ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد:
سەعات 16:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی 14 ئاب، لە ئیالەتی سەرحەدی باکوری کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، گەریلا لە یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر داوە، کە دەیویست لە دەڤەری تەپەڕەشی ناوچەی قاقزمانی پارێزگای قارس نزیک ببنەوە. لە ئاکامی ئەوەشدا، لانی کەم سەربازێک کوژراوە و 4ی دیکەش بریندار بوون.
لە 17ی ئابدا بەڕاگەیەندراوێک ئاشکرامان کردبوو، کە لە 13ی ئابدا لە دەڤەری کزاڵ کلیسی ناوچەی قاقزمان، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی دەست پێکردوە و لە 14ی ئابدا هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنکارانیان داوە و لە ئەنجامیدا 7 سەرباز کوژرا بوون. هاوکات هەڤاڵێکی #شەڕڤان#مان پاش شەڕی قارەمانانە شەهید ببوو و بەڵام ناسنامەکەیمان ڕانەگەیاندبوو. ئێستا پاش وەرگرتنی زانیاری زیاتر ناسنامەکەیمان بۆ ڕوون بووەتەوە کە بەم شێوەیە:
ناو و پاشناو: ڕدڤان یاشار
ناسراو بە: شەڕڤان شاهۆ
شوێنی لە دایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: هەدیە-کوتبەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: 14 ئابی 2018 قاقزمان/قارس
سەعات 10:00ی پێشنیوەڕۆی 23ی ئاب، فڕۆکه جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر، بۆردومانی دەوروبەری گردی شەکیف و چەمی لۆلانی سەر بە خاکورک و دەڤەری وەرخەلێی زابی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە. [1]
#24-08-2018#