وەرگێڕانی: شاناز هیوا هیرانی
چاپی یەکەم 2016 [1]
وینستۆن چەرچڵ یەکێکە لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی بەریتانیا، لەسەدەی بیستەمەوە هەتاوەکو ئێستا، هیچ سەردەیەکی بەریتانیا هێندەی چەرچڵ لە جیهاندا ناسراو نییە. ئەم ناوبانگەشی زیاتر بۆئەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتی جەنگی دووەمی جیهاندا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووەو ڕۆڵێکی سەرەکیی ویەکلاکەرەوەی گێڕاوە، لە جەنگ کردن لەدژی ڕژێمی نازی ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی هیتلەر و شکتسپێهێنانی ئەو ڕژێمەی کەژیانی تەواوی مرۆڤایەتی خستبووە مەترسیەوە. لەپاش سەرکەوتنی بەریتانیا و هاوپەیمانانی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، ناوبانگی چەرچڵ لەتەواوی جیهاندا زیادیکرد.