هوشەنگ بازوەند پارێزگاری #کرماشان# ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە بەهۆی بومەلەرزەکەوە 287 کەس برینداربوون. ڕاشیگەیاند، چارەسەری بۆ زۆربەی بریندارانی بومەلەرزەکە کراوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
بوومەلەرزەکە لە ناوچەی تازاوای کرماشان لە نێوان کرند و سەرپێڵی زەهاودا ڕوویداو و بومەلەرزەکە زیانێکی زۆری بە سنووری 101 ناوچە و 43 گوند گەیاندووە.
پێش بومەلەرزەکەی دوێنێ یەکشەمە لە پارێزگای کرماشان، بومەلەرزەیەک لە پارێزگای هورموزگان بە گەورەیی 5.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدابوو.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017 / 21ی خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) بومەلەرزەیەک بە پێوەری 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی ئەزگڵەی پارێزگای کرماشان ڕوویدابوو. بە وتەی بەرپرسانی ئێران لەو بومەلەرزەیەدا 620 کەس گیانیان لە دەستدابوو و 12 هەزار کەس بریندار بوو بوون. هەروەها بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە لە باشووری کوردستانیش 8 کەس گیانیان لە دەستدابوو.
هاوکات بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان لە کرماشان، بومەلەرزەکەی ساڵی پار زیانی بە 10 شار و هەزار و 950 گوند گەیاندبوو و بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار و 500 کەس گیانیان لە دەستداوە و 15 هەزار کەسی تریش بریندار بوو بوون.[1]
#23-07-2018#