پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى ئاڵوگۆرى دراو و گۆڕينەوەى لەعێراق و هەرێم بۆ ساڵى 2013
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەرۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵى 2015
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2016
24-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى زۆر بچووک بچووک مامناوەند بۆ کەرتى تايبەت لە هەرێمى کوردستان ساڵى 2022
23-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2019
23-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2020
23-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
23-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,165
وێنە
  112,080
پەرتووک PDF
  20,573
فایلی پەیوەندیدار
  106,816
ڤیدیۆ
  1,592
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,101
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,796
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,268
عربي - Arabic 
31,910
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,615
فارسی - Farsi 
11,134
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,640
پەرتووکخانە 
25,972
کورتەباس 
18,898
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,004
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,491
بەڵگەنامەکان 
8,401
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,488
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
763
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
ئیدیۆم 
42
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,137
MP4 
2,655
IMG 
205,701
∑   تێکڕا 
240,820
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئەمیر سوهەیلی
ژیاننامە
کەژاڵ ئەحمەد خدر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی ک...
ئیمان؛ توێژینەوەیەک لەبارەی مانا و پاڵنەر و گرفتەکانی ئیمانەوە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئیمان؛ توێژینەوەیەک لەبارەی مانا و پاڵنەر و گرفتەکانی ئیمانەوە

ئیمان؛ توێژینەوەیەک لەبارەی مانا و پاڵنەر و گرفتەکانی ئیمانەوە
نووسەر: هۆشمەن جەلال

پوختەی کتیبەکە:

پێشەکی:
ئەم چەمکە لە مێژووی ژیانیدا بێئەندازە ڕووبەڕووی شێواندن بووەتەوە، ئه و مانا و پێناسانەی کە وەریگرتوون، گوزارشت بووە لە بەدحاڵیبوون و بارکردنی ماناگەلێکی بەرتەسک و ڕواڵەتی و ناکام، بە جۆرێک بووە بە چەمکێک، لەبری ئەوەی لە چارەسەرکردنی مرۆڤدا بەکاربێت، زیاتر خۆی پێویستی بە چارەسەرە، گەیشتووە بە ئاستێک، لەبری شیفا، نەخۆشی بەرهەم دەهێنێت، تا ئه و ڕادەیەی کە مرۆڤ ویستی دەستبەرداربوونی هەبێت، بەڵام ئەم ویستە چەند ئارەزووکراو بێت، ئەوەندە ئەستەمە، چونکە میراتێکی بەهێز دەیپارێزێت، لە ڕوویەکی دیکەوە لای بەشی زۆری خەڵک ئەڵتەرناتیڤێکی دیکەی وەک ئیمان بەدی ناکرێت، بۆیە توێژینەوەکردن لە وەها چەمکێک، گوزارشت لە پێویستییەکی ڕاستەقینە دەکات، ڕزگارکردنی خودی چەمکەکەیە لە هەموو مانا و ڕووخسارە شێواوەکانی.

توێژینەوەکەمان بەسەر سێ بەشدا دەبەش دەبێت. لە بەشی یەکەمدا (مانا و گرفتەکانی ئیمان) ئه و مانایەی ئیمانمان خستووەتەڕوو کە بە شێوەیەکی گشتی و باو بەم چەمکە دراوە و دەدرێت، پاشان ئه و گرفتانەمان بەرباس خستووە کە لەم مانایەوە بەرهەم دێت، ئەوانیش: گرفتی ئیبستمۆلۆژی و ئەقڵی و خوداپەرستییە، بە ئاماژەکردن بۆ ئەم گرفتانەش هەوڵ دەدەین ناکامی و نەگونجاوی و نادروستیی ئه و مانایە دەربخەین، چونکە گەر چەمکێک له و سێ ڕووەوە دوچاری گرفت بێتەوە، دەتوانرێت لێیەوە حوکمی (ناکامی و نەگونجاوی و نادروستی)، یاخودی حوکمی مانای هەڵەی لەبارەوە وەک دەرئەنجام لێ هەڵهێنجین، یاخود بردنی ئه و مانا باوەی ئیمان به و سێ لایەنەدا و خوێندنەوەی له و ڕەهەندانەوە و تاقیکردنەوەی بەربنەمای ئەوان، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە ئیمان لە چ دۆخێکدا دەژی. پاشان لە بەشی دووەمدا (پاڵنەرەکانی ئیمان)، سێ پاڵنەر کە وەک پاڵنەری سەرەکی بەدیمان کردووە، دەخەینە ڕوو، ئەوانیش: چێژ و ئازار، خوو و دابونەریتی کۆمەڵ، بازدان بەره و پانتایی نەزانراوە، بەمەش ویستی ئەوەمان هەیە کە جارێکی دی مانای ڕواڵەتیی ئیمان وەدەربخەین و لە ئیمانی ڕاستەقینە، ئیمان بە خودا، جیابکەینەوە، بەتایبەت لە پاڵنەری یەکەم و دووەمدا. لە بەشی سێهەمدا (ئیمان و مانای نوێ)، مانایەکی دیکە بۆ ئیمان دەخەینە ڕوو کە دوورە لە هەموو ئه و گرفتانەی مانا باوەکەی ئیمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەم بەشەدا ئه و مانا نوێیە دووبارە لە ڕووی ئەبستمۆلۆژی و ئەقڵ و سەلماندنی ئەقڵی و خوداپەرستییەوە تاقی دەکەینەوە و حوکمی دروستی و کامڵی بۆ ئه و مانایە بەربنەمای ئەوان بەئەنجام دەگرین، پاشان باسێک لە (گومان و ئیمان) دەکەین، تا ببینین ئاخۆ ئەم مانا نوێیە وەک مانا باوەکە، لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین هەڵوێستەکانی مرۆڤ بەرامبەر مەعریفە و هەقیقەت کە گومانە، ناتەبایی هەیە؟ وەک دوا تەوەری ئەم توێژینەوەیە و دەرهاویشتەی ئەم مانا نوێیەیە، لە کۆتاییدا (زمانی ئیمان) گفتوگۆ دەکەین، لەم گفتوگۆیەشماندا ئاماژە بە باسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ئیمان دەکەین، گرنگ له و ڕووەوە کە تێنەگەیشتن لە زمانی ئیمان، خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئه و مانا نادروستانەی کە بە ئیمان دەدرێت، پاشان سەرچاوەیەکی سەرەکی هەموو ئه و ناتەبایی و دژایەتی و بەدبەختییانەیە کە لە نێوان ئیماندارانی سەر بە ئایینە جیاوازەکاندا ڕووی داوە و ڕوو دەدات.

بەشی یەکەم: ئیمان و گرفتەکانی
یەکەم: مانا و چەمکی ئیمان

لەنێو ئاییندا -ئایینی یەکتاپەرستی- چەمکی ئیمان بابەتێکی هەستیارە و هەوڵدراوە بناسێنرێت و سنوورەکانی دیاری بکرێت، هەرچەندە هەڵگری هەمان مانا زمانەوانییەکەیەتی، بۆیە دەبینین لە پەرتووکی پیرۆزدا لە وەڵامی پرسیاری (ئیمان چییە)دا، پێناسەیەک بۆ ئیمان خراوەتە ڕوو: ئیمان متمانهێنانە بە هاتنەدیی ئه و شتانەی کە هیواخوازی دەبین، باوەڕهێنان و دڵنیابوونە بەرامبەر هەبوونێکی ڕاستەقینەی ئەوەی نایبینین (عیبرانیەکان، 11: 1). لە ڕوانگەی ئەم ئایەتە و ئایەتەکانی دیکەی پەرتووکی پیرۆزوە، لاهوتییەکانی ئایینی مەسیحی، توانیویانە ئیمانی مەسیحی بناسێنن بەوەی کە جەوهەری ئیمان، واتە مەسیحیبوون... متمانەکردن بە خودا، سادەییە لە بڕواهێناندا نەک ساویلکەیی. بەڵکو دورستتر ملکەچبوونە بۆ خودایەک کە لەنێو ئه و سیستمەدا باسکراوە و نەخشێنراوە. سپێنۆزا ئەم مانایەی ئیمان دووپات دەکاتەوە کاتێک دەڵێت: تەنیا ئامانجی پەرتووکی پیرۆز، فێرکردنی ملکەچییە. لەم بارەیەوە کەس ناتوانێت ناکۆک بێت لەگەڵم، کەس هەیە ئه و ڕاستییە نەزانێت کە تەورات و ئینجیل، هیچ نین جگە لە وانەیەک لەبارەی ملکەچبوونەوە... بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەواوەتی ئەم خاڵە ڕوون بکەینەوە، پێویست ناکات ئه و دەقە بێشومارانەی پەرتووکی پیرۆز کە دنەی ملکەچی دەدەن، کۆبکەینەوە... دەرئەنجام ئیمانداری ڕاستەقینە ئه و مرۆڤەیە کە بەتەواوەتی ملکەچە.

