ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەکانی ئەو سندوقانەی بڵاو کردەوە کە سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو لەهەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 12ی ئایاری 2018.
بەپێی ئەنجامەکان:
لەشاری #دهۆک#، پارتی 10 کورسی، یەکگرتوو 1 کورسی و هاوپەیمانی ڕافیدەین 1 کورسی.
شاری #هەولێر#، پارتی 8 کورسی، یەکێتی 2 کورسی و نەوەی نوێ 2 کورسی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی 1 کورسی، گۆڕان 1 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی 1 کورسی.
لەشاری #سلێمانی#ش، یەکێتی 8 کورسی بەدەستهێناوە و گۆڕان 4 کورسی و نەوەی نوێ 2 کورسی و پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و یەکگرتووی ئیسلامی هەریەکەیان یەک کورسییان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.
لەشاری #کەرکووک# یەکێتی نیشتمانی کوردستان 6 کورسی بەدەستهێناوە و تەحالوفی عەەبی 3 کورسی و بەرەی تورکمانی 3 کورسی بردووە.
لەشاری کەربەلا، فەتح 3 کورسی و سائیرون 3 کورسی و نەسر و دەوڵەتی یاسا 2 کورسی و حیکمەش 1 کورسی.
لەشاری بەغداش سائیرون 17 کورسی و فەتح 10 کورسی و دەوڵەتی یاسا 9 کورسی و وەتەنیە و نەسر 8 کورسی و تەحالوفی قەرار 4 و تەحالوفی بەغدا 3 و بەیارق ئەلخەیر 2 کورسی، تەمەدون و تەحالوفی مەدەنی و حزبی مەدەنی ئیرادەش یەک کورسییان وەرگرتووە.
لەشاری بەسرەش فەتح 6 کورسی و سائیرون پێنج و نەسر پێنج و دەوڵەتی یاسا 4 کورسی و حیکمەش 2 کورسی، لایەنەکانی دیکەش سێ کورسی دیکەیان بردووە کە تەجەموعی ڕیجال عێراق و ئیرادە و وەتەنییەن.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، لەپارێزگاکانی هەرێم بە کەرکووکیشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەئەنجامی دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکان ڕووی نەداوە.[1]
#09-08-2018#