دوای تێپەربوونی سێ هەفتە بەسەر کردنەوەی بنکەکانی تۆماری دەنگدان، لە کۆی سێ ملیۆن و 86 هەزار دەنگدەر تەنها 78 هەزار کەس سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدانیان کردوە.
بەپێی داتا و ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە کۆی زیاتر لە سێ ملیۆن 86 هەزار دەنگدەر تەنها 78 هەزار و 449 کەس چوونەتە بنکەکانی دەنگدان کە دەکاتە کۆی لە 5%ی دەنگدەران، ڕۆژی 12ی ئابیش دواین وادە بوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
بەڵام نيوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵا ماوەی چوار ڕۆژی درێژکردەوە بەمەبەستی سەردانیکردنی هاووڵاتیان بۆ سەردانیکردنی بنکەکانی تۆماری دەنگدان.
بەپێی ئه و ئامارانەی دەست دواڕۆژ کەوتووە، لە پارێزگای #هەولێر# لە کۆی يەک ملیۆن و 103 هەزار دەنگدەر تاوەکو ئێستا 41 هەزار و 449 کەس سەردانی بنکەکانیان کردووە، لە پارێزگای #سلێمانی# لەکۆی يەک ملیۆن 193 هەزار دەنگدەر، 28000 کەس سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانیان کردوە، لە #دهۆک#یش لە 722 هەزار دەنگدەر 30 هەزار دەنگدەر چوونەتە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران، پارێزگای #هەڵەبجە#ش لە 68 هەزار دەنگدەر تەنها 6000 کەس چوونەتە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەپێی خشتەی کاری کۆمسیۆن تاوەکو 12ی ئاب بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بەڕووی هاووڵاتیاندا کراوەیە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەکەی بۆ 16ی ئاب درێژکردەوە.
کۆمسیۆن 215 ناوەندی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردۆتەوە (84 لە سلێمانی، 76 لە هەولێر، 47 لە دهۆک و 8 ناوەند لە هەڵەبجە).
وابڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 ئەنجامبدرێت.[1]
#09-08-2018#