ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە ناوچە جیاجیاکانی باشوور و باکووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
$باشووری کوردستان$
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکی ئەنجام دەدەن. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکانمان وەهایە:
24ی ئاب\2ی خەرمانان کاتژمێر 12، لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان هێزەکانمان لە یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەریان دا لەسەر گردی شەهید مونزوور. گورزی توند لە یەکینەکەی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
25ی ئاب\3ی خەرمانان کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لە هەرێمی برادۆستی دەڤەری #سیدەکان# لە باشووری کوردستان، دژی یەکینەیەکی دوژمن کە لە ناوچەی عەلی درێژ بوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا 2 سەربازی دوژمن بریندار بوون.
$لە #شەمزینان# سەربازێک کوژرا$
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) هەمان ڕۆژ کاتژمێر 18 لە دژی سەربازەکانی سەر گردی لەیلەک لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورز لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن لەسەر گردەکە درا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە سەربازێک کوژراوە.
$چالاکی لە شرناخ$
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 24ی ئاب\2ی خەرمانان کاتژمێر 17:20 لە دەڤەری کاتۆ مارینۆس-ی سەر بە ناوچەی ئەلکێی شرناخ لە دەروازەی بەرانا لە سوپای تورکیای داگیرکەریان دا. گورزی توند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
$چالاکی لە ئامەد$
25ی ئاب\3ی خەرمانان لە نێوان گوندەکانی هەدیک و سەیرەکێ-ی سەر بە ناوچەی لجەی ئامەد، هێزەکانمان لە دژی هێڵی کارەبا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا زیانێکی گەورە بە هێڵەکە گەیشت.
$بۆمباران لە وان$
سوپای تورکیای داگیرکەر 21ی ئاب\30ی گەلاوێژ بۆمبارانی دەوروبەری گوندی لسەکێی ناوچەی ئەلباکێی سەر بە شاری وانیان کرد. هێزەکانی داگیرکەر دوای بۆمبارانەکە لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە بۆمبارانەکەدا ئێمە هیچ زیانێکمان پێنەگەیشت. کەسێک بە ناوی ئاندۆک (نائیم تورکۆز) تەسلیمی هێزەکانی دوژمن بوو.[1]
#26-08-2018#