دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
کۆمەڵەی گێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنن کە لە توانایاندایە، بە دوو مانگ جارێک 12ملیۆن مریشک بەرهەمبهێنن و داواش دەکەن کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت و بازاڕیان بۆ بدۆزنەوە.
نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی #سلێمانی# ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئاب بەڕێوەچوو ڕایگەیاند کێڵگەپەلەوەرییەکان کێشەیان زۆرە داوامان لە ژوور کردووە کە پشتیوانیمان بکات، لە زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆی، کە =KTML_Bold=لە ئێستادا دەتوانین پێداویستی هەموو کوردستان پڕکەینەوە، بەڵام هاوکاریمان ناکرێت لە ساغکردنەوەی لە بازاڕەکاندا=KTML_End=.
ڕاشیگەیاند ئێمە دەمانەوێت ڕێگری لە هاوردەکردنی مریشکی بەستووبکرێت و هێنانی عەلەف لە ئێرانەوە ڕێگای پێبدرێت، بەمەش دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
هاوکات سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی دوای ئەوەی کێڵگەپەلەوەرییەکان توشی زیانێکی زۆربوون بەهۆکاری ڕێگری حکومەتی ناوەندی کە نەیدەهێشت مریشک بڕوات بۆ خواروی عێراق و هاتنی مریشکی بەستوو کەبەردەوام لەووڵاتانەوە دێت زیانی زۆری بە بەرهەمی ناوخۆی و مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە و کێڵگەکان توشی زیانی زۆربوون.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا داواکاریەکانیان دەگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار و هەموو پشتیوانیەکیان دەکەن لە زیادبونی بەرهەمی ناوخۆی و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی 698 پرۆژە پەلەوەر هەیەم کە 60 ڕۆژ جارێک نزیکەی 12 ملیۆن مریشک بەرهەم دەهێنن، کە بەشی پێداویستی ناوخۆدەکات.[1]
#07-08-2018#