سەبارەت بە خۆم و شیعرم
هەر لەمناڵیەوە هۆگری جوانی و سروشت بووم. حەزم ئەکرد زۆرتری کاتم
سەرلەبەیانی و ئێواران درەنگ لەقەراغ شار بەسەربەرم. تابۆم کرابێ حەزم
کردووە بەتەنیابم، چونکە بێ ئەوەی بەخۆم بزانم بەجۆرێک دڵم شاد ئەبوو
لەخۆمەوە دەستم ئەکرد بەسووڕدان و چەقەنەلێدان، یا پەستییەک دای
ئەگرتم. جارێکیان لەبن خەرمانێکا کوڵی گریانم هەستابوو بەدەنگی بەرز
ئەگریام. کە لە دەنگێک سەرم هەڵبڕی ئەبینم زەلامێک لەبەردەمما بەسەر
سوڕمانەوە وەستاوە، لێم ئەپرسێ: ڕۆڵە بۆ ئەگریت؟ بەڵام من قوڕگم ئەوەندە
پڕبوو بوو لەگریان، نەم ئەتوانی وەڵامی بدەمەوە.
لەبارەی جوانیی ئافرەتەوە زۆرجوان پەرست بووم، بەڵام زیاتر حەزم
لەجووڵان و ڕووداوو بەسەرهات کردووە. زەردەخەنەیەک لەجێی خۆیا بووبێ،
زیاتر بزواندوومی بادەم و لێوەکەش جوان نەبووبێ. جۆری زەردەخەنەوڕۆین و
هەستان زیاتر ئەمجوڵێنێ. چونکە هەر جوڵانەوەیەک تەعبیرێکی تیا بەدی
ئەکەم. بگرە کە سەیری چاوێک ئەکەم، نەک لەبەر جوانییەکەیەتی، بەڵکو
بیر له و تەعبیرە ئەکەمەوە کەله و چاوەدا هەستێ ئەخاتە ڕوو. چاوەڕوانییە
یان شەرمە، قینە یان شادییە ؟ ئالەم جۆرە شتانە. بەکورتی ئەتوانم بڵێم
هەمیشە کەسێکی جوانی پەرستی ئەوتۆ بووم لەهەر جوانێکدا شتێکم بەگەن
کردووە، وەجوانی تەواوم یان هەموو جوانییەکانم بەسەریەکەوە لەکەسێکدا
نەدیوەتەوه و نمونەیەکم نەدیوە هەموو ئه و ئاواتانەی تیابێ کەلەبارەی
جوانی یەوە لەدڵما بوون.
لەبەرئەوە شیعرەکانم بەدەگمەن باسی جوانییان تیایە. بەشی زۆری
باسی ڕووداوو بەسەرهاتە چ هی خۆم، چ له و ڕووداوانەی بەرچاوم کەوتوون و
خستومنەتە ڕوو. بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر دوو کەس زۆر پەسەندی دڵم بوون
کە تەنیا بۆ دڵ ودەروونی خۆیان شیعریان وتووە، یەکەم عەلی کەمال باپیر
)کەمالی(ودووهەم فایەق زێوەر)بەختیار(ە کە مەبەستی خۆدەرخستنیان زۆر
کەم بووە. ئەوەی گەشەی بەم هەستەم دا چەند شتێک بوو.
یەکەم: مامۆستایەکی فارسی زانی ئەدەب دۆستی سنەییم هەبوو ناوی
)مەلا میرزا(بوو کە هەڵاتووی ئەوسای ئێران بوو. لەمزگەوتی شێخەوڵای
هەولێری)مزگەوتی دوو دەرگا(قوتابخانەی هەبوو. وابزانم زۆر قوتابی
تری ئه و دەمەی وەک مامۆستا شاکیر فەتاح وموحەمەد قەفتانی خاوەنی
چاپخانەی کامەرانی و لاوانی)دەرگەزێن(و)سەرشەقام(ی دەوروبەری
1831 ئەیناسن بەڵام کەسیان وەک من هۆگری نەبوو.
دووهەم: ئه و چاپکراوە کوردی یانەی لەسەرەتای بیرکردنەوەمدا هەبوون
بەتایبەتی چاپکراوەکانی)کوردی و مەریوانی(وەک)دیوانی نالی(و)دیوانی
سالم(و)یادگاری لاوان(زۆر بەتاسەوە ئەمقۆستنەوە، بەتایبەتی ئه و چەند
پارچە شیعرەی گۆران کە بڵاوکرانەوە تیایانداو هەستی خۆشویستنی گۆرانیان
خستە دڵمەوه و پاشانیش ئه و هەستە هەر زیادی ئەکرد. سەرچاوەی
خوێندنەوەی من هەر بڵاوکراوەی کوردی بوو چونکە عەرەبیم نەئەزانی و
مامۆستای جاران بە کتێبی فارسیی وەک)گلستان(و) بوستان(و ئەوانە،
قوتابیان فێر ئەکرد.
