سەبارەت بە لێدوانی بەڕێوەبەری ئاسایشی #هەولێر# گوایە بەندە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت و لەترسی دادگا ڕامان کردبێت بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین کەوا:
ئێمە باوەڕمان بەدادگایەکی سەربەخۆی بێ لایەن هەیەو ئامادەین لەبەرامبەری بوەستین و ڕێز لەبڕیارەکانی بگرین.
ئەو لێدوانە بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەکاتێکدایە ماوەی چوار ساڵە ئەندامی خولی سێهەمی پەڕلەمانین عێراقین و و سەرکەوتوی خولی چوارەمین، لای هەمو لایەک ئاشکرایە بەشێک لە دادگانی هەرێم لەکاتی ململانێ سیاسیەکاندا بێلایەنی خۆیان لەدەستدەدەن و بۆ ساغکردنەوەی ململانێ سیاسی بەکاردەهێنرێن.
ئێمە پێمانوایە ئەو جۆرە هەوڵانە زیان بە پڕۆژەی کاری هاوبەشمان دەگەیەنێت، هیچ گومانی تێدا نیە هەرکەسێک لەئەلفو بای یاسا بزانێ لەو ڕاستیە تێدەگات کە هەر کەس پەیوەندی بە هەر گروپێکی تیرۆرستیەوە هەبێت ناتوانێت کاندیدی پەڕلەمان بێت و و ڕەزامەندی خەڵک بەدەست بێنێت.
هەربۆیە زۆر بەتوندی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەمەوە بە هەوڵێکی دەزانم بۆ ناشرین کردنی کەسایەتیم، دەمێکە هەوڵی ناشرین کردنمان ئەدەن بەڵام سوپاس بۆ خوا گەلی کوردستان لەوە هۆشیاترە به درۆ دەلەسەکانیان باوەڕ بکات.
دواکارم لە خودا ئەمن و ئاسایشی وڵاتمان بپارێزێ و ناحەزانیش ڕیسوا بکات
#سەلیم شوشکەیی#
#24-07-2018#