دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەردەوامی گومرگی سەفرا لەخوارووی عێراق، کێشەی بۆ بازرگانانی #سلێمانی# دروستکردووەو جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش دۆخی بازرگانی لەسلێمانی بەخراپ ناودەبات.
نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی ڕەوشی بازرگانی لەشاری سلێمانی بەدواڕۆژی وت دۆخی بازرگانی لەشاری سلێمانی لەگەڵ خوارووی عێراق لە ڕەوشێکی خراپدایە، گومرکی سەفرا کێشه و گرفتی گەورەی بۆ بازرگانان و خاوەن کارگەکانی کوردستان دروستکردوە.
راشیگەیاند وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵی لابردن و هەڵگرتنیداین، حکومەت و پارێزگار و هەموو لایەنەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ئەم کێشەیە و دانانی ئه و گومرگەکە پرسێکی سیاسییە نەک ئابووری.
وتیشی دابەزینی دراوی وڵاتانی دراوسێ (تمەن و لیرە)ش کاریگەری کردووەتە سەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، ئێمە زۆرتین کاڵا لەو دوو وڵاتە هاوردە دەکەین، ئەوانیش بەپێی دابەزینی دراوەکانیان نرخیان بەرزکردووەتەوە.
لەبارەی دەرچوونی یاسای پاراستنی بەرهەمە نیشتیمانییەکان وتی یاسای پاراستنی بەرهەمی نیشتمانیی دەبێتەهۆی بوژاندنەوە و گەشەکردنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە کوردستاندا، هانی بازرگانان و پیشەسازان دەدات کارگەی زیاتر بکەنەوە و ئه و کاڵا و شتومەکانەی لە کوردستان بەرهەم ناهێنرێت لەمەودوا لە ناوخۆدا دروست بکرێت، وادەکات وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی دەرەکیش ڕوو لە کوردستان بکەن و کارگەکانیان لێرە دابنێن.[1]
#22-07-2018#