بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەبێت و لە 5هەزار مێگاوات نزیک بووەتەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیەش هەیە.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی ڕۆژانە زیاد دەبێت، پێشتر پێشبینی ئەوەمان کردبوو خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بگاتە 5هەزار مێگاوات ئێستا گەیشتووەتە نزیک ئەو ژمارەیە، ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزە.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، باسی لەوەشکرد ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە شوێنی خۆیدایە هەر 2700 مێگاواتە، بەو جۆرە ئێستا نزیکەی 12کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە.
لەمانگی شەشی ئەمساڵ بۆ تەواوی مانگەکە، نزیکەی 14کاژێر کارەبا دراوەتە هاونیشتمانیان. وەزارەتی کارەبا نزیکەی 1 ملیۆن و 500هەزار هاوبەشی هەیە، لە وەرزە زۆر گەرم و ساردەکاندا لەبەر زۆری بەکارهێنانی کارەبا و بەرزبوونەوەی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەکات.[1]
#08-07-2018#