بەشێکی گەورەی زەردۆئی سەر بە تیرەی کەمانگەرن ئەم تیرەیە یەکێکە لە تیرە گەورەکانی (ئێڵی جاف). ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە جاران لە ناوجەکانی: ئافریان سەرو و خواروو، ماویان، کورەدەرە، تفین، ساتیاری و قەرەویس.کۆڵەسارە،ماسان، کەوانە. پاڵنگان.کورەدرە، گرگان و عەنەب و دەرەشیش نیشتەجێ بوون، بەڵام زێدی ئێستایان دەکەوێتە سنووری هەردوو پارێزگای (کرمانشان و #سنە#) (ناوچەی بیلور).
سنووری باکووریان: کرمانشان و کامیاران، سنووری باشووریان میان دەربەند #کرماشان#ە، سنووری ڕۆژهەڵاتیان ناوچەی بیلورە و، لە ڕۆژئاواشەوە قەتپاڵی شاخی شاهۆ و ڕوانسەرە.
هەندێکیان لە هاویناندا باریان دەکردە ناوچەکانی : ماراب، گرکان، کەناری ڕووباری قەرەسو و سەرچەم گڕکان، نەهار، کێوی شاخ شکن، لە زستانیشدا دەچوونە: زەهاو، نەسر ئاباد.
ئەم تیرەیە تا سەردەمی ئیمام قولی میرزا عیمادولدەولە تیرەیەکی کۆچەر بوون. هەروەها بە وێنەی هەردوو تیرەی شەرەفبەیانی و دوورویی، تیرەیەکی تاک و خۆبەخۆن، و هیج لق و پۆیان لێ نابێتەوە.
کاتێک قەوارەی یەکگرتوی عێلی جاف دامەزرا، کەمانگەرەکان پیوەندییان بەم (یەکگرتوو)ەوە کرد و بوونە تیرەیەکی گەورە لە جافی #جوانڕۆ#. لە سەردەمی کۆندا باپیرە گەورەیان ئیبراهیم خانی کەمانگەر لە ناوچەی #شارەزوور# و #هەڵەبجە# بەتایبەت لە گوندی دەرەشیش و عەنەب, بەخۆی تیرەکیەوە، باریان کرد و هاتنە شوێنەکانی ئێستایان، کە بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی میرنیشینی ئەردەڵانی داوایان لێ کرا کە شوێنی خۆیان بگوازنەوە بۆ بۆ
نێوان کرماشان و سنە چونکە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچەدا هەبو بۆیە دوایان لە ئیبراهیم خانی کەمانگەر کرد بیتە ئەم شوێن. کەمانگەرەکان لە ڕووی سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی توندو تۆڵبون لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ئەردەڵانیەکان داوایان لێ کردن کۆچیان کرد بۆ سنوری نیوان کرماشان و سنە و کامیاران، تائێستاش باشماوەی ئەم تیرەیە لە زێدی جارانیاندا (هەڵەبجە و دەرەشیش و عەنەب) دەژین بە کەمانگەر ناسراون
یەکێک لە سەرۆکە دیارەکانی ئەم تیرەیە، ئاغا بەهرام بوو کە بە بەخشندەیی و سوارچاکی و چاونەترسی ناوبانگی دەرکردبوو، بۆیە لەلایەن ئیمام قولی میرزا عیمادولدەولەی حاکمی ئەردەڵانیەکانەوە بۆ پاراستنی سنووری ئەو میرنشینییە (لە سنووری کرماشان و سنەدا) هەڵبژیردرا، بەو شێوەی سام و دەسەڵاتی لە نێو تیرەکەدا پتر پەرەی سەند.
پاشان دەسەڵاتی ئەم تیرە کەوتە دەستی محموود بەگی کەمانگەر نیزامولمەلیک (ئاغا محمودحاجی ئاغا) کە کەسێکی دلێر و خەسڵەت بەرز بوو. ئەم زاتە توانیی یەکپارچەیی و هێزی تیرەکەی بپاریزێت لە کاتێکدا کە عەشیرەتەکانی دراوسیێ بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی ناهەمواری ئەو سەردەمەوە، تووشی لاوازی و سستی هاتبوون.
نابراو گوندی (ماراب)ی کردە مەڵبەندی خۆی و عەشیرەتەکەی و گەشەی پێدا و زۆر پێشیخست. بەڵام، سەرئەنجام خؤی و دوو لە کوڕەکانی (احمدخان و محمدخان) لە جەنگی نێوان تیرەی (کەمانگەر) و عێلی سنجاویدا بە فەرماندەیی عەلی ئەکبەرخان (سردار مقتدر) کوژران. ئەوجا کوڕەزاکەی سلێمان خانی کەمانگەر (سلێمان خانی کوڕی عەلی خان شوجاعولمەلیک کوڕی ئاغا محموود حاجی ئاغا) ناوبانک و دەسەڵاتی پەیدا کرد. ئەم زاتە مرۆڤێکی دلێر و بەخشندە و زانا و ڕۆشنبیر و لە خواترس و دلڵسؤز بە عەشیرەت و خزمەکانی بوو.
دیسان شایەنی باسە کەوا سڵێمان خانی کەمانگەر پیوەندێکی دؤستانەی لەگەڵ، داوود بەگی سەرۆکی عێلی جافدا هەبوو و، زؤر ڕێزی لەم زاتە دەگرت و سەردانی ماڵیانی بە بەردەوامی دەکرد. ئەم هۆزە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و زانستی تیا هەڵکەوتوە، شەهید سەدیقی کەمانگەر ڕابەرێکی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد (کۆمەڵە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. شێرزاد کەمانگەر دەمەزرێنەری پارتی ئازادی کوردستان (پەژاک). ئەحمەد کەمانگەر یەکیکە لە کەسایتیە ناوبانگەکانی کورد کە ڕیبازی نەقشبەندی لە ناوچەی کامیاران و سنە و گوندی کۆڵەسارە و ماسان لەسەر دەستی مولانا خالیدی شارەزووری بڵاوکردەوە. سالار کەمانگەر کە بەڕیوبەری هەر دوو کۆمپانیای گەورەی گۆگڵ و یوتوب. عومەر فتاح حسین کەمانگەر سەرکردەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی حکومەتی ئیدارەی #سلێمانی# و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کابینەکانی پێشوو ئەندامی مەکتبی سیاسی ئیستای یەکێتی. بە سەدها شەهید بۆ نیشتیمانی کوردان. سەرچاوە : هۆز و تیرەکانی جاف. 2 ویلایت طوایف کرماشان. تاریخ کورد و کردستان مردۆخی.
تویژینەوەی: نوسەر جوتیار کەمانگەر[1]