دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەماوەی ڕۆژانی پێش جەژندا لەپارێزگای #سلێمانی# زیاتر لە 400 هەزار مرێشک فرۆشراوە.
نازم عبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی سێ ڕۆژی پێش جەژندا تا عارفە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەکۆی کێڵگە پەلەوەرییەکان 400 هەزار مریشکیان فرۆشتوە لە ناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکاندا.
وتیشی هەر لەپارێزگای سلێمانیەوە مریشکێکی زۆر بەرەو شارەکانی خواروی عێراق ڕۆیشتووە و توانراوە 250 هەزار مریشک ڕەوانەبکرێت.
ئەوەشی وت لەئێستادا مریشکێکی زۆر لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا ماوەتەوە، خاوەن کێڵگەکان مەترسیان هەیە کە ئەو مریشکانە نەفرۆشرێت و بازاڕیان نەبێت، لەبەرئەوەی لە بازاڕەکاندا مریشکێکی زۆر هەیە کە ئەمەش دەبێتە زیان بۆ خاوەن کێڵگەکان وە بڕوام وایە مریشک لە دوای جەژن زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت کە هەر کیلۆیەک مریشک 2250 دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکەیە بەڵام دەدرێت بە 1600 دینار.
لەسنوری پارێزگای سلێمانی 698 هۆڵی کێڵگەی پەلەوەری هەیە کەمریشک بەرهەمدەهێنن.[1]
#22-08-2018#