رۆژی شەممە ڕیکەوتی 25-8-2018 لەئەنجامی بەرپابوونی ئاگر لە دارستانەکانی دێیەکی نزیک شارۆچکەی #مەریوان# لە کوردستانی ئێران، چوار کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگەپارێزی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، گیانیان لەدەست دەدەن. بەگوێرەی هەواڵەکان لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە، ئەم ئاگرە لەئەنجامی تۆپبارانی هێزە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامیەوە کەوتۆتەوە. بەرپرسانی ڕژێمی ئێرانیش هیچ هەنگاوێک بۆ کوژاندنەوەو وبەرگرتن بە تەوژمی ئاگرەکە نانین، بەناچاری خەڵکی ناوچەکە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەو نەبوونی کەلوپەلی پێویستی ئاگرکوژاندنەوەوە(4) کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگە بەناوەکانی(بەناوەکانی شەریف باجور، ئومێد کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پژوهی) کە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەبن، گیان لەدەست دەدەن. بەدوای ئەم ڕووداوەدا و بۆ ڕۆژی دواتر، لەکاتی ناشتنی تەرمی ئەم کەسانە، ژمارەیەکی یەکگجار زۆر لە خەڵکی شاری مەریوان و شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران، بە سازدانی ڕێپێوانێکی 10 کیلۆمەتری و بەوتنەوەی دروشم و سرود دژ بە سیاسەتە دژە ئینسانیەکانی جمهوری ئیسلامی، نارەزایەتیەکی بەرفراوانی جەماوەریان بەرێخست.
ئێمە وێرای هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکارو هاوڕێیانی قوربانیانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە چەپەڵانەیە و سیاسەتە کۆنەپەرست و دژەمرۆییەکانی ڕژێمی ئیسلامی دەکەین و هاوپشتی خۆشمان بۆ خەباتی جەماوەری کوردستان و ئێران دەردەبڕین لە تێکۆشانیاندا دژ بەو ڕژێمە کۆنەپەرست و سەرکوتگەر و دژی خەڵکیە.
کۆمیتەی #سلێمانی#
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#27-08-2018#