دواڕۆژ، نەزیر عەلی
کچە منداڵێکی کورد لە 3-ی ئابی 2014 لە گوندی حەردان سەر بە شارۆچکەی شەنگال لەگەڵ 13 ئەندامی خێزانەکەی دەکەوێتە دەست #داعش# و تا کاتی ئازادکردنی لەلایەن پێنج چەکداری ڕێکخراوەکەوە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە.
ئەحلام خێرۆ، تەمەنی 14 ساڵ بوو کاتێک کەوتە دەست داعش، ئه و دەڵێت چەکدارەکانی داعش زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە ڕەفتاریان لەگەڵ کردووە و دەستدرێژیان کردوەتە سەر.
ئێستا ئه و لە ناوچەی باعەدرێ-ی سەر بە قەزای شێخان دەژی، بۆ دواڕۆژ باس له و نەهامەتیانە دەکات کە داعش بەسەری هێناون.
$رۆژی ڕفاندنی$
ئەحلام دەڵێت ڕۆژی 3ی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان هێنایەسەر گوندی ئێمە، هەموو خێزانی ئێمەیان دەستگیرکرد کە 14 کەس بووین، باپیر و داپیر لەگەڵ دایک و باوک، 6 برا و خوشکێک و براژن و کوڕەکەی و من بەره و تەلەعفەر و پاشان بادوش ڕفاندیانین.
وتیشیچەکدارەکانی داعش لە بادوش خێزانەکەمانیان لەیەک جیاکردەوە، من و خوشکم-یان بەرەو #موسڵ# برد و لەوێ لە خانویەکی گەورەدا ماینەوە، دوای شەوێک داعش بەرەو خانویەکی تریان بردین هەر لە موسڵ، لەوێش شەش شه و لەگەڵ 21 کچی دیکەی ئێزدی ماینەوه و هیچ هەواڵێکمان دەربارەی خێزان و کەسوکار نەدەزانی.
$بەره و گەیارە$
ئەحلام ئەوەشی وت دوای شەش ڕۆژەکە، جارێکی دیکە داعش من و خوشکەکەم و دوو کچی دیکەی ئێزدی بەره و گەیارە برد، لەوێ من و خوشکەکەم بەتەنیا لە خانویەک ماینەوە، پاشان فرۆشتیانیە کەسێک بەناوی (ئەبو تاڵۆت) کە داعشێکی موسڵی بوو، ڕۆژێک ئه و کەسه خوشکەکەمی بۆ ماوەی شه و و ڕۆژێک بەره و شوێنێک برد و گەڕایەوە لای من و دەستدرێژی سێکسی کردەسەرم.
$سێ جاری تر فرۆشتن$
ئەحلام وتیشی دوای 15 ڕۆژ (ئەبو تاڵۆت) من و خوشکەکەمی هێنایە موسڵ و فرۆشتینیە دوو داعشی دیکە بەناوی (حەسەن قەرداش و سوفیان ئەلعاصی) و نزیکەی 20 ڕۆژ لای ئەوانیش ماینەوە، بەڵام ئەوان دەستدرێژییان نەکردە سەرمان.
ئاماژەشیدا دوای 20 ڕۆژ (حەسەن قەرداش و سوفیان ئەلعاصی) ئێمەیان برده ناوچەی (حەمام عەلی) لە موسڵ و ئێمەیان فرۆشتە کەسێک بەناوی (ئەبو عومەر) و نزیکەی 75 ڕۆژ لەوێ ماینەوە.
ئه و کچە باس لەوەش دەکات کە جاری کۆتایی (ئەبو عومەر) منی فرۆشتە کەسێکی دیکەی داعش بەناوی (ئەبو عەلی) کە تەمەنی 32 ساڵ بوو و هەر لە (حەمام عەلی) بوو، دوو ژنی دیکەی عەرەب لای ئه و بوون و، 3 منداڵی هەبوو، ئه و بە ژنەکانی وت ئیتر ئەمەش لای من دەمێنێت، من نزیکەی دوو ساڵ و شەش مانگ لای ئه و بووم و بەردەوام دەستدرێژی دەکردەسەرم، له و کاتەشدا خوشکەکەم لای ئەبو عومەر مابوەوە.
$ئەوان مرۆڤ نەبوون$
سەبارەت ڕەفتارەکانی داعش لەگەڵیان ئەحلام ڕوونیکردەوە داعش مرۆڤ نەبوون، ئەوان هیچ ڕەفتارێکی مرۆڤیان نەبوو، لەگەڵ هەموو ئه و ڕەفتارە دڕندانە ئێمە لە خەمی خێزانەکەماندا بووین تا بزانین چیان بەسەرهاتووە.
$گەیشتنی ئەحلام بە کەسوکاری$
سەبارەت چۆنیەتی ئازادبوونی، ئەحلام وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لەلایەن سوپای عێراقەوە، ئێمە چووبووینە موسڵی کۆن (ئەبو عەلی) لەوێ لەژدی سوپا شەڕی دەکرد، بەڵام کاتێ سوپای عێراق نزیکمان بونەوە، من ڕامکرد و بەره و سوپا چووم و بەهاوکاری سوپای عێراق گەیشتمە پارێزگای #دهۆک# و لەوێ خێزانی خۆمم دۆزییەوە.
$چارەنوسی خێزانەکەی$
ئه و بە گریانەوە وتی تا ئێستاش چوار برا و باوک و باپیریم کە کەوتبوونە دەست داعش چارەنوسیان نادیارە، هەموو ساتێک بیری گەڕانەوەی ئەوان دەکەم، بەڵام هیچ سۆراخێکی ئەوان نازانین، لە ژیانی ڕۆژنەشدا زۆر بەسەختی دەژین، چونکە هیچ ڕێکخراوێک و دەزگایەک هاوکاری ئێمە ناکات.
ئێستا ئەحلام لەگەڵ خێزانەکەی لە خانویەکی بچووکدان لە ناوچەی باعەدرێ، کە لەلایەن خێرخوازێکی ئێزدییەوە پێیان دراوە.[1]
#22-08-2018#