دوا بەدوای هێرشی داگیرکەری چەتەکانی #داعش# بۆ سەر #شنگال#، دیسانەوە گرنگی و زەروریەتی نەتەوەیی لەژێر چەتری ئەو یەکیێتیەدا، سازدانی هێزی پاراستنی هاوبەشی نەتەوەیی سەرهەڵدەدات. ئەم پرسە بە شێوەیەک کە پەلەی لێبکرێ بۆهەمان ئەو پێویستیە کەوتە نێو ڕۆژەڤی ئێمەی کوردەوە.
لە و سەروبەندەدا ئاشکرابوو کە لەو شەڕە گەورەیەدا، گەلی کورد و کوردستان ئامانجێکی سەرەکیە تێیدا. ئەزانرێ کە ئەوهێرشانەی پێشووتر، بە ئامانجی لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان لە سەرێکانی پێکهات. هێرشەکەی تریان بە پلانکراوی دوای داگیرکردنی #موسڵ# لە دژی کۆبانی بە ئەنجامگەیێنرا. ئەمڕۆیش، لە دژی شنگال و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە باشوری کوردستان لە هێرشکردندان و هەردێ و هێرشەکانیان بەرفراوان و دژوارتر دەبن.
پێویستە کورد، پارتە کوردیەکان و ڕۆناکبیرانی کورد، چەتەکانی داعش، وەکو کۆمەڵێکی توندڕەوی ئاینی و خەیاڵی سەیر نەکەن و واش بە بچوکی وەک هێزێکی گوزەر نەنرخێنن. داعش دەرەنجامی ستراتیژیەتێکی نەگریسی چەپەڵە لە دژی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو گەمەیە گەورەیەدان. هەر بۆیە چەتەکانی داعش، بە بلانڕێژی و پرۆگرامی توکمەو ئامانجدار دەجووڵێرێ و بەکاردەهێنرێن.
پێش چەند ڕۆژێک، میتی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، کە شنگال بووەتە #قەندیل#ی دوەهەم. هەر دوای ئەو ڕاگەیێنراوەی دەزگای میت بە چەند ڕۆژێک چەتەکانی داعش هێرشیان بۆ سەر شنگال هێنا. دوابەدوای هەوڵ بەشداری ی پ گ و ی پ ژ لە ناوچەکا، هێزە لەشکریەکانی کورد بە گشتی لە یەک سەنگەردا کۆبوونەوە و لوولەی تڤەنگەکانیان ئاراستەی داعشیەکان کرد.
ئەمڕۆ، هێرشی چەتەکانی داعش لە سەر سنووری باشوری کوردستان لە ڕەبیعە، #حەسەکە# تاوکو دەگاتە شنگال بەرفراوانتر بووین. ئەمە وا دەردەکەوێ کەرۆژاوا، باشور و بەگشتی تەواوی پارچەکانی کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانی گەلانی کوردستان، نرخ و پیرۆزیەکانی گەلی کورد و ئاشوری-سریانی- کلدانی، ئەرمەنی، تورکمان، عەرەب لەژێر مەترسیدان.
بۆ ئەم مەبەستە ئێمە جارێکی تر بانگی هێزە سیاسی و تەواوی گەلی کورد دەکەین کە یەکێتی نەتەوەیی سازبکەن و لەژێر چەتری ئەو یەکیێتیەدا هێزگەلی پاراستنی نەتەوەیی هاوبەش و هەماهەنگ وەک پێویستیەکی ژیانی هەرچی زوووە سازبدرێ.
ئێمە لە #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# – کنک، بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی شنگال وهەلوێستی لاوان و گەنجانی کورد کە لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئەوانەی کە دەنگیان بەرزدەکەنەوە کە فریای شنگال بکەون، سڵاو دەکەین.
دووبارە ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کنک، بانگی هێزە سیاسەکان وتێکڕای پێشەنگانی گەلی کورد دەکەین هەرچی زووە یەکڕیزی خۆمان سازبدەین و بۆ پاراستنی نرخ و بەها و پیرۆزیەکانی گەلی کورد بەگشتی، شان بەشانی یەکتری و بەیەک دەنگ و یەک ستراتیژی لە دژی دوژمنانمان تێبکۆشین.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کنک
برۆکسل
#05-08-2014#