لە ئایینی ئیسلامدا، قورئان (812) جار بە شێوەی جیاجیا باسی (ئیمان) دەکات، بەڵام مانا و پێناسە و خەسڵەتی یەکلاکەرەوەی نەخستووەتە ڕوو، بۆ نموونە: ئیمانهێنان کاری دڵە و لە دڵەوەیە الژین قَالُوا ێمَنَّا بِأَفْۆاهِهِمْ ۆڵمْ تُۆْمِنْ قُلُوبُهُمْ (5: 41) واتە: (ئەوانەی بە زمانیان، نەک بە دڵیان ئیمانیان هێنا). کردەیەکی ویستمەندایە ۆإِژَا قِیڵ ڵهُمْ ێمِنُوا کَمَا ێمَنَ النَّاسُ (2: 13) واتە: (کاتێک پێیان وترا وەک خەڵکی ئیمان بهێنن). ئیمان نامێنێت و بەره و پێچەوانەکەی دەچێت کَیْفَ ێهْدِی اللَّهُ قَوْماً کَفَرُوا بَعْدَ إِیمَانِهِم (3: 86) واتە: (چۆن خودا ڕێنوێنیی خەڵکانێک دەکات کە ئیمانیان لەدەست داوە). بابەتی ئیمانهێنان، هەبووی دەرەکییە مَنْ ێمَنَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ اڵاخِڕ ۆالْمَلائِکَەِ ۆالْکِتَابِ ۆالنَّبِیِّینَ... (2: 177) واتە: (ئەوەی ئیمان بە خودا و ڕۆژی دوایی و فریشتەکان و کتێبەکانی خودا و پێغەمبەران... بهێنێت). بابەتی ئیمانهێنان گوزارە و حوکم و پرسەکانە قُولُوا ێمَنَّا بِاللَّهِ ۆمَا أُنزِڵ إِڵیْنَا ۆمَا أُنزِڵ إِڵی إِبْرَاهِیمَ ۆإِسْمَاعِیڵ ۆإِسْحَقَ ۆێعْقُوبَ ۆالأَسْبَاگِ ۆمَا أُوتِێ مُوسَی ۆعِیسَی ۆمَا أُوتِێ النَّبِیُّونَ مِنْ ڕبِّهِمْ...(2: 136) واتە: (بڵێن ئیمانمان هێنا بە خودا و ئەوەی لە قورئانەوە بۆ ئێمە دابەزیوە، ئەوەی بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یاقووب و نەوەکانی یاقووب دابەزیوە، ئەوەی لە تەوراتەوە بۆ مووسا و لە ئینجیلەوە بۆ عیسا دابەزیوە، ئه و کتێب و ئایەتانەی لە لایەن خوداوە بۆ پێغەمبەران دابەزیوە). ئیمان زانین نییە و جودایە(الَّژِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۆالإِیمَانَ) (30: 56) واتە: ئەوانەی خاوەنی زانین و ئیمانن...هتد. دەکرێت خەسڵەتی دیکە وەک ئیمان و گومان، ئیمان و ڕزگاربوون، ئیمان و ئاسوودەیی، ئیمان و کوفر، ئیمان و کاری چاک، ئیمان و ڕێنوێنی...هتد لە ڕێگەی ئایەتی دیکەوە هەڵبهێنجین، هەر بۆیە لەنێو زانستی کەلامی ئیسلامیدا چەمکی ئیمان شوێنی قسەوباس بووە، هۆکارەکەشی ناڕوونیی مانای چەمکەکە و داخوازیی فەزای کۆمەڵایەتی و سیاسی و گرنگیی لە ڕادەبەردەی ئەم چەمکە بووە. فەخرەدینی ڕازی لە لێکدانەوەی ئایەتی الَّژِینَ یُۆْمِنُونَ بِالْغَیْبِ ۆیُقِیمُونَ الصَّلاە ۆمِمَّا ڕزَقْنَاهُمْ یُنفِقُونَ(2: 3) هەستاوە بە خستنەڕووی ئه و مانایانەی کە لەناو ڕەوت و ئایینزا جیاوازەکاندا بە ئیمان دراوە، دەڵێت: موسڵمانان لەبارەی ئیمانەوە ناکۆک بوون و بەگشتی لە چوار ڕەوت و ڕێباوەڕدا کۆدەبنەوە:

دەکرێت ئەم مانایانەی ئیمان لە دوو مانای سەرەکیدا پوختە بکەین، ئەویش (باوەڕهێنان و کارکردن)، بابەتی باوەڕهێنان و ددانپێدانان، خودا و پەیامی خودا و قورئان و پێغەمبەر و تەواوی ڕێنماییەکانی ئاسمانە، واتە شایەتیدان لەسەر دروستیی ئه و شتانە و قبووڵکردنیان و مل بۆ کەچکردنیان و جێگیرکردنیان لە دڵدا. دروستتر، بڕواهێنان و دداننان بە بیروباوەڕی ئایینی ئیسلامدا، جا بە دڵ بێت، یان بە زمان. بۆیە دەکرێت بەربنەمای ئه و مانایانەی سەرەوە، بڵێین: ئیمان قبووڵکردنی کۆمەڵێک بیروباوەڕ، یان ڕا و بۆچوونە لەبارەی خودا و چییەتی و سیفەت و ویست و داوا و ڕێنماییەکانییەوە، پاشان بە زمان گوزارشتیان لێ بکرێت و دواجار داکۆکییان لێ بکرێت. سەبارەت بە کارکردنیش، کارکردنە به و شتانەی کە ئەم بیروباوەڕانە، یان گوتاری خودایی لە چوارچێوەی قورئاندا دەیخوازێت، بۆ نموونە، باوەڕهێنان بە خودا و پێغەمبەران و ئەنجامدانی پەرستشەکان کە لە گوتاری خودایی نێو قورئانەوە سەرچاوەیان گرتووە بریتین لەم کارکردنە، واتە ئیمان گوزارشتە لە ژیان لە ئیماندا، ئیمانێک کە سرووشی خودایی نێو قورئان چوارچێوەی بۆ کێشاوە. دواجار ئیمان -لەنێو سیستمی ئایینی یەکتاپەرستیدا- باوەڕهێنان و ددانپێدانان و قبووڵکردنی کۆمەڵێک بیروباوەڕ بووە دەربارەی خودا و چییەتی و سیفەت و داوا و ویست و ڕێنماکانی، باوەڕهێنانە بە خودایەک کە لەنێو سیستمێکی بیروباوەڕیدا وێنەی کێشراوە، ئەزموونکردنی خودایەکە سنووردارە بە سنوورداریی ئه و بیروباوەڕانە.

باسەکەمان دەخوازێت جۆرەکانی بیروباوەڕ بخەینە ڕوو، ئەوەش تاوەکو جۆری ئه و بیروباوەڕە دەستنیشان بکەین کە بابەتی ئیمانن. لەم پۆلبەندییەی بیروباوەڕەکاندا پشت به و پۆلبەندییە دەبەستین کە دەروونناسی ناسراوی ئەمریکی (مارتین ڕاکیج) خستوویەتە ڕوو.

