$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە دوو ناوچەی پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و تێکهەڵچوون لەنیوان سوپای پاسداران و #حدکا# ڕوویدا و بەپێی ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران و حدکا، لەهەردوولا کوژراو هەیە. بەڵام حدکا ڕەتیدەکاتەوە شەڕ لە نۆدشە ڕوویدابێت و هیچ ئەندامیکیان کوژرابێت.[3]
- ئەندامێکی بە پیشینەی سپای پاسداران بە ناوی ئەرکان قەدیمی خەڵکی گوندی گوشخانی سەر بە بەخشی ناوەندی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای #سنە# لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە باشووری کودستان و ئێڕاق بەهۆی بارودۆخی خراپی ئاساییشی ئێڕاقەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕاگیرا.[1]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، دەوروبەری شارۆچکەی #شیلادزێ#ی سەر بە #ئامێدی#ی #دهۆک#یان بۆردوومانکرد و خاڵێکی #پێشمەرگە# و چێشتخانەیەکیان کردە ئامانج.[4]
- لە ئۆپەراسۆنێکی هێزە عێراقییەکان بۆ خۆرئاوای #خورماتوو#، تۆنیلێکی گەورەی چەکدارانی #داعش# دۆزرایەوه و تێکدرا، هاوکات ژمارەیەک لە بۆمب و تەقەمەنی و کەرەستە و پێداویستی ئه و چەکدارانە دەستیان بەسەرداگیرا.[2]
- ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا گوتی بەغدا تەنیا 45-50%ی پێویستییەکان بۆکوردستان دابیندەکات و ئەوەی دیکە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیان بۆ دابینبکات و خۆیان بیکڕن.[3]
- بە ئامادەبوونی #نێچیرڤان بارزانی# و کونسوڵی فەرەنسا لە #هەولێر#، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر بەڕێوەچوو.[3]
- پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و چوار لایەن-یش بایکۆتی چاودێرییکردنی پرۆسەکەیان کرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، چەتەکانی فورقەت ئەل حەمزە، لە گوندی باسوتە-ی سەر بە شێراوای #عەفرین# 4 هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاندووە. تا ئێستا نازانرێت ئەو 4 هاووڵاتییە مەدەنییە بۆ کوێ ڕفێندراون. ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیە ڕفێندراوانە بەم شێوەیە: 1 - حسێن جومعە کرێش تەمەن 45 ساڵ، 2 - مەجید عەبدۆ تەمەن 50 ساڵ، 3 - خەیری وەلید عومەر تەمەن 27 ساڵ، 4 - شادی بەتال قەدری تەمەن 40 ساڵ.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- بارودۆخی ئاساییشی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تێکچوون. هێڵەکانی ئنتەرنێت لە هەموو شارە ئێڕاقییەکان بڕاون.[1]
- پۆلیس لە شاری ئیستەنبول ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵانی ئەنجامدا و 8 کەسی دەستگیرکرد. ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە: زۆنگیولداکێ ئەڤلیان گیودان پاڵێوراوی #هەدەپە#، سەروەت تەکین، وەدات تەکین، موارد تەکین، هانم گیوزەل، میراچ یاڵچن، ڤۆڵکان ئاڤکان و ئازاد کاپلان.[6]