ئامادەکردنی: #ئەبوبەکر محەمەد ئەحمەد#
گیایەکی سروشتی و خۆڕکە
ناوی زانستی : Stachys byzantina
ناوی گشتی: lamb's ear گوێ بەرخ
بەپێی زانیاریەکانی ویکیپیدیا نیشتمانی ئەم ڕوەکە هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئەرمینیاو ایرانە،بەڵام لەڕاستیدا کوردستانیش نیشتمانی ئەم ڕوەکەیە و خۆڕسکانە لەکۆتایی وەرزی هاوین دەردەکەوێت و لە وەرزی پاییزدا گوڵێکی ڕەنگ پەمەیی دەردەکات.
گەڵاکانی ئەم گیایە زۆر جوان و سەرنجڕکێشن و شێوە هێلکەیین و لە هەردوو ڕووەکەیەوە بەڕیشاڵی شێوە خوری سپی داپۆشراون.
وێنەکان : گوندی #مەروێ#، ئالانی #شارباژێڕ#.