نووسین و ئامادەکردن:
هەورامان ساڵەح قوبادی
$عەشیرەتی قوبادی$
ئەم عەشیرەتە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی #جوانڕۆ# و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیاجیا دەگرێتە خۆ. ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و هەقپەروەر و ڕەسەنن و، چەند سەرۆکێکی لێهاتوو و ناسراویان تێدا هەڵگەوتووە وەک: قوباد بەگ ؛ #خانای قوبادی# ؛ سەید احمد بەگ ؛ موئمین بەگ ؛ امیر خان بەگ ؛ یارحسین بەگ ؛ خانلەر بەگ ؛ کەیخسرەو بەگ.
زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان، زێدی ڕۆستەم بەگیی جوانڕۆییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە.
لە هاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و ناراو و بەنیگەز و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی بناری بەمۆ و گاڕێڕ و ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەندە هۆڵ دەکرد.
$ناوی قوبادی$
ناوی قوبادی لە (قوباد بەگی) قوبادی باپیرە گەورە و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی عەشیرەتی قوبادی سەرچاوەی گرتووە و قوباد بەگ کۆڕەزایی سەید ئەحمد بەگی گەورەی جافە و کوڕی ئەمیر خانە #خانای قوبادی# ئەڵێت:
نەوەی ئەمیر خان، بەچەی بێ باکم
بێ فەرش، بێ باڵین ئوفتادەی خاکم.
$خانای قوبادی$
شاعیری پایەبەرزی کورد خانای قوبادی لەم عەشیرەتەیە و کوڕی قوباد بەگی قوبادیە و دوایی باوکی سەرۆکایەتی قوبادی و جافی لە ئەستۆ گرتووە بەهۆی لێهاتووی و شارەزای و خوێندەواریەوە توانویەتی سنوری قەڵەم ڕەوی قوبادی و جاف فراوانبکات تا دەشتی زەها و لەوسەری شەوە تا پاوە و پایەنگان و سەریاس و تانزیک #سنە#، چەند بەیت شیعری خانای قوبادی لەبارەی قوبادی و جافەوە:
(ئێڵ بەگی و ڕەشید میری جافانم)
پەروەردەی سای چین زوڵف کڵافانم
قوباد و قۆچاغ؛ قەدیم ساڵان بیم
بابۆی (بەگزادان) کەمەرلاڵان بیم
گوشدەن بە داستان (خانای خان قوباد)
وەی دنیای بێ پۆ هەرگیز نەبۆن شاد
بەیتەور بەیان کەرد (خانای خان قوباد)
پەرێ هامسەران بمانۆ وە یاد
قوباد قوچاغ کۆی نەوسوارم
تەرح جەبلەکێش باغچە و حەسارم.
$قوبادی لە مێژوودا:$
لە مێژووی کورددا بەتایبەت لەبەشی جاف و هۆزایەتیدا قوبادی پایەیەکی بەرزی بۆخۆی دروستکردووە بەهۆی ئەوڕۆڵە گرنگەی لەچەندین سەدەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئەدەبی و کلتوری و مێژوویەکی پاک کە پێشکەش بە میلەتی کوردی کردووە، ڕۆڵەیەکی ئەدیب و فەیلەسوف و زانایەکی بەتوانای پێشکەش بە کوردستان و گەلەکەی کردووە ئەویش شاعیر پایەبەرز خانای قوبادیە. ئەم شاعیرە قەڵەم بە بڕشت و بە توانایە چەندین شیعری لە بوارەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستی زمانی کوردی داناوە و لەوسەردەمە سەخت و دژوارەدا کە میلەتی کورد تێیدا تێپەڕیوە لە سایەیی حوکمی سەفەوی و عوسمانیەکاندا. لە هەموو سەرچاوە مێژووەکاندا لەباسی ئەدەبی و هۆزایەتیدا ناوی قوبادی جێگەی بەرزە و ئەم ناوە ئاشنایە لەنێو میلەتی کورددا.