سێهەم: خوالی خَۆش بووی دایکم) 1(کەهەموو قسەکانی شیعر بوون لەگەڵ
نەخوێندەواریەکەشیدا شتی وای ئەوت سەرنجی ڕائەکێشا. تەنانەت چەند
جار بەهۆی دەم و دوامانی خۆیەوە)کەناسراو بوو(ڕێی ڕزگاری لەدادگای
عورفی لای کاربەدەستانی ئەوسا بۆ خۆش کردم. من ئەمەوێ ڕۆژێ لەڕۆژان
بۆم هەڵکەوێ ئەم هونەرەی دایکم بخەمە پێش چاو، بۆ ئەم مەبەستە
تائێستا چەند کەسی وەک شێخ محەمەدی خاڵ و دوکتۆر کاوس قەفتان پێیان
وتووم قسە نەستەقەکانی دایکم بکەم بە نامیلکەیەک. ڕێکەوت وابووە کەس
وکارەکانی دایکم زۆریان شاعیر بوون وەک مامۆستا نەجمەدین مەلاو مەلا
سەعدی و ئەحمەد دەروێش)ئەخۆل(وکامەران موکری ومیرزا غەفووری حاجی
هۆمەرو مەلا حەسەنی قازی)شاهۆ(.. باوکی دایکیشم مەلا ئەحمەدی مەلا
1 (فاتمەی ەەیا ەەیمەەیی ەەیا ەەیی ەەییتَەەیە ەەی یتَەەیاای ە یەیاای.
عەلی کەلە مزگەوتەکەی نزیک هۆمەرمەندان مەلا بووە، بەناونیشانی
)زەلیل(گەلێ شیعری هەیە.
لەمناڵیما حەزم ئەکرد ببم بە)ئەفەندی(، بەڵام دایکم ئەیووت)من
کچە مەلای نانە ڕەقم، با کوڕەکەشم نانی شانی خۆی بخوا، نەبێ بە
)فەرمەسۆن(. کەچی ڕێکەوت وای هێنا کوڕەکەی ببێ بە خەیاتی مۆدەی
ژنانەی ئافرەتانی سنگ و باڵ ڕووت.
لەسکی دایکما بووم کە باوکم) 2(کۆچی دوایی کرد.بۆیە هەر ئەوەندەی
ئاوزام و توانام پەیدا کرد ناچاربووم بەڕۆژ کار بکەم وبەشه و لەمزگەوتی
شێخ ئەمین لەگەڕەکی دەرگەزێن لای)کاکە مەلای پاوەیی(لەگەڵ فەقێکان
بخوێنم. کاکە مەلاش شارەزایییەکی ئەدەبی باشی هەبووە. لەپاشا چوومە
قوتابخانەی زانستیی شەوان کە شەوانی سێشەموان کۆڕێکی هەفتانەی هەبوو
بۆ خوێندنەوەی شیعرو وتاری سیاسی وکۆمەڵایەتی. ئەم کۆڕانەش زۆریان کار
تێ ئەکردم.
بەڵام ئەوەی ئەم کانی دەروونەمی تەقاندەوه و شیعری پێ هەڵقوڵا کچێکی
دراوسێمان بوو کەمارەبڕی مناڵی بوو دڵی بەشووەکەیەوە نەبوو سۆزێکی لەدڵا
بوو خووی دابوە گۆرانی فۆلکلۆری ئەوەندەی لەبەر بوو من لەگەڵی
دەرنەئەچووم. منیش هەوڵم ئەدا لەشێوەی فۆلکلۆری شیعری گۆرانی دانێم،
تاوام لێ هات بووم بە زەخیرەی شیعری فۆلکلۆری بۆ ئه و. ئه و کچە بەم شوە
نەبەدڵەیەوە دانەنیشت. ئێستا ماڵێکی ئاسایی و مناڵی گەورەی لە شووی
2 (سۆفی محەمەد، کە بەحەمە دیلان مەشهوور بووە، کوڕی حاجی محەمەد صاڵحی کوڕی مستەفای کووڕی
قوربانی، لە هەمەوەندی سێتەبەسەر. هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی مەلا ئەحمەدی دیلانەوە نیە
.
