جی بی مۆرگان مەزەندەدەکات، قەبارەی ئه و قەرزە دەرەکییانەی کە پێویستە تا مانگی تەمموزی 2019 حکومەتی تورکیا بیانداتەوە، 179 ملیار دۆلارە، کە یەکسانە بە چارەکی داهاتی گشتی وڵات، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ زیادبوونی سەرهەڵدانی پوکانەوەیەکی کتوپڕی ئابووری.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی جی بی مۆرگان چوارشەممە لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە کە 147 ملیار دۆلاریان قەرزی سەر بانکەکانی کەرتی تایبەتە.
بابەتی قەرزەکانی سەر تورکیا، دوای ئەوەی هاتەوە بەرباس، کە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار بەرێژەی 40% هاتەخوارەوە، مەترسی ئەوەش هەیە کە دەستوەردانی حکومەت لە سیاسەتی نەختینەی و زیادبووی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە بەهۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەندرو برادسۆن قەیرانەکە زیاتر بکات.
جی بی مۆرگان لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت پارەی پێویست بۆ کاراکردنی بازاڕەکان بۆ 12 مانگی داهاتوو لە تورکیا کێشەیەکی گەورەیە.
دەشڵێت پێویستە تورکیا تا کۆتایی ساڵی 2018 بڕی 32 ملیار لەسەرە و پێویستە بیداتەوە و پێدانە گەورەکانیش لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم و دووەم دوادەخرێت.
جەتیشیکردوەتەوە کەپێشینی دەکرێت زۆربەی بانکە بیانییەکان لە تورکیا ڕاپۆرتی هەلومەرجی قەرزەکانی کەمبکەنەوە، درێژکردنەوەی بڕی قەرزەکانیش بۆ هەندێک دامەزراوە قورس دەبێت.
رونیکردوەتەوە، کە کۆمپانیاکان ئەوەندە دراوی قورسیان هەیە کە، بتوانن قەرزەکانی سەریان بدەنەوە، هەروەها نزیکەی 47 ملیار دۆلار قەرزیان بەشێوەی دڵنیایی بازرگانی لەسەرە کە بە ئاسانی دەتوانرێت درێژبکرێتەوە.
بانکی جی بی مۆرگان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە تورکیا 108 ملیار دۆلار لەسەره و پێویستە تا تەمموزی 2019 بداتەوە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، ئەگەر درێژبکرێتەوە.[1]
#30-08-2018#