ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە:
لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی ئەنجامدا. زانیاری لەوبارەیەوە:
'چالاکی لەگەڤەر'
سوپای داگیرکەری تورکیا ماوەیەکە لە نێوان مەرگێزەرو شیتازان-ی ناوچەی گەڤەر-ی #جولەمێرگ# خەریکی دروست کردنی ڕێگەی سەربازییە، هێزەکانمان لە ڕۆژی 8ی تەمووز/17ی پووشپەردا لە کاتژمێر 03:30 خولەکدا لە دژی ئامێرەکانی ڕیگەوبانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 4 بۆلدۆزەر و چەند کامیۆن بەتەواوی تێکشکا. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەری کۆبراوە ناوچەکەی تۆپباران کرد.
' لە باشووری کوردستان 4 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕێکەوتی 8ی تەمووز/17ی پووشپەڕ لە کاتژمێڕ 17:30 خولەکدا، هێزەکانمان سوپای داگیرکەری تورکیایان لەسەر گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان کردە ئامانج.لە دوو قۆڵەوە هێرشی سەنگەرەکانی دوژمن کرا و سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
هێزەکانمان لە هەمان ڕۆژدا لەکاتژمێر 19:45 لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گردی خودێ-ی هەرێمی بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 4 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
' لە سێرت 6 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕێکەوتی 7ی حوزەیران/26ی جۆزەردان لە کاتژمێر 17:00 گەریلاکانمان لە دژی بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە گردی شۆخا-ی ناوچەی بەروار-ی سێرت چالاکییان ئەنجامدا. گورزێکی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و 6 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ناوچەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و دوای چەند کاتژمێر بەبێ ئەنجام کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا.[1]
#09-07-2018#