دووهەمی هەیه و تێکەڵیمان هەروا ماوە. لەم دوایی یەدا پێم ووت ئەگەر لە
)یانە(کەمدا ناوی تۆیش بێنم خۆ دڵگیر نابی ؟ پێکەنی و ووتی) من تازە
بەم پیرییە لەڕێی لۆمه و تانەدا نەماوم. چی ئەنووسی بنووسە (. بەڵام
خۆم بڕیارم دا لەچاپی دووهەمدا –ئەگەر بوو- ناوەکەی لەگەڵ هەرچی
بۆنەکەی لەشیعرەکەدا، هەبوو، لەپەراوێزدا بنووسمەوە، چونکە تا درەنگ
تر بێ خۆم پیرانەترو بێشەرمانەتر ئەتوانم بنووسم وڕووداوەکانیش
شێوەیەکی داستانی وەرئەگرن. جارێ با ئەمە بوەستێ ودیسانەوە بگەڕێمەوە
سەر مەبەستەکەم:
ئەم شیعرە فۆلکلۆرییانەی ئەم کچە هانیان دام هەڵبەستێکم بەشێوەیەکی
ئەدەبی داناو بردم بو ڕۆژنامەی)ژین(، ئەمە سەرەتاکەی بوو :
بەعەشقی تۆ بریندارم، عیلاجی دڵ ئەبێ چی بێ ؟
خوالێ خۆش بوو پیرەمێرد لەتەنیشت خۆیەوە داینام و تێی گەیاندم
کەدواییەکانی ڕێک نین، بەڵام هانیشی دام کەلەسەر شیعر ووتن بڕۆمو
هەرچیم بەبیردا هات بینووسم و بۆی بنێرم، تائەویش چاکی بکاو بۆمی
بڵاوبکاتەوە. وایشمان کرد.هەموو جارێکیش پێی ئەوتم)عاشقە ڕووتە(
.له و ڕۆژەوە حەزم ئەکرد هاوڕێ یەکی بەهرەدارم ببێ. لەسەردەمی لاویمدا
پیرەمێردو عەلی کەمال و فایەق زێوەر زیاتر هاودەمم بوون. بەڵام لەوکاتەوە
کەپیر بووم حەز لەهاودەمی بەهرەمەندی تازەی لەخۆم گەنجتر ئەکەم.
تا لە سلێمانی بووم ئەوانەی لەوێ زیاتر هاودەمم بوون کامەران موکری و
ع.ع. شەونم و کاکەی فەلاح بوون.کەهاتیشمە بەغدا داری دەستم زیاتر
کاک محەمەدی مەلا کەریم بوو کە تا بیدوێنی بەهرەی لێ وەر ئەگری و، بە
پشتی ئەوە بەرهەمە شیعری یەکانم بەم شێوە نوێیە ئامادە ئەکەمەوە بۆ
چاپ و بەهەڵە نەچووم ئەم برایەم هەڵبژاردووە بۆ ئەم ئەرکه و داوام لێ
کردووە چەند دێڕێکیش پێشەکی بۆ بنووسێ. گەلێ جاریش سەرنج و تێبینی
دوکتۆر عیزەدیین موستەفا یارمەتی باش بۆچوونی گەلێ بابەتی ئەدەبی داوم
و ڕێی لەبەرچاوما ڕوون کردۆتەوە. دکتۆر عیزەدیین هاوڕێی سەردەمی لاویم و
تائێستامه و هەمیشە دۆستێکی دڵسۆز بووە بۆم.
لەگەڵ دەست پێکردنی بڵاوکردنەوەی شیعرەکانم هەستم بەوە کرد کە
تەنیا بەهرە بۆ شاعیر پێویست نی یە و بەهرە بەتەنیا بەشی ناکا. شاعیر
پێویستی بە زانیارییەکی تێکڕاییش هەیە. لەم سەردەمەدا چاپەمەنی
عەرەبی زۆرتر یارمەتی ڕۆشنبیری ئەدا. بۆیە بەهۆی مەتاڵاوە تاڕادەیەک
خۆم فێری عەرەبی کردووە تا پارسەنگی شیعرەکانم لە واقیعی کوردی و
پەیوەندی بە شیعری فارسی و عەرەبی یەوە زیاتر ڕێکخەم. حەزیشم
لەشیعری وەرگێرڕاو بۆ سەر ئەم زمانانە کردووە له و شیعرانەی بێگانەکە
وەرگێڕاونەتە سەر عەرەبی و خوێندومنەتەوە، زۆریانم بەدڵ بووە، بەڵام
هەرچەند شیعری ڕۆژاواییم لەڕووی هونەرییەوە لاپەسەندە، زیاتر زەوقم
لەگەڵ شیعری ڕۆژەڵاتی ئەگونجێ. بەتایبەتی شیعری نامیق کەمالی تورک و
تاگووری هیندی. ڕاستەکەشی هەر شاعیرێ شێوەی جیاوازی خۆی هەیه و تێکڕا
ئەتوانم بڵێم زۆربەی ئەوانەی کە شیعریانم دیوه و خوێندوەتەوە،
هەریەکەیانم لەڕوویەک یان زیاترەوە لاپەسەنده و، هەشیانە ڕووی وای
هەیە بەدڵما ناچێ.
