لووت لەبەينا نەبێ، چاو چاوی دەخوا
ئەگەر سەيری شێوەی دەم وچاو بکەيت هەست دەکەيت لووت فەرمانڕەوايە چونکە شوێنێکی ستراتژی و لەجێی خۆی گرتووە، وا هەست دەکەيت ناوبژيوانی نێوان هەردوو چاوانی لە ئەستۆگرتووە، ئينجا کورد ئەم چاو و لوتەی لەدرکە و ئيديۆمدا بەکارهێناوە دەڵێت(لووت لەبەينا نەبێت چاو چاوی دەخوات) واتە هەموو ئان و زەمانێ پێويستە حکومەت و دەسەڵات و فەرمانڕەوايەک هەبێت، گەرنا چاو چاوی دەردەهێنێت و دەبێتە پاشاگەردانی.