داستانی گڵەزەردە مانگی 5ی 1987
ژیانی منداڵی و نەوسەدە خەبات : حەمەڕەزای کادر
پاش گەڕانەوەمان لە داستانی ڕزگاری پاش ماوەیەکی کەم مانگی 5-1987 داستانی گڵەزەردە دەستی پێ کرد، ئه و ڕەبایەی بۆ ئێمە دانرابوو لە سلسلەی گڵەزەردە تەنیشتی کڵاوگورگ بوو سێ کوچکەی ناوبوو. ڕەبایەکە هی ساڵانی حەفتاکان بوو و زۆر قایم بوو. دیوارەکانی بە بەرد چنرابوو، پانی 1، 5 مەتر و نیوێک بوو، RBG یش نەی ئەبڕی و ئەوی لە یادم بێت هەرکی و سورچی تیابوو، .
پێش چوونمان هەندێک هەڵوێستی جوامێرانە و پێشمەرگانەی شەهیدی هەرگیز نەمر عەبدوڵڵا ڕەباتی هەیە کە پێویستە ئاماژەی پێ بکەم، بە شایەتی کاک مەلا ئەحمەدی دەلوجە و کاک سۆران کە ئێمەش خۆمان ئامادەکردبوو لەگەڵ برا فەرماندە و پێشمەرگەکاندا پەلامار بدەین. شەهید عەبدوڵڵا زۆرمان لەگەڵ خەریک بوو کە نابێت ئێمە بچین و ئێمە کادرین و بە شەهیدبونی ئێمە شەلەل دروست ئەبێت و لە ناوچەکە و پێشمەرگە زۆر شتی لەم بابەتە باسکرد. هەروەها وتی بە گۆڕی شەهیدان بە خوێنی خۆم ئێوە ئەپارێزم. بەڵام پێش هجومەکە کاک مەلا ئەحمەد بانگ کرا بۆ ئەسناد ئەگەر بریندار هەبێت دوری بخەنەوە یان شتێ پێویست بکات ئەمان ئامادەی بکەن. وە کاک سۆران لێپرسراوی مالیەی تیپی 55 بوو ئەویشیان بانگ کرد. کاک عەلی حسێن کە ئه و کات ئەندام پۆل بوو و ئێمە بەشدار بووین لە گرتنی ڕەبایەکەدا و فەرماندەی عەسکەری ئه و ڕەبایە.
ف.ک ڕەوفی یاسە و شەهید عەبدوڵڵا ڕەباتی و چەند ئامر مەفرەزەیەک لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی گیان لەسەر دەست دانراین بۆ هجوم وەک وتم شەهید عەبدوڵڵا زۆر ناڕازی بوو بە چونی ئێمە. بەڕاستی ڕەبایەکە زۆر سەخت بوو، هەر یەکەم ئاربیچی پووشەکە گڕی گرت و ئێمە لەلایەن جاشەکانەوە کەشف بوین و ئەبینراین، دەست کرا بە تەقە و شەڕی دەستەویەخە و ئەوان لەناو ئه و ڕەبایە قایمانە و ئێمەش ڕوبەڕوی بەره و ئەوان ئەمان وت تەسلیم بن ئەیان وت هەڕۆ گەوادینە، و ئه و ڕەبایەی لای ئێمە دوای گشت ڕەبایەکان گیرا، چونکی لە سەعات سفر و لەناکاو پەلاماردران زۆری نەبرد یەکەم شەهید کە خۆی پەیمانی دابوو بە خوێنی خۆی بمانپارێزێت شەهید عەبدوڵڵا ڕەباتی بوو، من و کاک عەلی حسێن پەلامارماندا و لە ئاگرەکە دورمان خستەوە و خەریک بوو بسوتێ، دوای ئه و شەهید تۆفیقە ڕەش کە بەڕاستی پێشمەرگەیەکی چاونەترس و قارەمان بوو، سێهەم شەهید حەسەن خەڵکی تەکێ یان بالەکەجار بوو و گەنجێکی چاو نەترس بوو. بەڕاستی بە خوێنی ئه و پۆلە شەهیدە نەمرە وچەندین بریندار توانیمان ئه و ڕەبایە بگرین.
بۆ بەیانی کۆپتەر هاتە سەرمان و دەست کرا بە تەقەکردن. ئەوی لەیادم بێت هەر ئه و شەوە شەهیدی فەرماندە و هەرگیز نەمر شەهید دلێرمان شەهید بوو، پێش شەهید بوونی هات سەری لە ئێمەدا و کاک ڕەوف پێی وت: شپرزە دیاری؟ وتی: ڕەوف خۆیشم هەستی پێ دەکەم. و ئه و داستانە ئەم تیپانە بەشداریان تیاکرد: 55قەرەداغ، 57سەگرمە، 51 گەرمیان وە 53 شێروانە.
2 پیکاب گیرا سورێک و سپی یەک، سورەکە بە شەهیدی فەرماندە و قارەمان شەهید حەمە ڕەش بوو. تەنها مەقەڕی فەوجەکە مابوو، بەڵام بۆمان نەگیرا، بەڵام زنجیرە شاخی گڵە زەرد بە تەواوی پاککرایەوە، وابزانم ئه و فەوجە هی مستەشار حسێن مەساح بوو. وا باسکرا و ئەوەی لەیادم بێت شەهید یاسین و شەهید حیکمەت لەوێ شەهید بوون، حەمە بۆر و وەستا غەفور و مەلا یادگاریش لە بریندارەکاندا بوون.