وەرگێڕ: شوان ئەحمەد
ئەم کتێبەدا دوو کافکا ناس هەوڵدەدەن شتی زیاتر و زۆر تر لەبارەی ئەو داهێنەرە مەزنەوە بەردەست بخەن.
ڕینەر شتاخی ئەڵمانی و ئیبراهیم وەتفی سوری، هەریەک لای خۆیەوە وەک دوو کافکاناس و وەک دوو ئاشقی گەورەی ئەو نووسەرە ئالۆز و تەلیسماوییە، هەوڵدەدەن هەندێ ڕووبەڕو وهەندێ پانتایی ژیان و بەرهەمەکانی ڕوونبکەنەوە و تیشک بخەنە سەر ئەو پنتانەی، هەتا ئەمرۆ بەنادیاری ماونەتەوە. [1]