نووسینی : عەبدولڕەزاق جوبران
وەرگێڕان : فیدا مورادخان
دەربارەی کتێب:
لە مێژووی ئیسلامدا قۆناغێک هەیە کە زۆرترین نیشانەی پرسیاری لەسەرە، ئەویش قۆناغی فتوحاتە.
ئەم کتێبە گێڕانەوەی مێژووی ئەو قۆناغە نییە، بەڵکو هەڵماڵین و دەرخستنی ڕووی ڕاستیی فتوحاتە، ناساندنی ئەو سەربازانەیە کە ڕابەریی ئەو قۆناغەیان کردووە، کە دواجار خوێنەر دەکەوێتە بەردەم ئەم پرسیارە:
ئایا ئەمانە سەربازی خودا بوون، یان چەتەی خودا؟
نووسەر دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ کە مسوڵمانییەت لە دڵ و کرداردایە و لە چاکەکردنە لەگەڵ مرۆڤدا نەک نوێژ و ڕۆژوو و سروودە ئایینییەکان، لەبەر ئەوە مەرج نییە ئەوەی لە نەوەی ئادەم بێت مرۆڤ بێت، هەرچی پێنج نوێژ بکات مسوڵمان بێت، کەچی لای مسوڵمانان بەم شێوەیەیە هەرکەسێک لە مسوڵمان لەدایک بێت مسوڵمانە، ئەگەر چی لە مسوڵمانێکی داوێنپیسیش لەدایک بێت نەک مسوڵمانێکی نویژنەکەر.[1]