ناوی کتێب : لەگەڵ پەپوولەی بێباڵ ماچ ناگۆرنەوە.. گوڵە سوورەکان
بابەت : هایکو
نووسینی : سارەوان عەبدوڵا و فریاد محەمەد
دیزاین و هەڵەچنی : فریاد محەمەد
دیزاینی بەرگ : سارەوان عەبدوڵا
ژمارەی لاپەرە : 86
نرخ : 3000 دینار
تیراژ : 500 دانە
ژمارەی سپاردن : 1296
نۆبەتی چاپ : چاپی یەکەم 2018
شوێنی چاپ : چاپخانەی کارۆ
دەقی هایکو مێژووەکەی کۆنە و هونەرێکی شیعری یابانییە، بەڵام لە ئەدەبی کوردیدا نوێیە و خەڵکی کەمتر شارەزای ئەم جۆرەن لە شیعر. هەرچەندە مامۆستا لەتیف هەڵمەت لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەم جۆرە شیعرەی نوسیوە، بەڵام وەک شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، یان دیوانی تایبەت کەمترین نووسین هەیە لەسەر هایکو.
لەم کتێبەدا کە دەقی هایکومان نووسیووە، هەوڵمانداوە لەو کۆت و بەندانە دەرچین کە لە هایکوی کلاسیکدا بوونیان هەبووە، لە سیستەمی بڕگە و نووسین تەنها لە سەر سروشت. یان تەنها بمانەوێ وێنەیەک بە دەق بگوازینەوە، بەڵکوو هەوڵمان داوە بەدەر لە وێنە، گرنگیی بە پەیام و فیکر بدەین و بڵێین بە خوێنەر کە هەر دەقێک بە کەمترین وشە زۆرترین پەیام و باکگراوندی هەیە.
بەرهەمی هیلاکی و خوێندنەوەی چڕی هایکوی جیهانی، ئەم کتێبە چاپ ئەکرێ، داهاتەکەی پێشکەشە بە نەخۆشخانەی هیوا لە چوارچێوەی پرۆژەی گوڵیاردا، سوپاس بۆ :
کاک هێمن بەرزنجی نوسەر
کاک عەتا لە چاپخانەی کارۆ
م. ملکۆ ئەحمەد مامۆستای ڕەخنە لە زانکۆی گەرمیان
م. سەردار حەمید نۆرێ
دکتۆر زانیار فایەق
پێشکەشە بە ڕۆحی جوانەمەرگ شاکار شەهاب.