ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باکور و باشوری کورستان بڵاوکردەوە.
' هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگری'
دوێنێ کاتژمێر 15:30 خولەکدا، لە هەرێمی شەهید سەرحەدی سەربە #شەمزینان#-ی جولەمێرگ چالاکییەکی بە قەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێک-ی دوژمن کوژرا.
هەر دوێنێ کاتژمێر 18:45 خولەکی ئێوارە چالاکییەکی دیکە لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدرا، کە لە چیای گۆڤەندی سەربە جولەمێرگ جێگربوبوون، لەو چالاکییەدا کاروانەیەکی سوپای تورک تێکشکێندرا و 7 سەربازیش کوژران.
'لە لێلیکان لە6 قۆڵەوە چالاکی ئەنجامرا، 15 سەرباز کوژران'
هێزەکانمان لە کاتژمێر 17:50 خولەکدا لە سەر گردی لێلکان-ی هەرێمی #سیدەکان#ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە شەش قۆڵەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. لەو چالاکییەدا 15 سەربازسوپای تورکیا کوژران.
دوای چالاکییەکە سوپای داگیرکەری تورکیا بە هلیکۆپتەر جەنازەی کوژراوەکانی گواستەوە.
' لە چەلێ 5 سەرباز کوژران'
کاتژمێر 06:15 خولەکی ئێوارە هێزەکانمان لەدژی بارەگای سەربازیی گێمان-ی سەربە جەلێی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج، لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی دوژمن کرایە ئامانج و پێنج سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.
'لەبازید-ێ 7 سەرباز کوژران و6 دیکەش بریندار بوون'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریدا لە هەرێمی سەرحەد دوێنێ کاتژمێر 19:30خولەکی ئێوارە لەدژی بارەگای سەربازیی کۆزیل-ی سەربە بازیدی ئاگری چالاکییەک لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکیەدا 7 سەرباز کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.[1]
#24-07-2018#