دووەم: گرفتەکانی مانای ئیمان

گرفتی یەکەم: لە ڕووی ئیپستمۆلۆژییەوە:

زانین، ڕا یان بڕوایەکی دروستە کە بەڵگە و ئەرگومێنتی لەگەڵدا بێت، بەڵام بڕوایەکی دروستی بێبەڵگە و ئەرگومێنت، نەزانینە ئەفلاتوون سیاتیتۆس (c201)

لێرەدا ئێمە تەنها لەگەڵ هەندێک تەوەری ئەم لقەی فەلسەفەدا دەرگیرین کە پەیوەندییەکی تەناتەنگیان بە بیروباوەڕ و باوەڕهێناوە هەیە، باوەڕهێنان بە گوزارە و پرس و ڕاوبۆچوونەکان، واتە بە ئیمانەوە، چونکە گەر پرس و گوزارە ئایینییەکانمان لە سەرچاوە و مەرجەعەکانیان دابڕی و بابەتییانە هەڵبسین بە تاوتوێکردنی (باوەڕهێنان به و پرسانە)، ئەوا لە ڕووی مەعریفییەوە دوچاری گرفتی گەورە دەبن. بۆ ئەوەی هەندێک ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەم کێشە و گرفتانە و دواجار وەک کێشە و گرفتی ئه و مانایەی ئیمان لێی بڕوانین کە لە باسی پێشووتردا هەستاین بە ئەنجامگیرکردنی، ئەوا سەرەتا چەند پێشەکییەک لەبارەی ئه و گرفتانەوە دەخەینە ڕوو:

پێشەکیی یەکەم: هەنگاوی یەکەم، جیاکردنەوەی (زانین) و (ڕا و بۆچوون، یان باوەڕە)، واتە دەرخستنی ئەوەی کە کەسێک باوەڕی پێیەتی جیاوازە لەوەی کە دەیزانێت....لێرەوە بەر کۆمەڵێک پرسیار دەکەوین: زانین چییە؟ باوەڕ چییە؟ باوەڕهێنان چییە؟ باوەڕی دروست کامەیە؟ ئه و شتە چییە کە گەر بۆ باوەڕێکی دروست زیاد کرا، دەیکات بە زانین؟

پێشەکیی دووەم: ئەفلاتوون لە دایلۆگی (سیاتیتۆس)دا کە گفتوگۆیەکە دەربارەی پرسیاری (زانین چییە؟)، سێ پێناسە دەخاتە ڕوو و تاقییان دەکاتەوە، دوا پێناسە ئەوەیە کە حوکمی دروست لەگەڵ بەڵگەدا دەبێت بە زانین، هەروەها حوکمی دروستی بێبەڵگە دەچێتە دەرەوەی زانین. واتە زانین، حوکمێکی دروست، یان ڕا، یان بڕوایەکی دروستە کە پشتیوانی کراوە بە بەڵگە و ئەرگومێنت و لێکدانەوەی ئەقڵی (Logos)، بەڵام بڕوایەکی دروستی بێبەڵگە و ئەرگومێنت، نەزانینە... بەڵام لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا (باوەڕهێنان و باوەڕی دروست چییە؟) دەکرێت لە سەرەتاوە بڵێین هەموو باوەڕهێنانێک، یان ددانپێدانانێک، باوەڕهێنان، یان دداننانە بە هەندێک دۆخی ڕێتچوودا، کە مانای ئەوە دەگەیەنێت، ئه و دۆخە (بالفعل) بە شێوەیەکی کردەکی بوونی هەیە... واتە جیاوازیی نێوان باوەڕێکی دروست و نادروست، هەبوون و نەبوونی کردەکییانەی دۆخێکی ڕێتچووە، دەکرێت چەند نموونەیەک لەسەر ئه و دۆخە ڕێتچووە بهێنینەوە....

پێشەکیی سێهەم: دەکرێت گرفتێکی دی لەمەڕ باوەڕەکانمانەوە لەنێو ئه و گرفتەدا هەڵهێنجین کە لەنێو فەلسەفەدا بە ناوی ئایرۆنی (درۆزنەکە) یان ئایرۆنی (ئپیمێنیدس Epimenides) ناسراوە، ئەم گرفتە پوختەکەی ئەوەیە کە ئەم فەیلەسووفە لەبارەی خەڵکی وڵاتەکەیەوە وتوویەتی: هەموو کریتییەکان درۆزنن، بەڵام ئه و خۆی خەڵکی کریتە، کەواتە ئه و درۆزنە، ئەم وتەیەشی درۆیە، کەواتە دژەکەی دروستە، ئەویش ئەوەیە خەڵکی کریت ڕاستگۆن، ئەوەشی ئەم وتەیەی وتووە، یەکێکە لەوان، کەواتە ئه و ڕاستگۆیە. لە ڕێی نموونەیەکەوە یەکێک له و ئاماژانەی کە ئەم گرفتە دەربارەی باوەڕەکانمان دەستنیشانی دەکات، دەخەینە ڕوو:...

پێشەکیی چوارەم: بەگشتی ئێمە سێ هەڵوێست لە بەرامبەر هەر پرسێکدا وەردەگرین: باوەڕی پێ دەهێنین، یان قبووڵی دەکەین. باوەڕی پێ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە، یان هیچ حوکمێک لەبارەیەوە نادەین، واتە نە باوەڕی پێ دەکەین، نە ڕەتی دەکەینەوە، هەروەها بۆ هەر پرسێک و بۆ هەر یەکێک لە ئێمە، هەندێک لەم هەڵوێستانە لە کاتێکی دیاریکراودا، وەک هەڵوێستێکی ماقولتر دادەنرێت. ئەوەی لەم پێشەکییەدا دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر، حاڵەتی سێهەمە (بڕیارنەدان)، چونکە سەبارەت بە ئێمە، باوەڕداران، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دۆخێکی له و جۆرە مایەی لەسەروەستان نییە، ئەوەی دەیکەین لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، یان باوەڕهێنانە، یان بە پێچەوانەوە، هەروەها لە ڕووی مەعریفییەوە (بڕیاری بڕیارنەدان) لە هەندێک حاڵەتدا دروستیی خۆی بەدەست دەهێنێت، بەڵکو وا دەکات قبووڵکردن و قبووڵنەکردن نادروستی بەرهەم بهێنێت، دواجار کاتێک لەم حاڵەتە ورددەبینەوە، ڕەنگە زۆرێک لە بیروباوەڕە دڵنیاکانمان بگرێتەوە...

پیشەکیی پێنجەم: ناکرێت بەربنەمای سوود و بەرژەوەندی و ڕەزامەندی، دروستی بە بیروباوەڕێک بدەین، واتە لە میانەی ئەوەی کە بیروباوەڕێک لە ژیانی پراکتیکیدا سوود دەگەیەنێت، یان ڕەزامەندی بەدەست دەهێنێت، ئەوا ئه و بیروباوەڕە دروستە، دواجار مادام دروستە، دەبێت قبووڵ بکرێت...

دەرئەنجام:

1- به و پێیەی ئیمان بریتییە لە (باوەڕهێنان بە کۆمەڵێک بیروباوەڕ)، بیروباوەڕەکانیش جیاوازن لە زانین، کەواتە ئیمان و زانین جیاوازن، واتە گەر ئیمان بە شتێک بهێنین، ئەوا زانا نیین بەرامبەر به و شتە و بابەتی ئیمان دەرک نەکراوە و نەزانراوە، بەڵکو تەنها قبووڵکراوە. گەر بابەتی ئیمان دەرک نەکرێت و نەزانرێت، ئەوا دروستی و نادروستییەکەی وەک یەک شوێنی پرسیارە، ڕەنگە دروست بێت، ڕەنگە بە پێچەوانەوە.

2- به و پێیەی ئیمان تەنها قبووڵکردن و دداننان و باوەڕهێنانە بە کۆمەڵێک بیروباوەڕدا، باوەڕی دروستیش، ئه و باوەڕەیە باس لە بوونی دۆخێکی ڕێتێچوو دەکات کە بە شێوەیەکی کردەکی بوونی هەیە، ئەوا ئه و بیروباوەڕانەی کە ئیمانی پێهێنراوە و باس لە بوونی دۆخێکی ڕێتێچوو ناکات کە بە شێوەیەکی کردەکی بوونیان هەیە، بیروباوەڕێکی نادروستە.

3- به و پێیەی دامەزراندنی دوو باوەڕ لەسەر دروستی و نادروستیی یەکدی دەبێتە هۆی ئایرۆنی، ئایرۆنیش نەبوونی دۆخێکی ڕێتێچوو بێت کە بە شێوەیەکی کردەکی بوونی هەیە، نەبوونی ئەم دۆخەش نادروستی بەرهەم بهێنێت، ئەوا لەنێو ئیماندا ئه و بیروباوەڕانەی ئیمانیان پێهێنراوە و نمایندەی ئەم جۆرە لە ئایرۆنین، واتە نمایندەی دۆخێکی ڕێتێچوو نین کە بە شێوەیەکی کردەکی بوونی هەیە، بیروباوەڕێکی نادروستن.

4- به و پێیەی هەڵپەساردنی حوکم بڕیارێکی دروستە لە کاتی هاوتابوونی پاساوی باوەڕهێنان و پاساوی باوەڕنەهێناندا، ئیمانیش هەڵگری باوەڕگەلێک بێت کە پاساوی قبووڵکردنیان هاوتای پاساوی قبووڵنەکردنیان بێت، ئەوا ئیمانهێنان به و بیروباوەڕانە، نادروست و ناپەسەندە.

5- به و پێیەی سوودگەرایی و ڕەزامەندی، دروستی و نادروستیی باوەڕێک یەکلا ناکەنەوە، ئیمانێک کە هەڵگری کۆمەڵێک باوەڕ بێت، کە لەسەر بنەمای سوودی پراکتیکی و ڕەزامەندیی دەروونی دامەزراون، ئەوا دروستیی ئه و باوەڕانەی ئیمانی پێ هێنراوە، نادروستە.

