نووسەر: ئیحسان بورهانەدین
پێویستە لەسەر موسڵمانان بەتایبەتیی دەوڵەمەندەکان شارەزایی باشیان لەم بوارەدا هەبێت و، هەر حوکمێک کە تایبەتە بە زەکاتەوە لە ڕۆشنایی قورئان وسوننەت و فەرموودەی زانایانی پێشینانەوە بیزانن، بێگومان منیش لەم نووسینە مدا نامەوێت باسی زەکات بکەم بەگشتی، چونکە ئەوە باسێکی فراوانە وخوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەرچاوە فیقهیەکان لەوبارەوە، بەڵکوو ئامانجی ئەم کورتە باسە چارەسەرکردنی گرفتێکە کە کاریگەرییەکی ناشەرعی ترسناکی هەیە و، بەتەواوی دژ بەدەقە شەرعییەکان و بەرژەوەندی ئایینی ئیسلامە لەم سەردەمەدا، فەتوای نەبوونی زەکات لە ماڵ و سامانی بازرگانی (عروز التجارە) دا، ئێمە لەم کاتەدا سەرسام دەبین چونکە هەموو ئەو بەڵگە شەرعیانە پشت گوێ دەخرێن لە قورئان وفەرموودەوڕاو بۆ چونی زۆربەی زانایانی ئیسلام لەکۆن ونوێدا وچۆن هەندێک لە دەوڵەمەندەکان گوێ شل دەکەن بۆ فەتوایەک کە جگە لە چەند کەسێکی کەم و، نامو شاذ نەبێت لە درێژایی مێژووی ئیسلام کەسی تر لەو جۆرە فەتوای نەداوە. [1]