بۆ بەرێز/ کاک عمری سەید علی
بابەت/ دەستلەکارکێشانەوە
لەپاش ڕێز و سڵاوم بۆ تەواوی ئەو گۆڕانخوازانەی کە تا ئێستا بەبێ بەرژەوەندی تایبەتی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیەدان و تەنها ئامانجیان چاکسازییە لە هەرێمی کوردستاندا بەندە لەسەرەتای دروست بوونی #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە،پێش دروست بوونی بزووتنەوەکەش سەردانی ڕەوانشاد کاک نەوشیروانم کردووە و چ بە مادی و چ بە مەعنەوی هاوکاری ئەم بزووتنەوەیە بووینە، ئامانجیشمان تەنها خزمەت کردن و گۆڕینی سیستەمی سیاسی بووە لەناو ئەم بزووتنەوەیەدا و تائێستاش نە سوودمەند بووینە لە گۆڕان نە بە تەمای بەرژەوەندی تایبەتی بوومە و هیچ مووچەیەکی حزبیشم نەبووە، تا ئەم ساتە وەختەش بە گەورەو بچووکەوە لە خزمەتی ئەم بزووتنەوەیەدا بووینەو چەندین جار خۆم و براو کەس و کارم لەسەر ئەم بزووتنەوەیە سزادراوین، بەڵام لە ئەمڕۆ بەدواوە خۆم و بنەماڵەکەشم بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوەو هۆکاری ئەم دەستلەکارکێشانەوەشمان بەبێ هیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتیە تەنها هۆکار ئەوەیە کە ئەم بزووتنەوەیە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوەو بەئاسانیش چاک نابێتەوە، لە کۆتایشدا لەبەرامبەر بەخشینی هەر تۆمەتێک ئامادەم بەرگری لەخۆم بکەم بە بەڵگەوە
#مەریوان حسێن فەرحان#
ڕێکخەری پەیجوری مەکۆ و ئەندامی دەستەی باژێڕوانی مەکۆی #کفری#
#10-08-2018#