گرفتی دووەم: لە ڕووی عەقلأ و سەلماندنی عەقڵییەوە

خودایە، هەوڵ نادەم لە بەرزیی تۆدا بە تۆ بگەم، چونکە ناتوانم بە ئەقڵم بەوە بگەم... هەوڵ نادەم دەرک بکەم و ئەقڵانی بم تا ئیمان بهێنم، بەڵکو ئیمان دەهێنم تا دەرک بکەم و ئەقڵانی بم، چونکە ئیمانم بەوەش هەیە کە ناتوانم دەرک بکەم و ئەقڵانی بم گەر ئیمان نەهێنم قەدیس ئانسلم

تەنها لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەقڵەوە مرۆڤ دەتوانێت خودا بدۆزێتەوە، گەر مرۆڤ دەستبەرداری ئەم ئەقڵە ببێت، ناتوانێت لە هیچ شتێک تێبگات، تەنانەت بیستنی ئه و پەرتووکەی پێی دەوترێت پەرتووکی پیرۆز، بۆ گوێدرێژ چەند ناماقول دەبێت، بۆ مرۆڤیش هەر ئەوەندە تۆماس پەین (چاخی ئەقڵ)

بەدرێژایی مێژوو ئایین و بیرکردنەوەی ئەقڵی، گرفتی ئەقڵ و ئیمان، سەلماندنی ئەقڵی و بیروباوەڕەکانی ئیمانی ئایینی، ئه و بابەتانە بووە کە بەشی زۆری فەیلەسووف و لاهوتی و زانایانی کەلامی سەرقاڵ کردووە، پەیوەندیی نێوانیان پڕ بارگرژی و کێشمەکێش بووە، لەم هاوکێشەیەدا لاسەنگبوون و هاوسەنگبوون هەم قبووڵکراوە هەم ڕەتکراوەتەوە. ئەم دوو سەرچاوەیە، کە لێیانەوە بەشی زۆری بیروباوەڕەکانمان هاتوونەتە ئاراوە، کۆسپ و تەنگەژێ و پرسیاری زۆریان ڕووبەڕووی ڕەوایەتیی بیروباوەڕەکانی یەکدی کردووەتەوە، بەتایبەت ئەقڵ کە گەر بێدار و ئاگامەند بووبێت، نەیتوانیوە ئاسان و سادە ئیمان بهێنێت، یان گەر سڕ نەکرابێت، نەتوانراوە بێهنرێتە ژێر ڕکێفی ئیمانەوە، وەک چۆن لە دیالۆگی (یوتیفرۆن)دا دەبینین سوکرات نموونەی ئه و ئەقڵە زیندووە بەرجەستە دەکات کە تەواوی بیروباوەڕە ئایینییەکانی ئه و دەمە دەخاتە ژێر پرسیار و تاقیکردنەوەی ئەقڵییەوە، ڕەنگە یەکەم پرسیاری ئەقڵی کە ڕووبەڕووی ئیمانی ئایینی کرابێتەوە، لە لایەن ئەوەوە بووبێت، کاتێک خودا و ویست و ڕەفتاری خودا و دینداران دەخاتە ژێر پرسیاری ئەقڵییەوە، بۆیە بەریەککەوتن و تەبایی و ناتەبایی ئەم دوو سەرچاوەیە، بەریەککەوتنێکی دێرینە و بەها و نرخی هەر کامیان بەردەوام هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە بینیوە. دەتوانین ئەم گرفتەی کە لەم تەوەرەدا باسی دەکەین سەبارەت بە ئیمان، لەم پرسیارەدا کورتی بکەینەوە: ئایا بیروباوەڕەکانی ئیمان بە شێوەیەکی ئەقڵی دەسەلمێنرێن؟ سەرەتا هەوڵدەدەین پێگەی ئەقڵ لە بەرامبەر ئیماندا بخەینە ڕوو، چونکە دیاریکردنی ئەم پێگەیە خۆی وەڵامی بەشێکی ئەم پرسیارە دەداتەوە....

گرفتی سێیەم: لە ڕووی پەرستن و ئەزموونکردنی خوداوە

ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت بەرباسی بخەین، یان وەک گرفتی ئیمان به و مانایەی کە باسکرا بیخەینە ڕوو، خوداپەرستی و ئەزموونکردنی خودای ڕەها و خودی ئەوە، چونکە ئەوەی له و مانایەی ئیمانەوەی ئەنجامگیری دەکرێت، ئیمانێکە کە نابێتە مایەی خوداپەرستی، بەڵکو دەبێتە مایەی پێچەوانەکەی کە ئەویش بتپەرستییە.... ئەوەی ئێمە جەختی لێ دەکەینەوە، بیروباوەڕەکانە، مەبەستمان له و بیروباوەڕانەیە کە دەربارەی خودان، یان وێناکانی خودا. گەر مرۆڤ بوو بە خاوەنی کۆمەڵێک بیروباوەڕ دەربارەی خودا، نابێتە خاوەنی خودا خۆی، بەڵکو کۆمەڵێک تێگەیشتن و تێڕوانین و وێنا دەربارەی ئەو، چونکە خودا و بیروباوەڕەکان دەربارەی ئەو، دوو شتی تەواو جیاوازن، بیروباوەڕی هیندۆسییەک، بودییەک، جوولەکەیەک، مەسیحییەک، موسڵمانێک دەربارەی خودا، شتێکە و خودا خۆی شتێکی دیکەیە، ڕەنگە بیروباوەڕی هەر یەکێکیان وێنایەکی دروست دەربارەی خودا بخەنە ڕوو، بەڵام دواجار خودا شتێکی دیکەیە. تەواو وەک بەرگێکن کە دەکرێتە بەری شتێک، ڕەنگە ئه و پۆشاکە یان ئه و بەرگە پڕ بە پێستی ئه و شتە بێت، ڕەنگە گەورە یان بچووک بێت، بەڵام هەرچۆنێک بن، ئەوانە بەرگن، نەک خودی شتەکە. لێرەوە باس لە شتێک دەکەین کە ناوی (خودای بیروباوەڕەکان)ە، گەر ناساندێک بۆ ئەم چەمکە بخەینە ڕوو دەڵێین: خودای بیروباوەڕەکان وێنە (Representation) یان بیرۆکەی خودایە کە ئەقڵ یان نەریت و پێشینانی مرۆڤ دەیڕسکێنێت و دڵی دەیگرێتە خۆ، وێنەیەکە کە خەسڵەت بە خودا دەدات، هەر مرۆڤە و بەپێی توانا و زانینی خۆی قبووڵی دەکات. ئیبن عەرەبی زۆر بە جوانی لەسەر ئەم حاڵەتە هەڵوەستە دەکات، ئه و بەربنەمای فەرموودەیەکی پێغەمبەر کە لە زۆربەی دەقەکانیدا بەکاری دەهێنێت، پێی وایە ئەگەر خودا خۆی بۆ مرۆڤ دەربخات، نکۆڵیی لێ دەکەن، بەڵام گەر لە شێوەی بیروباوەڕەکانی ئەوان دەربارەی خودا خۆی دەرخست، خێرا کڕنووشی بۆ دەبەن، چونکە مرۆڤ بەگشتی لەسەر وێنەی بیروباوەڕەکەی خودا دەناسێتەوە.... کاتێک مرۆڤ دەڵێت من خەسڵەت و سیفەتەکانی خودا دەزانم و ئاشنام پێی، پاشان ئه و خەسڵەتانەی کە دەیانزانێت بۆ خودای دیاری دەکات، ئەم دیاریکردنەش بە ئامانجی ناسینی خودا دادەنێت و بانگەشەی ناسینی تەواوەتیی خودا و ناسینی خودێکی پیرۆز لە قووڵایی بوونیدا دەکات، لێرەشەوە جگە لەمە هەر وتەیەکی دی وەک نادروست دەبینێت، ئەوا لەم کاتەدا خودای ڕەها بە ئەندازەی ئه و زانینەی کە ئێمە لەبارەی ئەوەوە هەمانە، سنووردار بووە، چونکە هەموو ئەوەی ئێمە دەیزانین، سنووردارە. ئێمە خاوەنی وێنایەکی تایبەت و سنووردارین کە خودامان وەک زانا و توانا و ڕسکێنەر و هاوشێوەی ئەمانە بۆ وێنا دەکات. کاتێکیش کۆی ئەم وێنا دیاریکراوانە لە دیدی ئێمەدا یەکسان دەبێت بە خودا، ئەوا خودامان سنووردار کردووە، کاتێکیش خودا سنووردار دەکەین، خودا لە بازنەی ڕەها دەردەکەین. قەبارەی ئەم بازنە و چێوەیەش کە بە دەوری خودای ڕەهادا دەکێشرێت، بەپێی کات و شوێنی جیاواز دەگۆڕێت، چونکە دواجار ئاکامی ئەم قەتیسکردنەی خودا، خۆی لە بازنە و قاڵبی بچووک بچووکی وەک کڵێسا و مزگەوت و ڕێباوەڕ و شەریعەت و دابونەریتی ئایینی و لێکدانەوەی زانایان و بەرژەوەندیی چینە دیاریکراوەکاندا دەبینێتەوە.