$چەند دێڕ لە مێژوو$
لە سەردەمی (ئەمان اللە خان) والی سنە موئمین بەگی قوبادی سەرۆکی قوبادی و باوەجانی و ئەتوانین بڵێن سەرۆکی جاف بووە لەو سەردەمەدا، ئەمان اللە خان لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی دەبێتە کێشەیان محمد حسن خان پەنا ئەهێنێت بۆ موئمین بەگ و دێتە ناراو کە پایتەختی قوبادیە موئمین بەگیش پەنایدەدات، موئمین بەگ لەو شەڕەی نێوان کوڕ و باوک پشتیوانی محمد حسن خان دەکات، محمد حسن خان کوڕێکی ئازاو توانا دەبێت و لەگەڵ باوکی لە شوێنێک بە ناوی تم تم بەناچاری سوپای کوڕ و باوک ئەدەن بەیەکدا و محمد حسن خان زۆر بە سوپاکەی باوکی ئەهێنێ و خەریکە ئەیشکێنێت، خزمەتکارێکی ئەمان اللە خان بەناوی میرزا لە بێ ئاگایی محمد حسن کەڵک وەردەگرێت و زەبرێکی قورسی لێدەوەشێنێت و بە برینداری باش کەمێک کۆچی دوایی دەکات دوای مردنی سوپاکەی بڵاوەی لێکەن، بەبیستنی ئەم هەواڵە ئەمان اللە خان زۆر دڵتەنگ دەبێت، موئمین بەگیش دەگەڕێتەوە ناراو، هەر لەو سەروبەندەدا ئەمان اللە خان کچێکی پاشای قاجار بۆ کوڕێکی بەناوی خوسرەو خان مارەدەکات محمد حسن خان لەبەر ئەم باسە کێشەی لەگەڵ باوکیدا هەبوو، امان اللە خان هەموو سەرۆک عەشیرەتەکان بانگێشت دەکات بە موئمیین بەگیشەوە و ئەچن بۆ تاران تا کچی پاشای قاجار بۆ کوڕەکەی بهێنێت، لەکاتی گەشتنی ئەمان اللە خان ڕمبازی و شمشێر بازی دەبێت کەسێک لەناو گۆڕەپاندا نمایش دەکات و توانای خۆی نیشانی ئامادەبوان دەدات، ئاماژە بۆ ئەو خەڵکە دەکات یەکێکیان بێنە بەرامبەری بەڵام کەس ئامادە نابێت، موئمین بەگ بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەچێتە گۆڕەپان و لەگەڵ قولی شا ئەدەن بەیەکدا و بە لێدانێکی خێرا موئمین بەگ قولی شا دەکوژێت، پاشای قاجار داوای ئەو کەسە دەکات کە پاڵەوانەکەی کوشتووە و ئەمان اللە خان و سەرۆک عەشیرەتەکان بانگ دەکات و ئەوانیش ناوی موئمین بەگی پێنادەن، دەڵێن سوار چاکێک بووە لەنێو ئەم هەموو سوارچاکەدا چۆن بتوانین بیدۆزینەوە، دوایی تەواو بونی ئاهەنگەکە بۆ ماوەی یەک مانگ شا ئەمان اللە خان و سوپاکەی لای خۆی ئەهێڵێتەوە باش ئەوەی بکوژی قولی شای ئاشکرا نابێت بەناچاری ڕێگە بە ئەمان اللە خان دەدات بگەڕێتەوە، پاش گەیشتنیان بە کوردستان واتە سنە ئەمان اللە خان دەزانێت موئمین بەگ بکوژی قولی شایە ئەمە وەک دەرفەتێک بەکارئەهێنێ تا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ دژی موئمین بەگ چونکە لەکاتی کێشەکەیدا لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی پشگیر نەکردووە لەبەر ئەمە بۆ ماوەی یەک ساڵ لای خۆی ئەیهێڵێتەوە، ڕۆژێک ئەمان اللە خان ئەڵێت بە موئمین بەگ پێمخۆشە لەبەرچاوی خۆم ڕم بازیەکم بۆ بکەی، هەر ئەسپێکی بۆدێنن بەدڵی نابێت و داوای ئەسپەکەی خۆی دەکات و بۆی دێنن کە ناوی ئەسپە بۆلاش بووە لەکاتی مەشقەکەدا موئمین بەگ ئەسپەکەی غاردەدات و لەدەستی ئەمان ئەڵڵا خان دەربازی دەبێت و دێتەوە ناراو لەوێشەوە دێتە سلێمان و لە بازیان کۆچی دوایی دەکات، باش مردنی خزم و برا و کەسەکانی و عەشیرەتی قوبادی دەبیستن کە کۆچی دوایی کردووە دێن بەشوێنیدا و دەیبەنەوە ناراو لەوێ بەخاکی دەسپێرن. لە کاتی گەڕانەوەی تەرمی موئمین بەگدا ئەو کۆڕەی لەگەڵیدا بوون بە دوو دێڕ شیعر ناڕەحەتی و دڵتەنگیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەم کەڵە پیاوە بە توانا و ناودارە و وتوویانە:
خەستەی نەڕەستەی بازیانم ڕۆ
تاقە سوارەکەی ڕووی مەیدانم ڕۆ.
