بڕیکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەپێی دەستووری عێراق بەغدا قەرەبووی زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتەکانی عێراقی لە ساڵی 1963 تاوەکو 2003 بداتەوە کە بە 384 ملیار دۆلار دەخەملێندرێت.
بەرەڤان حەمدی، بڕیکاری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، قەرەبووی زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراقیی لە ساڵی 1963 تاوەکو 2003، دیراسەی وردیان بۆ کردەووە بە بڕی 384 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام عێراق تاوەکو ئێستا ئه و دۆسیانەی پشتگوێ خستووه و قەرەبووی نەکردوونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه و قەرەبووکردنەوە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و ئه و خەمڵاندنانە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لێکدراوەتەوە، بۆیە پێویستە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی دانیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی لەسەر ئه و قەرەبووانە بێت.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی شەهیدان ڕوونیشیکردەوە، ئه و قەرەبووانە قەرەبووی مرۆیی و ماددی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورین، ئەم قەرەبووانەش تەنیا ئه و زەرەر و زیانانە لە خۆ دەگرێت کە لە ئەنجامدانی تاوان بەرانبەر گەلانی کوردستان لە ساڵی 1963 بۆ 2003 لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە ئەنجام دراوە.
وتیشی تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ئه و بڕە پارانەی خەرج نەکردووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە عێراق لە قەیراندایە و ناتوانێ پێداویستی و خزمەتگوزاری سەرەتایی و زۆرجاریش مووچە فەرمانبەران دابینبکات.[1]
#17-07-2018#