بەشی دووەم: پاڵنەرەکانی ئیمان

یەکەم: چێژ و ئازار

ڕەنگە لەنێو مرۆڤدا بەگشتی بەدەستهێنانی چێژ و دوورکەوتنەوە لە چەشنەکانی ئازار، پاڵنەری هەموو هەڵوێست و جووڵە و ڕەفتارەکانیان بێت، بەمەش تەنیا داوپێنگی هەڵسەنگاندن و حوکمدان لەسەر کردەوە و نەزک و سەرنجەکانیان زۆر بە تۆکمەیی بەم پاڵنەرەوە دەبەسترێتەوە. لەنێو ئەم باسەدا، چێژ و ئازار، گەلێک پرسیار خۆیان دەسەپێنن، وەک چۆن ئەرستۆ گفتوگۆی هەندێکیان دەکات، لەوانە:...

ئەی ئایا پاڵنەری ئیمانیشە؟ مادام گەیشتن بە چێژ و دوورکەوتنەوە لە ئازار هۆی سەرەکیی جووڵەی مرۆڤە، ئیمانیش یەکێکە له و جووڵە و هەڵوێستانەی کە مرۆڤ لە ژیانیدا دەیگرێتە بەر، کەواتە گەیشتن بە چێژ و دوورکەوتنەوە لە ئازار، هۆی سەرەکیی ئیمانە. دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونی بکەینەوە:.....

لە لایەکی دیکەوە، ژیان بەردەوام ڕەهەندێکی تراژیدیی هەیە. ئازارێک هەمیشە لە کرۆکیدا ئامادەیە و مرۆڤ، جا شا بێت، یان گەدا، دەوڵەمەند بێت، یان هەژار، زانا بێت، یان نەزان، هەمیشە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئازارێک کە گوزارشت لە حاڵەتە ناسروشتییەکانی ژیان دەکات و ناسەقامگیری و نائارامیی دەروونی دوچاری مرۆڤ دەکات. فەیلەسووفانی بوونگەرایی، باوەڕدار و بێباوەڕەکانیشیان، لەڕێی ئاماژەکردن بە واژەی (دڕدۆنگی و نیگەرانی) پێ لەسەر ئه و ئازارە ئەبەدییە دادەگرن کە مرۆڤ تێیدا دەژی، بۆ نموونە هایدیگەر دەڵێت: ئەوەی لە ئاستیدا مرۆڤ هەست بە دڕدۆنگی و نیگەرانی دەکات، بوونە لە جیهاندا وەک ئەوەی کە هەیە، واتە تەنها مرۆڤبوون بەسە بۆ ئازارچەشتن.

ئەم ئازارە دەروازەیەکە بۆ ئیمان، ئیمانێک کە ئاواتی چێژ و دوورکەوتنەوە له و ئازارە دەبەخشێت، هەم لە ژیانی دونیایی و هەم لە ژیانی پاش مردن. بەڵام ئازاری جەرگبڕ کە ڕاستەوخۆ وا لە مرۆڤ دەکات ئیمان بهێنێت، واتە هیوای بە چێژێک هەبێت، مەرگە. مەرگ یانی هەبوونی خەسڵەتی کاتیی ژیان، ئەم خەسڵەتە کاتییە بێئەندازە ئازاربەخشە، یان مەرگ خۆی یەکێکە له و ئازارانەی کە وەک بودا دەڵێت، هەمیشە لە بوونیادی مرۆڤدا ئامادەیە، چونکە دەبێتە مایەی ئازاری (ترس لە نەبوون)، به و پێیەش مەرگ شتێکی حەتمییە، هەموو ڕوانینێکیش لە مەرگ، ڕاستەوخۆ مرۆڤ بەره و ئەودیوی مەرگی دەبات. لێرەوە هیوای بەدەستهێنانی ژیانی پاش مەرگ کە مرۆڤ له و خەسڵەتە کاتییە، یان ئازارە توندە ڕزگار دەکات، نمایندەی چێژە، بیروباوەڕەکانی ئیمانیش تێکڕا ئه و خەسڵەتە هەمیشەییەی ژیان، یان ئه و چێژە، یان هیوای بەدەستهێنانی ئه و چێژە دەبەخشن بە مرۆڤ، بۆیە ئیمانهێنان، واتە بەدەستهێنانی چێژ و دوورکەوتنەوە لە ئازار، هەر ئەمەش ئیمان دەکات بە پێداویستییەکی دەروونی، واتە له و دوو پاڵنەرەوە، پێداویستییەکی دەروونی، هەروەک پێداویستییەکانی دیکەی مرۆڤ، بۆ ئیمانهێنان دروست دەبێت.

دووەم: خوو و دابونەریتی کۆمەڵ

پێغەمبەر دەفەرموێت: هەموو منداڵێک بە سروشتێکی پاکەوە لەدایک دەبێت، ئەوەی دەیکات بە جوولەکە یان مەسیحی یان مەجووسی دایک و باوکێتی، هەروەک چۆن ئاژەڵ، ئاژەڵی لێ پەیدا دەبێت

.....بەڵام ئەم کارە چۆن ڕوو دەدات؟ یان چۆن ئێمە بیروباوەڕەکانمان بێ مشتومڕ و گفتوگۆکردن لە خوو و نەریت، یان ژینگە و کۆمەڵەوە وەردەگرین؟ دەکرێت وەڵامی ئەم پرسیارە بکەین بە چەند بەشێکەوە، یەکەم: چۆن بیروباوەڕێک بڵاودەبێتەوە؟ دووەم: چۆن دەمێنێتەوە؟ سێهەم: چۆن دەبنە خوو و نەریتی کۆمەڵێک، یان چەند کۆمەڵێک؟

ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لێرەدا تەنینەوەی بیروباوەڕەکانە بەنێو کۆمەڵ و جڤاتێکدا، واتە بیروباوەڕەکان هەر وەک مۆدێلی پۆشاک و حاڵەتە دەروونییەکان و شتەکانی دی بەنێو کۆمەڵدا دەتەنێتەوە، بۆ نموونە چەندین (دەنگۆ و قسەوباس) کە باس لە ڕووداوێک یان حاڵەتێک یان دیاردەیەک یان تێڕوانینێک یان وەهمێک دەکەن و لە ماوەیەکی کاتیی کەمدا تەواوی کۆمەڵێک دەگرێتەوە و دواجار سنووری دەنگۆ تێدەپەڕێنێت و وەک ڕاستی لە دڵی خەڵکدا جێی خۆی دەکاتەوە. دەکرێت ئەم درمە دەروونییە لەمەڕ بیروباوەڕەکانەوە وەها بیناسێنین کە فەرمانێکی ڕۆحییە و لێیەوە بە شێوەیەکی خۆنەویست کە سەرچاوەکەی نەستە، ملکەچبوون بە هەندێک بۆچوون و بیروباوەڕ دێتە ئاراوە، هەربۆیە هیچ بەڵگەیەک، یان تێڕامانێک کاریگەریی لێ ناکات، ئەم حاڵەتە لەنێو مرۆڤ و ئاژەڵیشدا بەتایبەت کاتێک لە دۆخی گرووپ، یان کۆمەڵدا دەبن، بەدی دەکرێت.

