نەوزادی موهەندیس
چاپی یەکەم
سلێمانی 2018
ئەم کتێبە پێکهاتووە لەسەرجەم ئه و بابەتە سیاسی و ئابووری و زانستی و ئەندازیاریانەی کە نووسەر لەماوەی چوار ساڵ (2013 بۆ 2016) نووسیویەتی کە خۆی لە 165 بابەت دەدات.
بەگشتی بابەتەکان لەچوار بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تەرخان کراوە بۆ بابەتە سیاسییەکانی کورد و عیراق و ناوچەکە و جیهان.
بەشی دووەم تایبەت بە بابەتەکانی کورد لەهەر چوار بەشەکەی کوردستاندا.
بەشی سێیەم تایبەتە بە ئه و بابەتانەی کە پەیوەندییان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هەیە.
بەشی چوارەمیش تەرخان کراوە بۆ زانست و ئەندازیاری، کە نووسەر خۆی وەک ئەندازیارێک ماوەی 15 ساڵ سەرنووسەر گۆڤاری ئەندازیاران بووە.