$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنێکی دووگیان بەناوی پرشنگ لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.[2]
- کاروانێکی #کۆڵبەر#ان له ناوچەی کانی خودای سنووری #پیرانشار#ی سەربە #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تاریکی و تەمومژ و ترسی بۆسەی هێزه چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، بەهەڵه کەوتنە مەیدانێکی مینەوە و کۆڵبەرێک هەردوو قاچی لەدەستدا. ئەو کۆڵبەرە ناوی شەهاب ئاکفووده، خەڵکی شاری #مەهاباد#ە.[5]
$باشووری کوردستان$
- خوێندکارانی بەشی پزیشکی زانکۆی #سلێمانی# لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و چوونە بەردەم نەخۆشخانەی شۆڕش.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155166/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=یەکەمین فێستیڤاڵی هونەرە میللییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155166/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیاریدا کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکات و ببێتە ئۆپۆزسیۆن.[1]
- پارێزگاری #کەرکووک# بەوەکالەت بڕیاریداوە زەوی و زاری نۆ گوندی کوردنشینی شارۆچکەی #داقوق# ڕادەستی عەرەبە هاوردەکان بکرێتەوە. جوتیارانی داقوقیش ئه و بڕیارە بەپێشێلکردنی مافەکانی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان ناو دەبەن و پەرلەمانتارانی یەکێتیش لەپارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنن، بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت قابیلی قبوڵکردن نییە و ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوریشی لەدژ دەگرنەبەر.[4]
- ئەمڕۆ بەڕێوبەری نوێی #پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی#-پادێ، یەکەمین کۆبوونەوی خۆی ئەنجامدا و ئەمیر ساڵح، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پادێ دیاری کرا.[5]
- یەکەمین فێستیڤاڵی هونەرە میللییەکان لە #هەولێر# بەڕێوەچوو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەی قۆناعی کۆتایی هەڵمەتی دژ بە چەتەکانی #داعش# چوونە ناو شارۆچکەی سوس لە دێرەزۆر.[2]
- مینێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە 4 هاوڵاتیی #عەفرین#دا تەقییەوە لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا لەنێوان گوندەکانی بارادە و برجک-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرینەوە بچنە دەرەوەی ناوچەکە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئه و 4 هاوڵاتییە سیڤیلە بەهۆی زەخت و ستەمی هێزە داگیرکەرەکان ویستوویانە لە سنووری کانتۆنی عەفرین کۆچ بکەن.[2]