سێهەم: بازدان بەره و پانتایی نەزانراو

ناکرێت ئیمان بەبێ دڵداخورپانێکی ترسئامێز هەبێت، چونکە ئیمان بە دیاریکراوی لە بەریەککەوتنی هەڵچوونە ڕۆحییەکان و نەبوونی دڵنیاییەکی بابەتییەوە بەرجەستە دەبێت. گەر بمتوانیایە بە شێوەیەکی بابەتی و بەرهەست دەرک بە بوونی خودا بکەم، ئه و کات ئیماندار نەدەبووم، بەڵام کاتێک بە دیاریکراوی ناتوانم ئەوە بکەم، پێویست دەکات ئیمان بهێنم

کیرکەگارد

لە باسەکانی پێشوودا، لە گرفتی ئیمان و ئەقڵ و سەلماندنی ئەقڵیدا، ئاماژە بەوە کرا کە ئیمان لەم ڕووەوە دوچاری ئاستەنگێکی دژوار دەبێتەوە، هەروەها پێشتر وتمان کە خودی گوزارەی بوونی خودا لە ڕووی ئەقڵییەوە خاوەنی کۆمەڵێک بەڵگەیە کە هاوتان لە سەلماندن و ڕەتکردنەوەدا. ئەوانەی پەی بەم گرفتە دەبەن، واتە بۆیان دەردەکەوێت کە ئیمان و سەلماندنی ئەقڵی ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، یاخود ئەقڵ ناتوانێت حوکمی یەکلاکەرەوە لەبارەی بابەتەکانی ئیمانەوە بدات، بە دوو ئاڕاستەدا دەڕۆن، ئاڕاستەیەکیان بێتوانایی ئەقڵ لەمەڕ کۆمەڵێک بابەتەوە دەردەخات و ئیمان به و بابەتانە دەهێنێت، واتە ڕیسکی مەعریفی دەکات و خۆی دەخاتە نێو پانتاییەکەوە کە نەزانراوە و هیوای دروستییان دەخوازێت. ئاڕاستەیەکی دیکەیان دەستبەرداربوونە لە ئیمان، دەکرێت لقی دیکەش لەم پەیبردنەوە بێتە ئاراوە، بەڵام ئێمە تەنها جەختمان لەسەر ئاڕاستەی یەکەمە، واتە ئیمانهێنان بەربنەمای بێتوانایی ئەقڵ لەمەڕ دەرککردن بە جەوهەر و دروستیی بابەتەکان، بە مانایەکی دی، ڕەخنەکردن و گومانکردن لە ئەقڵ وەک سەرچاوەی بەدەستهێنانی مەعریفەیەکی دڵنیا و ڕۆشن و پرسیاردانان لەسەر بەها و تواناکانی و بینینی ئەقڵ بە شێوەیەکی نەرێییانە و دواجار ڕوو کردنە ئیمان وەک ئەڵتەرناتیڤی ئەم ئەقڵە.

ڕیشەکانی ئەم وێنایە، ڕەخنەگرتن لە ئەقڵ و دەرخستنی بێتوانایی ئەقڵ، دەگەڕێتەوە بۆ یۆنان و گومانگەراکانی یۆنان، پاش یۆنانیش لەنێو ئایینی یەکتاپەرستیدا وەها تێڕوانینێک بەردەوامیی پێ دەدرێت و دەبێتە چەکی جەنگکردن لەگەڵ فەیلەسووفان و دواجار پاڵنەری ئیمانهێنان، بەتایبەت لەنێو تەسەوفدا و لە هەمبەر خودا و بابەتە میتافیزیکییەکاندا ئەم خاڵە تۆخ دەکرێتەوە، پاش ڕێنسانسیش لە لایەن فەیلەسووفانی وەک دەیڤد هیوم و کانت و نیتچە...هتد بەردەوامیی پێ دەدرێت، بەڵام ئیمان لای ئه و فەیلەسووفانە نابێتە ئەڵتەرناتیڤ. هەموو ئەمەش لەبەر ئەوەی هەندێک پرس هەن کە ناکرێت بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان و لەڕێی خوێندنەوەی جیهانی واقیعەوە لەبارەیانەوە بگەین بە دەرئەنجامێکی دیاریکراو. ئەم پرسانە گوزارشتن لە مانای بوونگەرایی شتەکان، بەها خودییەکان، هۆ ئامانجدارییەکان، شتە نادیار و نامادییەکان، ئه و هەبووانەی کە لە مرۆڤ باڵاترن، چۆنایەتییەکان، بە شێوەیەکی گشتی ئه و پرسانەی کە ناتوانرێت بە گەڕانەوە بۆ جیهانی دەرەکی وەڵامێکیان لەبارەوە بدرێتەوە، بۆیە لەگەڵ قبووڵکردنی ئەم وێنایەدا، دەشێت کەسێک قایل بێت بەوەی کە ئایین هاتووە تاکو مانای بەها خودییەکانمان بۆ ڕوون بکاتەوە. ئەم بەهایانە خودین نەک میتۆدی، لەپێناو خۆیاندا داوا دەکرێت نەک شتێکی دی. دەشێت کەسێک بڵێت کە ئایین هاتووە تاکو هۆی ئامانجداری ڕوون بکاتەوە، چونکە ئەم شتانە لە سەروو توانای تێگەیشتنی ئەقڵی مرۆڤەوەن. بە مانایەکی دی، لەم تێڕوانینەوە بۆ ئەقڵ و تواناکانی، ڕووبەرێک دێتە ئاراوە کە ئەقڵی مرۆڤ ناتوانێت دەستی پێی بگات، پانتاییەک کە بۆ ئەقڵ هەر بە نەزانراوی دەمێنێتەوە، ئه و پانتاییەش زێدی ئیمانهێنانە.

ئەوەی ئەم پاڵنەرەمان زۆر بە باشی بۆ ڕوون دەکاتەوە، فەیلەسووفی ئیمانداری دانیمارکی (کیرکەگارد)ە، ئه و ڕەخنەیەکی زۆر لە دڵنیایی مەعریفەی ئەقڵی و ئامرازەکانی سەلماندنی ئەقڵی و خودی ئەقڵ وەک سەرچاوەی بەدەستهێنانی مەعریفەیەکی یەکلاکەرەوە دەگرێت، دەرهاویشتەی بێتوانایی و نادڵنیایی ئەقڵ دەکات بە پاڵنەری ئیمان، یان پانتاییە ناڕۆشن و نادیارەکان دەکاتە سەرچاوەی ئیمان، لە ڕوویەکی دیکەوە ئه و بەتەواوەتی ئەقڵ و ئیمان لێک جیادەکاتەوە و ئیمان دەخاتە نێو بازنەی ئه و شتە ناڕۆشنانەوە کە لە بێتوانایی ئەقڵەوە هەر بە نادیاری دەمێننەوە و دواجار وەک دۆخێکی سروشتیی مرۆڤ کە هەمیشە ئاشقی شوێنە نادیار و پەنهانەکانە و هیوای زۆر به و شوێنانەدا هەڵدەواسێت، ئەم بازنە ناڕۆشنە مرۆڤ بەره و خۆی ڕادەکێشێت. دەکرێت سەرنجەکانی ئه و لە سێ خاڵدا کورت بکەینەوە:...

بەشی سێیەم: ئیمان و مانای نوێ

ئیمان دیاردەیەک نییە لەپاڵ دیاردەکانی دیکەدا، بەڵکو لە ژیانی پەنهان و دیاری مرۆڤدا دیاردەیەکی سەنتڕاڵە، ئیمان ئایینییە و بەسەر ئایینیشدا باڵا دەبێت، هەمەکییە و بەرهەستیشە، بێکۆتا هەمەچەشنە و هەمیشە هەر خۆیەتی... گەر لە جەوهەریدا ئیمان وەک باڵاترین خەم تێگەیشتین، نە زانستی نوێ و نە هیچ جۆرە فەلسەفەیەک درزی تێ ناکات، ئه و خورافات و مانا شێواوانەی کە لەنێو کڵێسا و ڕێباوەڕ و جووڵانەوەکانەوە بۆی دروست دەکرێت، بەدرۆی ناخەنەوە



پۆڵ تیلیش

لەم بەشەدا دەمانەوێت مانای ڕاستەقینەی ئیمان بخەینە ڕوو، کە زۆر جیاوازە له و مانا شێواو و گرفتئامێزەی پێی دراوە و پێی دەدرێت، واتە جیاوازە لە باوەڕهێنانێکی بنبڕ و یەکلابووەوە بە دروستیی بابەت و گوزارە و پرسەکان، لەم مانایەدا ئیمان گرفت و ناتەبایی لەگەڵ هیچ باس و تەوەر و لایەنێکدا نییە، بەڵکو هەمووان لەئامێز دەگرێت، چەقبەستوو نییە، داخراو و دەمارگیر نییە، ئەوی دی پەرست و بتپەرست نییە، جیاواز لە گوزارە و وشەکان دەڕوانێت، بە زمانێکی دیکە بۆمان دەدوێت...هتد. بۆ خستنەڕووی ئەم مانایە، هاوکاری لە هەوڵ و تێڕوانینەکانی فەیلەسووف و لاهوتی مەسیحی (پۆل تیلیش) وەردەگرین.

