ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگه ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە گردی خەرەگۆلی چەلێ 2 جار چالاکییان ئەنجامداوە. #هەپەگە# ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە چالاکییەکدا لایەنی کەم 7 سەرباز کوژراون و ڕوونیش نەبووەتەوە لە چالاکییەکەی دیکە چەند سەرباز کوژراون و بریندار بوون. هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی چالاکییە نیشانە شکێنییەکانی گەریلادا لە شرناخ و سێرت 3 سەرباز کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 12ی ئاب کاتژمێر 12:30 لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە گردی خەرەگۆلی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیربووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. سەرکەوتوانە لە سەنگەر و بارەگەکانی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
لە خەرەگۆل 7 سەرباز کوژران
ڕۆژی 13ی ئاب کاتژمێر 19:30 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا جارێکی دیکە لە دژی سەربازانی سەر گردی خەرەگۆل چالاکییان ئەنجامدا. سەرکەوتوانە لە سەنگەر و بارەگەکانی دوژمن درا و بارەگەیەک ڕووخێندرا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە لە چالاکییەکەدا 7 سەرباز کوژراون.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 13ی ئاب لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی ئه و چالاکییانە وەهایە:
لە گردی سۆرخوین-ی هەرەکۆل 2 سەرباز کوژران
هێزەکانمان کاتژمێر 12:30 لە گردی سۆرخوین-ی ناوچەی هەرەکۆل لە سێرت دژی سەربازانی دوژمن زنجیرەیەک چالاکیی نیشانەشکێنییان ئەنجامدان. له و چالاکییانەدا 2 سەرباز کوژران و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
لە شرناخ سەربازێک کوژرا
هێزەکانمان کاتژمێر 16:30 لە ناوچەی ئاڤنێ بەنات-ی چیای گابار لە سنووری شرناخ دژی یەکینەیەکی شاراوە کە ویستبوویان ناوچەکە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، چالاکییەکانی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
چالاکی لە دژی سەربازگەی سەردەف
هێزەکانمان کاتژمێر 21:00 لە دژی سەربازگەی سەردەف-ی ناوچەی کەربۆران-ی مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا و سەرکەوتوانە لە سەنگەر و خانووەکانی نێو سەربازگەکە درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 13ی ئاب کاتژمێر 15:30 بۆردومانی ناوچەی هۆلکا-یان کرد لە هەرێمی مەتینانی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ڕۆژی 14ی ئاب(ئەمڕۆ)ش کاتژمێر 8 دەوروبەری گوندی بێپالانی هەرێمی #قەندیل# بۆردومان کرا. لە بۆردومانەکەدا زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان گەیشت.)[1]
#14-08-2018#