ڕابوونی مەرگ یانی چی؟
ئەو ڕابوونەی کە ناویان ناوە بە ڕابوونی ئیسلامی، لە 1928 وە مێژووی سەرهەڵدانی ئیخوان و دامەزاراندنی لەسەر دەستی حەسەن بەنا، لە کاتێکدا هات کە تازە خەریک بوو ئومەتی ئیسلام لە تونێڵی ئەزمونێکی مێژوویی شکستخواردووی دوور و درێژ دەردەچوو، هێشتا برینەکانی باش تیمار نەکردبوو، کە زوو بە زوو، کەسانێک پەیدا بوون بۆ زیندووکردنەوەی میراتی دینی بەناوی سەحوە یان ڕابوون، هەرچەندە ئەو زاراوەیە لە بنەڕەتدا نوێیە، ولە هیچ سەردەمێکی حوکمی ئیسلامدا گەڕانەوە بۆ بەها دینییەکان ناوی سەحوەی لێ نەنراوە!
سەحوە لە عەرەبی بۆ هوشیار بوونەوەیە لە سەرخۆشی یان خەوتن، لە هەردوو ماناکەیدا پێیوایە ئەو خەڵکە خەوتوو وسەرخۆشن ئاگایان لە ئیسلام نەماوە و دەبێت هوشیار بکرێنەوە، ئەو سەرخۆشیە بەریان بدا!
بەڵام چونکە سروشتی دینەکە جەنگاوەرانە هەڵکەوتوە، و لە سەردەمی داگیرکردنی کۆلۆنیاڵی دروست بوو، ئەو ڕابوونە هەمیشە وەک جەنەڕاڵێکی گۆڕەپانی شەڕ بیری دەکردەوە! بۆیە زۆری نەبرد خزایە ناو شەڕ و تووندوتیژی. چونکە سەحوە دژی ڕۆژئاوای بەڕەڵلا و مولحید و بێ ڕەوشت وەک کاردانەوەیەک هاتە بوون، بەرامبەر خۆرهەڵاتی بە ڕەوشت ودین و بەها، ڕابوون هەموو میراتی سێکسی مێژوو و دەق و فیقهی بەلادا، ویستی ئسلامێکی ئەخلاقی تووند دروست کات، هێندە تووندگیر لە بواری سێکسییەوە کە هیچ سەردەمێکی ئیسلامی بەخۆیەوە نەیدیتبێت!
چاکترین بواری ڕەوشتیش لای ئەو ئیسلامە ڕەوشتی سێکسیە کە بە پلە یەک ئافرەت دەگرێتەوە، بۆیە ئافرەتان یەکەم قوربانی دەستی ئەو سەحوەیەن، ئینجا گەنجان بە گشتی.
دەرهاوێشتە نێگەتیڤەکانی ڕابوونی ئیسلامی لە زۆر لاوە خۆی بەیان دەکات، لە خوێن ڕشتن و هەرزانکردنی خوێنی مرۆڤ، دزێوکردن و شێواندنی سەرتاپای موسڵمانان بە هۆی کارە بەدەکانیان، دوژمن زۆرکردن بۆ موسڵمانان، کوشتنی داهێنان و تۆقاندنی ئازادبیران و گەلێ شتیتر! بۆیە ناوم لەو سەحوەیە نا بە ڕابوونی مەرگ، چونکە زیاتر لە حاڵەتی ئەو کەسانە دەچێ کە لەسەرە مەرگن، بۆ ماوەی چەند سەعاتێ زۆر وریا و ساغ دەردەکەون، خەڵکی دەوروبەری وادەزانن چاک بوەتەوە، بەڵام حالەتێکی کاتییە، زانایانی ئیسلامی دەڵێن ئەو ڕابوونە ڕەحمی خوایە بۆ ئەوەیە بەرلەوەی مرۆڤەکە بمرێ، وەسیەت بکات. یانی ڕابوونی مەرگە، و ناکرێ ئەو هەموو میللەتانەی ئیسلام مەحکومی گەڕانەوەی ڕابردوێکی شکستخواردوو بکەین کە پڕۆژەی ئیسلامی سیاسی دەیەوێت بەزۆر زیندووی کاتەوە.
ئەوە بەشێکە لە پێشەکیەکە لە پشتی کتێبەکە دادەنرێ بۆ ناساندن
ئەگەر ژمارەی لاپەڕەکان تێک دەچێ هەڵول دە لە پاش پێشەکی نووسەر، بە گەورەیی لە پەڕێک بنوسە: بەشی یەکەم.... با پەڕێک سپیش بێ کێشە نییە تا ماندوو نەبیت بە گۆڕینی لاپەڕەکان
ڕابوونی مەرگ
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییە بۆ ئیسلامی سیاسی لە کوردستان و جیهان دا
زنجیرەی ئیسلامی سیاسی (2)
نووسینی
محەمەد هەریری
توێژەر لە فکری ئیسلامی
چاپی یەکەمی ئیلکترۆنی 2018
لە بڵاوکراوەکانی: دەزگای توێژینەوەی بوێری بیر
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی
لە وتاری ئیسلامی سیاسی لە کوردستان و جیهان
نووسینی: محەمەد هەریری توێژەر لە فکری ئیسلامی
نەخشەسازی بەرگ و تێکستەکان:
ساڵی چاپی یەکەمی ئیلکترۆنی تەموزی 2018
لە بڵاوکراوەکانی: دەزگای توێژینەوەی بیری بوێر