خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و دەڵێن، بەهۆی هاوردەکردنی مریشکەوە زیانەکانی ئەوان بە بەراورد بە ڕابردوو چەند قات بووە و نزیکەی 8 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە.
خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان دەشڵێن، ئامادەکاریی دەکەن بۆ مانگرتن و ڕەنگە نرخی مریشک بەرزبکاتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە بەغداش ڕێگەنادات مریشکی هەرێمی کوردستان هەناردەی پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: سەبارەت بە کێشەی ڕێگری بەغدا لە ناردنی مریشک بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق، بەمنزیکانە شاندێک بۆ چارەسەری لە #هەولێر#ەوە دەچێتە بەغدا.
غەریب مستەفا، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لەبارەی چارەسەری کێشەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان سێ پێشنیازمان داوەتە وەزارەتی کشتوکاڵ، یەکەم: ڕێگرتن یان کەمکردنەوەی هێنانی مریشکی بەستوو، دووەم: ئەوشوێنانەی گۆشتی مریشک بەکاردێنن بۆخواردن مریشکی ناوخۆ بەکار بهێنن. سێیەم: ئاستەنگییەکانی بەردەم هەناردەکردنی مریشکی بەستوو لابدرێن، بەڵام هێنانی مریشکی بەستوو بەردەوامە لەکاتێکدا ئاستی بەرهەمی مریشکی ناوخۆ لە خواست لەسەر بەکارهێنانی زیاترە.
مانگی حوزەیرانی 2018، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سێ بڕیاریدا، بڕگەی سێیەمی بڕیارەکە دەڵێت: زیادکردنی پشکی پارێزگاکان لە هاوردەی مریشکی بەستوو بە ڕێژەی 100% بۆ پشکی تەرخانکراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەممووزی 2018.
خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان توڕەن لە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و دەڵێن بەهۆی هاوردەکردنییەوە زیانەکانی ئەوان چەند قات بووە و نزیکەی 8 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە. بۆیە ئێستا ئامادەکاریی دەکەن بۆ مانگرتن و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دەبێت.
ئازاد ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەل لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لەڕێگەی لێژنەیەکی تایبەت و بەپێی ژمارەی دانیشتووان و خواستی هاونیشتمانیان مریشکی بەستوو هاوردە دەکرێت.
هەروەها نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە تۆڕی میدیای ڕووداوی ڕاگەیاند: پێشتر بەبێ مۆڵەت مریشکی بەستوو هاوردە دەکرا، بەڵام وانییە و لە هەوڵی ئەوەشداین ڕێنمایی هاوبەش بۆ شارەکان دابنێین بۆ هاردەکردنی مریشکی بەستوو.
=KTML_Bold=❞نزیکەی 3 هەزار کێڵگەی پەلەوەریی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە 680 کێڵگەیان لە #سلێمانی#ن. ئه و کێڵگە پەلەوەرییانە 2 مانگ جارێک 7 ملیۆن و 74 هەزار تۆن مریشک دەخەنە بازاڕەوە کە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆنی لە خواستی بازاڕ زیاترە❝=KTML_End=.[1]
#09-08-2018#