دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەئێستادا ڕۆژانە نزیکەی هەشت هەزار هاوڵاتی شارەکانی خوارووی عێراق و ژمارەیەکیش لە گەشتیاری وڵاتانی تر دێنە هەرێم.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشی دابەزینی بەهای تمەن کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی گەشتیارانی ڕۆژهەڵات دەبێت، چونکە هەر هاوڵاتییەک گەر بیەوێت گەشت بکات، پێویستی بە پارەیەکی زۆر زیاتر دەبێت بە بەراورد بە جەژنەکانی ڕابردوو.
لە بارەی کاریگەریی کردنەوەی ڕێگای #کەرکووک#یش ئەوەی خستەڕوو، بە کردنەوەی ڕێگای کەرکووک- #هەولێر# ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە، بۆیە پێشبینیدەکەن کردنەوەی ئه و ڕێگایە ئاسانکارییەکی تەواو بکات بۆ هاتنی گەشتیاریی زیاتر.
نادر ڕۆستی دەشڵێت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئامادەکاریی باش کراوە بۆ پێشوازیکردن و حەوانەوەی گەشتیاران و جگە لە کەرتی گشتی لەگەڵ کەرتی تایبەتیش ڕێککەوتن کراوە کە دەبێت 24 کاتژمێر شوێنی گەشتیاران ئاماده بکرێت بۆ ئەوەی لەکاتی هاتنی هەر گەشتیارێک شوێنی خەوتن و حەوانەی بۆ دابین بکرێت.[1]
#14-08-2018#