لە ڕێگای هەواڵەکانەوە ئاگادار بووین کە ڕۆژی شەمە 3ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی دو تێکوشەری کورد لە ڕێزەکانی کۆمەڵە بە ناوەکانی ئەرسەلان جەوزەک و پەرویز عەبدی لە ناوچەی #مەریوان#ی خوەرهەڵاتی کوردستان لە شەرێکدا لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخشی و چونە ڕێزی نەمرانی کوردستانەوە.
لە لایەن سەرکردایەتی ڕێکخراو یاری کورد(یارسان) و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری ئەو ڕوڵە دلێرانەی کوردستان و سەرکردایەتی کۆمەڵە، لە دەست دانی ئەم دوو #پێشمەرگە# تێکۆشەر و قارەمانە بە خەسارێکی گەورە دەزانین بۆ خاک و نیشتمانەکەمان..
دڵنیاین کە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستان، کە لە ڕیگای خەبات بەدژی ڕێژیمی ستەمکار و دەسەڵاتداری کوماری سێدارەی ئسلامی ئێراندا دەڕژێتە سەر خاکی پیروزی کوردستان، بە فیڕۆ ناچێ و ڕێگای خەبات بۆ ئازادی تا وەدیهێنانی ئامانجی پیروزی ئەوان، قەت بێ ڕێبوار نامێنێتەوە.
پێویستە ئەوە بە بیر بێنینەوە کە کە ئەورۆ گەلی کورد زیاتر لە هەموو وەختێک پیویستی بە یەکرێزی ناو ماڵی کورد هەێە و دەبێ هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە یەکگرتووییکی جیدی و بە کردوە خۆیان بۆ قوناخی ئێستای خەبات هازر بکەن و هەنگاوی جدی لە ئەو پیناوەدا هەڵ بگرن یەکگرتویک کە بتوانێ وڵامدری بارودۆخی ئێستای کوردستان بێت
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو دو ڕۆڵە قارەمانی نیشتمانەکەمان و هەموو گیانبەختکردوانی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی برۆخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران
رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان
#28-08-2018#