)
یانلچ هێمای بۆ ئەوە کرد کە نموونەی سەرەتای بەنداوە ئەمنییەکان لە شارەکانی کوردستان، بەناوی کۆبانێیە لە خارپێت و گوتی: (گەلی ئەم هەرێمە لەگەڵ دەسەڵاتدارەتی تەبا نییە. لە هەر شوێنێک کە ئه و کوردانەی سەر بۆ دەسەڵاتدارەتی دانانەوێنن هەیە، لەوێ بەنداو دروست دەکرێن و لە ڕێی بەنداوەکان هەوڵ دەدرێت ناچاری کۆچ بکرێن.)
$50 گوند ژێر ئاو دەکەون$
گونەر یانلچ باسی لەوە کرد کە ئه و بەنداوەی لە فارقین دروست دەکرێت، دووەمین گەورەترین بەنداوی هەرێمەکەیە و بەهۆیەوە دۆڵی گۆدەرنەی مێژوویی لەنێوان ناوچەکانی فارقین، پاسوور و هەزرۆ ژێر ئاو دەکەوێت. گوتیشی: (ئەم هەرێمە و 50 گوند کە میواندارەتی بۆ میراتی مێژوویی دەکات، بەهۆی بەنداوەکە ژێر ئاو دەکەون. یانلچ بەبیری خستەوە کە خەڵکی هەرێمەکە ناچار دەکرێن کۆچ بکەن.)
$هۆشمەندیی کۆمەڵایەتی ناهێڵدرێت$
گونەر یانلچ گوتی: (ئامانجێکی دیکەی دروستکردنی بەنداوەکەی فارقین لەناوبردنی ئه و بیرەوەری، گۆڕ و تەختانەیە کە لە سەردەمی نیۆلۆتیکەوە ماونەتەوە. بە هۆی ئەم بەنداوە لە بواری ژیاندا زۆر گیای ناوازە، بەراز، ڕێوی و بزنەکێوی ژێر ئاو دەکەون. دەستنیشانیشی کرد کە دۆڵی گۆدەرنە لە هەموو لایەکەوە ئامانجی سەرمایەدارانە و ئه و بەنداوانەی کە دروستیش دەکرێن ئەنجامێکی سیاسەتی سەد ساڵەی لەناوبردنی هۆشی کۆمەڵایەتییە.
ئه و ئەندامەی پلاتفۆڕمی پاراستنی حەوسەل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، گەلی گۆدەرنە، نەوالی سۆندە، چەمی هۆلادا و حەسکیف بەهۆی بەنداوەکە ژێر ئاو دەکەون. گوتیشی: بەم شێوەیە هەوڵ دەدرێت مێژووی کۆمەڵگە و هۆشمەندیی کۆمەڵایەتی لەناوببرێت و جەماوەرێکی هاوئاواز کە سەر لە بەرانبەر دەسەڵاتدارەتی دابنەوێنێت بئافرێندرێت. [1]