یەکەم: ئیمان وەک خەمی باڵا:

ئیمان سەرقاڵبوونە بە باڵاترین خەمەوە، پاڵنەرەکانیشی پاڵنەری خەمی باڵای مرۆڤە......

ئیمان وەک خەمێکی باڵا کردەیەکی گشتیی کەسییە، لە چەقی ژیانی کەسیدا ڕوودەدات و تەواوی ڕەگەزەکانی دەگرێتەوە، چونکە ئیمان جووڵەی بەشێکی تایبەت، یان ئەرکێکی دیاریکراوی بوونی گشتیی مرۆڤ نییە، بەڵکو هەموو ئەمانە لە کردەی ئیماندا یەکدەگرن، بۆیە ئیمان نە کردەی ئەرکێک لە ئەرکە ئەقڵییەکانە، نە کردەی نەستە، بەڵکو کردەیەکە تێیدا هەموو توخمێکی ئەقڵی و نائەقڵی لە بوونیدا وەک یەک بەره و باڵا دەبرێت. لە هەر کردەیەکی ئیمانیدا هێندەی پێویستە پێداگریی ئاگامەندانە هەیە، نەک وەک دەرئەنجامی پرۆسەی گەڕانێکی سەربەخۆ، بەڵکو وەک ڕەگەزێک کە لە کردەیەکی گشتیی قبووڵکردن و ملکەچکردن جیا نابێتەوە، گومانی تێدا نییە کە لە لایەن ویستەوە پێداگرییەک لەسەر دوا خەم و گرنگیی مرۆڤ هەیە، بەڵام ئیمان دەستکردی ویست نییە، هەروەها ئیمان تەقینەوەیەکی سۆزداری نییە، بە دڵنیاییەوە هەڵچوونی تێدایە، وەک چۆن لە هەر کردەیەکی ژیانی ڕۆحی مرۆڤدا هەیە، بەڵام هەڵچوون، ئیمان بەرهەم ناهێنێت........

دواجار پرسیاری ئیمان، پرسیارێک نابێت دەربارەی زەردەشت و مووسا و عیسا و محەمەد...هتد، بەڵکو کێ بە تەواوەتی گوزارشت لە دوا خەمی مرۆڤ دەکات، ململانێی نێوان ئایینەکانیش دەبێتە ململانێی نێوان گوزارشتەکان لەبارەی خەمی باڵاوە و لە هەموو ململانێیەکی بیروباوەڕی دووردەکەوێتەوە و لە دژوارترین و دێرینترین جەنگ و ململانێیەکی نێوان ئایینەکان ڕزگارمان دەکات.

ئێمە لە باسەکانی پێشوودا تاوتوێی سێ گرفتمان کرد کە دوچاری ئیمان دەبوون، ئەگەرچی گرفتی دیکەش هەن، بەڵام ئایا ئیمان بەم مانایە، کە مانا ڕاستەقینەکەیەتی، هەر بە گرفتاری دەمێنێتەوە؟ بۆیە پێویستە بەربنەمای ئەم مانایە جارێکی دی له و گرفتانە بڕوانینەوە کە پێشتر دوچاری ئیمان بوون، سەرەتا ئاوڕێک لە ئیمان و مەعریفە دەدەینەوە، پاشان ئیمان و ئەقڵ و سەلماندنی ئەقڵی، دواجار ئیمان و بتپەرستی:.....

دووەم: ئیمان و گومان

گومان بەگشتی و گومانکردن لە خودا هێندەی دێرینیی ئیمان بە مانای باوەڕهێنان بە خودایەک، دێرینە، ڕەنگە سروشتی مرۆڤ خۆی ئەوە بسەپێنێت کە لە هەرکوێ باوەڕهێنان بە خودا، یان پرس و حوکمەکان لە ئارادا بووبێت، ماکەکانی گومانیش لەنێو ئه و بازنەی ئیمانەدا سەرهەڵبدات، چونکە دەبینین یەکەم گومان بەر لە دووهەزار و شەشسەد ساڵە چووەتە نێو تۆمارەکانی مێژووەوە، ئەمەش وا دەکات کە گومان بەراورد بە چەندین چەشنی ئیمان لەپێشتر بێت، ڕەنگە ئیمان کارێکی سەرسامکەر بێت، بەڵام تەنیا سەرسامکەریش نییە، چونکە گومان بە هەمان ئەندازە تەواو چارەسەربەخش بووە لە دانانی ڕێساکانی ژیانی بەختەوەر و شەیدایی بۆ هەقیقەتدا......

ئیمان وەک باڵاترین خەم، کردەیەکە لە پشت دیاریکردنەکانی کردەی کۆتاوە، ناکۆتا بەشداریی تێدا دەکات، بۆیە بە ئەندازەی بەریەککەوتنی ئیمان لەگەڵ ئه و ناکۆتایەی کە بوونەوەرێکی کۆتادار پەیوەست دەبێت پێیەوە، گومانگەرایە. ناکرێت ئەم توخمە لە گومان لەناو ئیماندا لاببرێت، بەڵکو پێویستە قبووڵ بکرێت، ئه و توخمەش کە ئەمە لە ئیماندا قبووڵ دەکات، دلێرییە، چونکە ئیمان توخمێکی هۆشیاریی ڕاستەوخۆی تێدایە کە ڕەگەزێک لە گومان بۆ دڵنیایی زیاد دەکات، قبووڵکردنی ئەمەش، دلێرییە. دلێری وەک توخمی ئیمان، گوزارشتە لە پێداگرییەکی خودی بوێرانە بۆ بوونی مرۆڤ، کە بوێری و دلێری هەبوو، ئەگەری لەدەستدانیش هەیە، ئەم ئەگەرە لە هەموو کردەیەکی ئیماندا ئامادەیە، بۆیە دەبێت ڕیسک بکرێت.......

ئەمەی کە باسکرا زۆر بە تۆکمەیی گوزارشت لە پەیوەندیی نێوان ئیمان و گومان دەکات. گەر ئیمان وەک باوەڕهێنان بە دروستیی شتێک بێت، ئەوا گومان لەگەڵ کردەی ئیماندا لێکدژە، بەڵام گەر وەک باڵاترین خەم لێی تێگەیشتین، ئەوا گومان توخمێکی زەروورییە تێیدا، چونکە گومان دەرئەنجامێکی ناچارەکیی ڕیسککردنە بە ئیمانەوە. هەر بۆیە ئه و گومانەی کە لە ئیماندایە، گومانێک نییە کە بە فاکت و دەرئەنجامەکانەوە پەیوەست بێت، هەمان ئه و گومانەش نییە کە ڕۆحی ژیانی توێژینەوەی زانستی پێکدەهێنێت، هەروەها گومانی گومانگەراش نییە، بەڵکو ئه و گومانەیە کە لەگەڵ هەموو ڕیسکێکدایە، گومانی کەسێکە کە زۆرترین گرنگی بە ناوەڕۆکی بەرجەستە دەدات، ڕەنگە بشێت مرۆڤ بەراورد بە گومانی میتۆدی و گومانی گومانگەرایی ناوی گومانی بوونگەراییانەی لێ بنێت، چونکە ئەم گومانە پرسیار لەوە ناکات ئایا پرسێکی لۆژیکی دروستە یان نادروستە، هەروەها هیچ هەقیقەتێکی بەرجەستە ڕەت ناکاتەوە، بەڵکو هۆشیارە بەرامبەر ڕەگەزی ترس لە هەموو هەقیقەتێکی بوونگەراییانەدا. گومان ئەزموونێکی هەمیشەیی نییە لەنێو کردەی ئیماندا، ئەگەرچی وەک توخمێک لە بونیادی ئیماندا هەمیشە ئامادەیە، هەربۆیە گەر گومان دەرکەوت، ناکرێت وەک ڕەتکەرەوەی ئیمان لە بەرچاو بگیرێت، بەڵکو وەک توخمێک کە لە کردەی ئیماندا هەمیشە هەبووە و دەبێت، لێرەوە گومانی بوونگەراییانە و ئیمان گرنگی بە خودی یەک واقیع دەدەن، ئەویش باڵاترین خەمە.....

