ناو: محەمەدئەمین
نازناو: مینە
ناوی باوک: حسێن عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #سەرشەقام# لە شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
$ئاستی خوێندن$
بەکالۆریۆس، لە زمان و ئەدەبی کوردی، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1983-1984
کۆلیجی گۆلد سمیس، لەندەن، First Certificate لە زمانی ئینگلیزیدا، 1990
$شارەزایی لە زمان$
کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی.
$چالاکی ئەدەبی و پەرتووکی بڵاوکراوه:$
$بەرهەم و نووسین:$
سە لیقەی کوردەواری، پەرتووک، نووسینی مینه، لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی سوید-کوردستان.
زمانی جەستە، پە یوەندیە گۆنە کراوەکان، نووسینی مینە، سلێمان، ژمارەی سپاردن 140. ساڵی 2004.
عەشق لە جوانکاریدا، نووسینی مین، بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوە، سلێمانی، ژمارەی سپاردن 536، ساڵی 2005.
زمانی جەستە، درۆ و هێماکانی درۆکردن، نووسینی مینه، لە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای ئاوێنه، سلێمان، ژمارەی سپاردن 352، ساڵی 2007.
$لە بواری وەرگێڕاندا$
نامە ئاوارەکان، نووسینی کارۆ، وەرگێڕانی لە زمانی فارسییەوە مینه، سلێمانی، ژمارەی سپاردن 186، ساڵی 2005
زمانی ڕوخسار، نووسینی، ڕۆبەرت وایتساید، وەرگێڕانی لە زمانی ئینگلیزیەوە مینه. لە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای ئاوێنه. سلێمانی. ژمارەی سپاردن 237. ساڵی 2007.
سلێمانی..ناوچەیەک لە کوردستان، نووسینی مەیجەر سۆن، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە مینە، لە بڵاوکراوە کانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی. سلێمانی. ژمارەی سپاردن 1064. ساڵی 2007.
کوردی سووریا، نووسینی، هێریەت مۆنتگومری، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە مینە و پێشەوا لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی. سلێمانی ژمارەی سپاردن 1434. ساڵی 2009.
ویلایەتی موسڵ، ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ئەتەوەکان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، مینه. لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان. سلێمانی، ژمارەی سپاردن 1613. ساڵی
گەشتەکەی ڕییچ. نووسینی کلاودیوس جەیمس ڕیچ، بەرگی دووەم. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە مینه. لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان. سلێمانی، ژمارەی سپاردن: 1078 ساڵی 2012.
زانایانی ئایینی کورد و قوتابییە ئەندەنووسییەکانیان. نووسینی مارتن ڤان بروینەسن، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە مینە. لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی مێرژوویی جەمیل ڕۆژبەیانی، سلێمانی. ژمارەی سپاردن: 1009. ساڵی 2016.
لەگەڵ کۆمەڵێک وتار و وەرگێڕان لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسییەوە، کە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا بڵاوبوونەتەوە، لەوانەش 26 وتار لە عەرەبییەوە بەناوی ڕامان لە مرۆڤدا، کە لە نووسینی (ڕجاء نقاش) ە و لە بڵاوکراوەی مانگانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە بریتانیا بە زنجیرە بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە گۆڤارەکانی بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، مامۆستای کورد، تەوار، کوردۆلۆجی و ڕۆژنامەی ژین و برایەتی و هاوکاری و ئاوێنە و... هتد وتار و لێکۆڵینەوەی بڵاوکردووەتەوە، هەروەها دەیان کۆڕی ئەدەبی پێشکەش کردووە و بەشداری کۆڕی شیعرخوێندنەوەی کردووه،
$ئەو بوارانەی کاری تێداکردووه$
چاودێری بەشە ناوخۆییەکان، زانکۆی سلێمانی، 1977-1979
لێپرسراوی بەشی نیشتەجێکردن، زانکۆی سلێمانی، 1980-1979
بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆیەکان، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1981 1984
فرۆشیار، کۆمپانیای کۆفرۆشی کەلوپەل، لەندەن، 1992-1990
بریکاری فرۆشتن، کۆمپانیای غازی بەریتانی، لەندەن، 1992 1998
شۆفێر لە بەشی گواستنەوە، کۆمپانیای سیتی پۆست بۆ کارگۆ، لەندن، 1998-2005
لێپرسراوی بەشی لۆجستیک، لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئۆفیسی سلێمانی، 2005 2006
بەڕێوەبەری کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە وەکالەت، ئۆفیسی سلێمانی
شارەزا لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی، سلێمانی
سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بە وەکالەت
ئێستاش (2022) خانەنشینە و لە شاری مانچەستەر، لە بریتانیا دەژی. [1]