له و شاعیرانەی کە هێشتا لەژیاندان وشیعریان لەناو خەڵکی کوردستانا
باوو بڵاوە، زۆر چێژ لە شیعری مامۆستایان هەژارو هێمن وهەردی و دیلان و
ع.ح.ب و جەمال شارباژێڕی وەرئەگرم و زەوقیان لەگەڵ زەوقم ڕێک ئەکەوێ.
بەم بۆنەیەوە حەزئەکەم بڵێم من لە ژیانی شیعر وتنمدا ئەوەندە بەدەربەستی
کۆن و نوێی شێوەی شیعرەوە نەبووم و بایەخدار لای من ئەوەیە سۆزو چێژ لە
شیعردا هەبێ و تائەوەی زۆرتر تیابێ سەرکەوتووتره و لام وایە ئەمەش
لەبوونی بەهرەی شیعرو باش زانینی سنعاتەکە و ڕاستی شاعیرەکەوە دێ..
بەدرێژاییی ئەم ساڵانەی خەریک بونمەوە بەهونەرەوە وام لێ هاتووە
تەنانەت به و چاوە سەیری بەرگدروونەکەشم بکەم و، بەکارێکی هونەری
بزانم. چۆن زەوقم لەبەتامی و جوانی شیعرێک وەرگرتووه و پێی شادمان
بووم، ئاواش زەوقم لەجوانی دروونەکانم وەرگرتووه و پێی شادمان بووم.
هەر لەبەر ئەوەشە لەماوەی پەنجا ساڵ ئیش کردنا کە چل ساڵی وەستایی
بووە لە نانەسکییەکە زیاتر پاشەکەوتێکم نەبووە.
شتێکی تریش هەیە لەبارەی شیعرەکانمەوە ئەمەوێ بیڵێم. ئەوەش
ئەوەتە ئەوانەی وتوومن، وەنەبێ لەگەڵ بیروباوەڕی خۆم بەرابەر بن. بەڵام
کەلێشاوی سۆزێکی هونەری هێرشی هێناوە، لەگەڵ ڕۆییوم. دواییش دڵم
نەهاتووە بیگۆڕم. بۆ نمونە ش یعری)داخ لەدڵ(من بەسەر هەموو جوانێکمدا
سەپاندووە، بەڵام ئەوە لەگەڵ ڕاستی ناگونجێ تاک و تەرایەک نەبێ و
پەیمان و مرۆڤایەتی دەستێکی بەهێزی لەخۆشەویستی و لەهەموو ڕووداوێکدا
هەیە.
پاڵەوانی شیعرەکانم ئه و ڕووداوانەیە بە بەرچاوما ڕابووردوون. جا ئەگەر
خۆم لەڕووداوەکەش زیاتر ڕۆیشتبم، ئەوە بەهۆی خەیاڵمەوە بووە.
ویستوومە شیعرەکەم بەپێزتربێ یان تام و بۆنی زیاتربێ. بۆیە لەوانەیە
وردە بابەتی ناو پارچە شیعری هەمووی پێوەندی بەوکەسەوە نەبێ
کەشیعرەکە سەبارەت به و وتراوە، یان دوو سێ مەبەستی جیا جیام لەپارچە
شیعرێکدا کۆکردبێتەوە.
ئەمجا بەهیوام بەچاوی لێبووردنەوە سەیری بەرهەمەکەم بکەن. خۆم
ئەزانم چەند کاڵ و کرچیی تیایە، بەڵام بەهۆی خەیاتی و ماندوێتی نان
پەیداکردنەوە نەمتوانیوە هەموو لایەنێکی ببگرم. تەنیا هەوڵم داوە
شیعرەکانم کاریگەربن لەدڵ و دەروونداو گوێم نەداوەتە ئەوەی کە
ڕووکەشێکی ڕازاوەیان هەبێ یان نە.
مەدهۆش