بەناوی خوای بەخشیدەی میهرەبان
بەیاننامەی چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان
لەسەر پەلاماری بینای پارێزگای #هەولێر# و تۆمەتباری کردنی ناڕەوای چەند کەس و لایەنێک
لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی قەیراناوی دا گوزەر دەکات بەداخەوە پەلاماری بینای پارێزگای هەولێر دەدرێت، بەتوندی ئیدانەی ئه و پەلامارە دەکەین، پێویستە دەزگا ئەمنیەکان بەوریایی زیاترەوە هەوڵی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و سەروماڵی هاوڵاتیان بدەن.
پاش پەلاماری بینای پارێزگای هەولێر لێدوانی چەند بەرپرسێکی حکومی و ئەمنی شاری هەولێر بۆ تۆمەتبارکردنی کەسانێک پێش لێکۆڵینەوه و بڕیاری دادگا کارێکی نایاساییه و بۆ متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەکان کەم دەکاتەوە.
لەپەنای ئه و ڕوداوانەدا ناوهێنانی مامۆستا سەلیم شوشکەیی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بۆ شکاندنی کەسێتی و ناوزڕاندن و لەکەدارکردنه و تۆمەتی بێ بەڵگە و بێ بڕیاری دادگایه و ڕەدی دەکەینەوە، بە پاکتاوی سیاسی و مەرامی حزبی دادەنێن.
خوازیاریشین دەزگا ئەمنیەکان بێلایەنی خۆیان بپارێزن و بەکارنەهێنرێن بۆ دژایەتی هیچ کەس و لایەنێک.
فراکسیۆنی گۆڕان
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی
فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
#26-07-2018#