سێیەم: زمانی ئیمان

ئه و زمانەی ئیمان پێی دەدوێت زۆر بە تۆکمەیی وابەستەی ئه و مانایە کە پێی دەدرێت، واتە زمانێک کە گوزارشت لە باڵاترین خەمێک بکات دەبێت زمانێکی جیاواز بێت، ئه و زمانەش بریتییە لە زمانی هێمایی، چونکە جگە لە هێما، ناکرێت بە هیچ شتێک گوزارشت لەم خەمە باڵایە بکرێت. ئاماژەکردنیش بۆ ئەم زمانە، لێکدانەوەی زۆری دەوێت، لەبەر ئەوەی مانا و خەسڵەت و ئەرک و پۆلێنەکانی هێما فرە ڕەهەند و فرە لق و فرە مانایە. باسی هێما لە زۆر کایەدا ئاماژەی بۆ دەکرێت، بۆ خستنەڕووی ماناکانی هێما و گفتوگۆکردنیان، توێژینەوەیەکی سەربەخۆمان دەوێت، بۆیە هەوڵ دەدەین تەنها ئه و مانایە بخەینە ڕوو کە بە شێوەیەکی دروست دەربڕی ئه و زمانە هێماییەیە کە گوزارشت لە باڵاترین خەم دەکات. گەر پرسیاری ئەوەش بکرێت: ئایا ناکرێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ بوونی هێما، ئیمان گوزارشت لە خۆی بکات، واتە بۆچی دەبێت زمانی باڵاترین خەم هێمایی بێت؟ ئەوا وەڵامی ئەم پرسیارە هەڵدەگرین بۆ پاش خەستنەڕووی مانا و خەسڵەتەکانی هێما.

ئاشکرایە کە ئەمڕۆ مرۆڤ لەنێو جیهانێک لە هێمادا دەژی، سەرەتاکانی پێکهاتنی ئەم جیهانەش دەگەڕێتەوە بۆ مێژوویەکی زۆر دێرین، بۆ هەوڵە بەراییەکانی مرۆڤ لەبارەی تێگەیشتن لە جیهانەوە. گەر مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو بۆ تێگەیشتن لە جیهان هێمای داهێنابێت، ئەوا لە دواتردا بووە بە بەشێک لە کیانی مرۆڤ، تا ئەوەی نەتوانێت بێ هێما گوزارشت لە هیچ شتێک بکات.....

ئێستا دەگەڕێینەوە سەر وەڵامی ئه و پرسیارەی کە لە سەرەتادا گریمانەمان کرد: ئایا ناکرێت زمانی ئیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ پێچوپەنا گوزارشتی لێ بکرێت؟ یاخود ناکرێت بەبێ هێما گوزارشت لە خەمە باڵاکان بکرێت؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێین:.....



دەرئەنجام: ئێمە پێبەپێ لەگەڵ ئه و بابەتانەی کە لە تەوەر و باسەکانی ئەم توێژینەوەیەدا خراونەتە ڕوو، ئاماژەمان بە دەرئەنجامی باسەکان کردووە، بەڵام لە کۆی توێژینەوەکەدا، دەتوانین بڵێین:

ئه و مانایەی کە تا ئێستا بە ئیمان دراوە، بەتایبەت لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا، مانایەکە دوچاری چەندین گرفت دەبێتەوە، ئەم گرفتانە ئەرزشی ئەوەیان هەیە کە مرۆڤ جارێکی دی کەمێک هەڵوەستە لەسەر چەمک و مانای ئیمان بکاتەوە، چونکە لە بەرچاونەگرتنی ئەم گرفتانە، بەدەر لەوەی لە خودی خۆیاندا کاریگەرییان لەسەر ژیانی ماددی و مەعنەویی مرۆڤ هەیە، دەبنە مایەی سەرهەڵدانی چەندین گرفتی دیکە، کە زۆرجار هەڕەشەن بۆ سەر بوونی مرۆڤ و جیهان، وەک ئه و گرفتانەی کە دەشێت بە گرفتی ئەخلاقی ناوزەد بکرێن، کە هەنووکە ئیمانداران لە نێویدا دەژین، دەکرێت بابەتەکانی وەک هەڵنەکردنی ئایینەکان لەگەڵ یەک و سووکایەتیکردنی ئیماندارن بە یەکدی و دواجار بەرپابوونی جەنگەکان و ڕەوایەتیدان بە کوشتن و تیرۆر و توندوتیژی...هتد بخرێنە نێو ئه و گرفتانەوە کە بەربنەمای بە هەند وەرنەگرتنی ئه و سێ گرفتەی کە باسکرا له و مانا باوەی ئیمانەوە، بێنە ئاراوە، بەڵام کاتێک ئیمان له و مانایە ڕەها دەکرێت و مانایەکی دیکەی وەک ئەوەی لەم توێژینەوەیەدا خراوەتە ڕوو، پێی دەدرێت، هەموو مرۆڤێک بە جیاوازیی ڕەگەز و ئایین و بیروباوەڕ و دنیابینییەوە لەئامێز دەگرێت و دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەهادارکردنی مرۆڤ وەک مرۆڤ. دەکرێت ئەم هەوڵەی کە لەبارەی ئیمانەوە لێرەدا وەگەڕخراوە، تەنیا وەک دەستپێکێک بۆ ڕزگارکردنی ئیمان له و زۆنە گرفتئامێزەی تێیدایە، ببینرێت، واتە پاڵنەری دووبارە خوێندنەوە و داڕشتنەوەی مانا و ناوەڕۆک و زمانی ئیمان بێت، بە جۆرێک کە ئەقڵانییەت لەبری کەڵکەڵە نائەقڵانییەکان، هەنگاونان لەگەڵ پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی مەعریفە لەبری چەقبەستن و ڕاوەستاوی، خوداپەرستی لەبری بتپەرستی، خۆشەویستی لەبری ڕق، ئاشتی لەبری جەنگ، هەڵکردن لەبری بێزراندن و ڕەتکردنەوە... تێیدا بەدی بێت، واتە دەرئەنجامێک کە لەم توێژینەوەیەوە پێی دەگەین ئەوەیە، ئیمان به و مانا باوە بێئەندازە پێویستی بە ناساندنەوە هەیە، دواجار ناکرێت مرۆڤ قایل بێت بە ئیمانێک کە تەنها گوزارشت لە باوەڕهێنانێکی بنبڕ بە کۆمەڵێک پرس و گوزارە بکات کە دەربارەی چییەتی و خەسڵەت و داوا و ڕێنماییەکانی خودان و لەنێو بازنەیەکی دیاریکراودا دەرکەوتووە، چونکە له و باوەڕهێناوە، بە تێپەڕبوونی کات، هەموو ئەوانە، مەبەستم لە چییەتی و خەسڵەت و داوا و ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی خودایە، دوچاری مەترسی دەکات، چونکە سنوورداریان دەکات، لە کاتێکدا خۆیان بێسنوورن.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5,691 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,691 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 23-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەرۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵى 2015
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى زۆر بچووک بچووک مامناوەند بۆ کەرتى تايبەت لە هەرێمى کوردستان ساڵى 2022
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى ئاڵوگۆرى دراو و گۆڕينەوەى لەعێراق و هەرێم بۆ ساڵى 2013
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دکتۆر میران
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2016
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەمیر سوهەیلی
24-11-2018
هاوڕێ باخەوان
ئەمیر سوهەیلی
ژیاننامە
کەژاڵ ئەحمەد خدر
26-12-2021
سەریاس ئەحمەد
کەژاڵ ئەحمەد خدر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
08-11-2024
هاوڕێ باخەوان
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
23-11-2024
سارا سەردار
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى ئاڵوگۆرى دراو و گۆڕينەوەى لەعێراق و هەرێم بۆ ساڵى 2013
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەرۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵى 2015
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2016
24-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی
23-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى زۆر بچووک بچووک مامناوەند بۆ کەرتى تايبەت لە هەرێمى کوردستان ساڵى 2022
23-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2019
23-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2020
23-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
23-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,165
وێنە
  112,080
پەرتووک PDF
  20,573
فایلی پەیوەندیدار
  106,816
ڤیدیۆ
  1,592
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,101
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,796
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,268
عربي - Arabic 
31,910
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,615
فارسی - Farsi 
11,134
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,640
پەرتووکخانە 
25,972
کورتەباس 
18,898
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,004
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,491
بەڵگەنامەکان 
8,401
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,488
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
763
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
ئیدیۆم 
42
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,137
MP4 
2,655
IMG 
205,701
∑   تێکڕا 
240,820
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
شێرکۆ حاجی عەلی عەوێنەیی
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەرۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵى 2015
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى زۆر بچووک بچووک مامناوەند بۆ کەرتى تايبەت لە هەرێمى کوردستان ساڵى 2022
ژیاننامە
شەیدا مەنتک
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕووپێوى دامەزراوەکانى ئاڵوگۆرى دراو و گۆڕينەوەى لەعێراق و هەرێم بۆ ساڵى 2013
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
دکتۆر میران
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
پەرتووکخانە
ڕووپێوى يەکە گەشتيارييەکان لەهەرێمى کوردستان 2016
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!