$باکووری کوردستان$
- داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سکاڵایەکی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ #پەروین بۆڵدان# هاوسەرۆکی گشتیی #هەدەپە# تۆمار کرد. هۆکاری سکاڵاکەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەروین بۆڵدان داکۆکیی لە ڕەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتاری هەدەپەی #ئامەد# کردووە، کە بەشداریی مەراسیم و ڕێورسمی بەخاکسپاردنی تەرمی گەریلای #هەپەگە# بوون.[1]
- لە چیای گابار هێزەکانی تورک و #پەکەکە# دایان بەیەکدا.[3]
- #کەجەدە# لە بەیەننامەیەکدا هێرشی چەداری لەدژی بینای پارێزگای هەولێری بە توندی شەرمەزارکرد و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە شاری #هەولێر# دیداری نێوان یەکێتی ژووری بازرگانی سعودی و یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی هەرێم دەستی بەکارەکانی کرد، ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی بواری خاوەن کار و ئابووری و بازرگانی سعودییە تێیدا بەشدارن.[2]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن چەند کەسێکەوە تەقە لە باڵەخانەی یەکی شارەوانی هەولێر کرا و کەسێکیش به و تۆمەتە دەستگیرکرا.[2]
- بەستنی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی لە هەولێر.[3]
- شاندێکی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر - #کەرکووک# لە پردێ کۆبوونەوە.[3]
- دانیشتووانی گوندی مەردانی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# بەهۆی هەڕەشەی چەکدارانی #داعش#ەوه گوندەکەیان چۆڵکرد و ئاوارەی ناوەندی خانەقین بوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سووپای داگیرکەری تورکیا، چەندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بردووەتە سەر سنووری شاری #سەرێکانی# ڕۆژئاوای کوردستان.[1]
- چەتەکانی سووپای تورکیا، پیرەمێردێکیان بەناوی شاهین بەغدادی لە #عەفرین# ڕفاند و ئەشکەنجەیان دا.[1]
- بەگوێرەی هەاڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، چەتەکانی ئەحراری شام دوو برا بەناوەکانی جاسم عەبد ئەفارم و خەلەف عەبد ئەفارم-یان کوشتووە.[1]
- سووپای داگیرکەری تورکیا کە بەردەوامیی بە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری سوریا دەدات، لەناکاو گوللەبارانی گوندی عەلی شاری کردووە، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری #کۆبانێ#-یەوە.[1]
- ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، لە عەزاز چەتەیەکی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژرا. شەڕڤانان ڤیدیۆیی چالاکییەکەیان بڵاوکردەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەکی بەرگری، فڕۆکەیەکی ەجۆری سۆخۆی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای سووریای لە ناوچەی جۆلان خستە خوارەوە.[3]
- محەمەد باقری، فەرمانداری سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران ڕایگەیاند، لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دەستکەوتەکانی ئێران، وەڵامی توندیان دەبێت.[3]