نووسەر: سابیر ڕەشید
چاپی یەکەم 2016
بڵاوکار: نووسەر
بۆ دەستنیشانکردنی مانای ڕۆشنبیری بە شیوەیەکی ئەکادیمی پێویست بە لێکدانەوه و مەدلولاتی زمانەوانی بنچینه و ڕەگەزی زانستی هەیە، بۆ دەربازبوونمان لە لیکدانەوه و قاڵبوون لە ڕوی مانا بەخشینی ڕۆژانە و ڕاگەیاندنەوە، چونکە زۆر جار تێکەڵاوی لە مەبەست دەکرێ بە مانای فراوان و مانا بچوکەکەی و ئەوەی بەسەر زماندا دیت لەملنل باوەکانی وەک (ڕۆشنبیر، فێرکەر، فێرخواز، کۆمەڵە ڕۆشنبیریەکان، ڕۆشنبیری گشتی، تا دەگاتە نوێترین زانیاری کۆمەڵایەتیئاخافتن کە لە ڕۆشنبیری میللی ویاسای کۆمەڵگاکان و پەیوەندیەکانیان دەدوێ).