$تیرە و خێڵەکانی قوبادی$
1 تیرەی بەگزادە،
2 تیرەی میرکی،
3 تیرەی قەلانی،
4 تیرەی کۆرەی،
5 تیرەی مەلازۆراوی،
6 تیرەی بازانی،
7 تیرەی مامەنان،
8 تیرەی تەنگی ئەژدیها،
9 تیرەی نەیجانی،
10 تیرەی الیاخەی،
11 خێڵی نەختە،
12 تیرەی زلانی،
13 خێڵی داود،
14 خێڵی فەیاد،
15 خێڵی وەیسە،
16 خێڵی باوا،
17 خێڵی ڕەمەزان،
18 خێڵی مەیتاو،
19 تیرەی پشماڵە،
20 تیرەی کڵاشی،
21 تیرەی مەنوچەری،
22 تیرەی حسن علی،
23 تیرەی مستەفا بەگی،
24 تیرەی سمایل ئاخە (ئیسماعیل ئاغایی)
لە پێج خێڵ پێکدێن:
هۆخلوگی،
ئاغلی بەگی،
شاوەیس ئاخەی،
مەسور ئاخەیی،
عەلی ئاخەیی.
له ساداتی پیر خدری شاهۆن و پاشماوەی بنەماڵەی قوباد بەگن و بەگزادەی قوبادین.
$گوندەکانی ناوچەی قوبادی$
ناو و ژمارەی گوندەکانی ناوچەی ئێلی قوبادی
سەرەتا گوندەکانی (گەرمەسێر)
1 دەربەند دەهۆڵ
2 شاوەڵەد
3 داریزەنگەنە علیا
4 داریزەنگەنە سفلی
5 تق تق علی آقائی
6 دوڵە وشک
7 خوک آخلە
8 بانی چنور
9 کلارە میرکی
10 ابدالان میرکی
11 ئەسپەر
12 کاک میرکی
13 دەره ژاڵە علیا
14 دەره ژاڵە سفلی
15 قەلانی
16 خراتە ی قەلانی
17 پخش- ئەزگڵە
18 کۆرەی
19 وەزیر ئاباد
20 سورمەر
21 شێرپەڕ
22 قەیتول
23 خڕنوبان
24 زاڵە کۆسە
25 دەرە زۆرینەی بازان
26 گندم بان
27 تلەتوو
28 کەژە چەرمەڵە
29 ابداڵان خێڵی فەیاد
30 پشت گاڕێ ی خێڵی فەیاد
31 گووڵاڵە
23 باندار کوێخا عزیز
33 تازە دەبانە دارسمک
34 باندار کوێخا عیدللە
35 هەنجیربوس
36 سید مراد خیل بابای ایل قبادی
37ئیمام حسن
$گوندەکانی (کوێستانی) ناوچەی عەشیرەتی قوبادی:$
1 زلان قبادی
2 بانی میران
3 پیل زلان قبادی
4 خێلی سیدعالی قبادی
5 سورە توو
6 چمەنزار
7 هەسێر
8 سیاران ی نهراب
9 کانی بلور نهراب
10 بانی گلان نهراب
11 دێڕەش نهراب
12 علی ئاقای نهراب
13 تازە فولادی
14 گوێزان فولادی
15 دێڕەش فولادی
16 چکول ابادی
17 دە فتح اللە فولادی
18 ملە زماونان فولادی
19 شخسە فولادی
20 کانی سواران فولادی
21 دێی دراز فولادی
22 قڵاگە فولادی
23 سنگ سیا فولادی (بەردە ڕەش)
24 پیرپوشین فولادی
25 سوال آباد فولادی
26 لاباخ میرکی
27 دهکدە حاجی کاکە باش
28 بر کوڕ بازان
29 کیکەنی زلان
30 خیل فیاد پوژنە و بازان کیکن..
گوندەکانی ناوچەی قوبادی لە کوردستانی عێڕاق:
1 بەڕوێن
2 تۆوشکێ
3 کانی پاشا
4 کانی وەیسکێ
سنوری دەستکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە نێوان ئەم چوار گوندەی باشوور و گوندەکانی ڕۆژهەڵات کە 67 گوندە و یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی قوبادی شارۆچکەی (ازگڵە)یە لە ئێستادا ناحیەیە..
گوندەکانی ناوچەی قوبادی هەموویان لەیەک سنوری جوگورافی دانەەبڕاودان.[1]
سەرچاوەکان:
#دیوانی خانای قوبادی#
تاریخ جاف جوانرود نوسینی استاد ملا محیدین ساڵحی.
مێژووی جاف نوسینی کەریم بەگی فتاح بەگی جاف.
تاریخ سیاسی کیهان/ لە نوسینی مسعود کیهان