ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە ناوچەی گەڤەر و #شەمزینان#ی سەر بە شاری جۆلەمێرگ، هەروەها شەڕی نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی ئاگری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ناوچەکانی گەڤەر و شەمزینان لایەنی کەم 3 سەربازی تورکیا لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە کوژراون. هەپەگە ئاماژەی بە وردەکاری شەڕی 24ی ئاب\2ی خەرمانانی نێوان گەریلاکان و سوپای تورکیا کردووە لە ناوچەی بازیدی ئاگری.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
چالاکی لە جۆلەمێرگ
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، 26ی ئاب\4ی خەرمانان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک زنجیرەچالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامداوە. لەم چوارچێوەیەدا:
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) کاتژمێر 8 لە دژی یەکینەکانی دوژمن چالاکییەکی نیشانەشکێنییان لە گردی مەجلیس کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی چەرچەلا-ی سەر بە شارۆچکەی گەڤەر لە پارێزگەی جۆلەمێرگ ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
کاتژمێر 11 یەکینەکانی یەژا ستار لە دژی سەربازانی تورک لە گردی شێکێر سپی سەر بە ناوچەی شەمزینان-ی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا بەشێوەیەکی کاریگەر لە سەنگەر و کابینەکانی سەربازان درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
هێزەکانی یەژا ستار کاتژمێر 23:10 لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شەهید سەرحەد-ی سەر بە دەڤەری گۆڤەندێ لە سنووری شەمزینان-ی جۆلەمێرگ زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدان. لەم چالاکییانەدا 2 سەرباز کوژران.
زانیاری ورد دەربارەی شەڕی ئاگری
24ی ئاب\2ی خەرمانان سوپای تورکی داگیرکەر لە دەڤەری دەرمیکاپیی ناوچەی بازیدی ئاگری دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15 هەتا کاتژمێر 19 بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان، هێزەکانی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا بۆمبارانی دەڤەرەکەیان کرد. هێزەکانی داگیرکەر کە لە دوای بۆمبارانەکە لە شەودا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هاتنە دەڤەرەکە، ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ هێزەکانی ئێمە شەڕیان کرد. لە شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و بریندار بوون. یەکینەکانی ئێمە کە لەگەڵ سوپای تورکیا شەڕیان کرد بە ساخی و سەلامەتی گەیشتنەوە ناوەندەکانی خۆیان. هێزەکانی داگیرکەر ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان 2 هاوڕێی ئێمە شەهید بوون، بەڵام ئەم هەواڵە درۆیانە بۆ شاردنەوەی کوژراوەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە. ئەوان کە زیانەکانی خۆیان لە هەرێمی سەرحەد پێ هەرس ناکرێت، بە ڕێبازی شەڕی دەروونی دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەستبێنن.
ئۆپەراسیۆن لە چەلێ
هێزەکانی داگیرکەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 27ی حوزەیران\5ی خەرمانان لە دەڤەری چەلێ جەنگێ، مەزرا و زۆزانەکانی بێتکارێ لە مەیدانێکی بەرفرەوان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە.[1]
#27-08-2018#