گوتەبێژی #وەزارەتی کارەبا#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا، قەرزەکانی کارەبا وەک خۆیان دەمێنن بەهیچ جۆرێک لێخۆشبوونیان نییە. گوتیشی خەڵک و حکومەت زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزداری کارەبان.
حەمەئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، دوای دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کۆمپانیایەک بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی داوە لە ماوەی 12بۆ 18مانگدا، قەرزەکانی کارەبا وەک خۆیان دەمێنن بەهیچ جۆرێک لێخۆشبوونیان نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی: قەرزەکانی کارەبا وەک خۆیان دەمێنن پێویستە هەموو لایەک پابەندی دانەوەی بن، بەپێی دواین ئامار کە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشی لەگەڵدا نییە، خەڵک و حکومەت زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزداری کارەبان.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، باسی لەوەشکرد، پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستیپێکردەوە و گوتیشی بە دانانی ئەو پێوەرە زۆربەی کێشەکانی کارەبا چارەسەر دەبن، تێچووی تەواوی پڕۆژەکەش 300 ملیۆن دۆلارە. وەزارەتی کارەبا 1ملیۆن و 500هەزار هاوبەشی کارەبای لە هەرێمی کوردستان هەن.[1]
#22-07-2018#