هەنجيری تەقتەقی نەيخۆی دەتەقی
هەنجيری شارەدێی تەقتەقی هەنجيرێکی گەورە و پڕ و شيرينە، ئەگەر زوو نەيخۆيت دەتەقی، يان ئەوەندە گەش و بەتامە لەوانەيە ئەگەر نەيخۆی لەحەزەرەتيا بتەقی، بۆيە لەسەروبەندی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە بازاڕی سەوزە و ميوەی شارەکانی کەرکووک و هەولێر و کۆيە و ڕانيە دەوترا(هەنجيری تەقتەقی، نەيخۆی دەتەقی)