دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
تاوەکو 22ی ئاب 181 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان و دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت نزیکەی =KTML_Red=60 ملیۆن دۆلار=KTML_End=یان هێناوەتە هەرێم.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تاوەکو 22ی ئاب 181 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئاماری کۆتایی هاتنی گەشتیاران ڕادەگەیەنین.
وتیشی بەراورد بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 24% زیادی کردوە.
سەبارەت بە خەرجی هەر گەشتیارێک ڕۆستی وتی فۆڕممان دابەشکردوە لەسەر خەرجی گەشتیارەکان و نمونەمان وەرگرتوە کە هەر گەشتیارێک 300 دۆلاری ئەمریکی خەرجی بێت ئەوا 54 ملیۆن دۆلار خەرجی گەشتیارەکان بوە.[1]
#25-08-2018#