گەریلاکانی #هەپەگە# لە زۆر دەڤەری باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیای داگیرکەر. ڕاگەیەنرا کە لە ئەنجامدا چەندین سەربازی تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
چالاکی لە لێلیکان
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان لە باشووری کوردستان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکان وەهایە:
ڕۆژی 31ی ئاب\9ی خەرمانان کاتژمێر 20:30 هێزەکانمان لە گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست لە سنووری ناوچەی #سیدەکان#-ی باشووری کوردستان دژی هێزەکانی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. ڕوون نەبوویەوە لەم چالاکییەدا چەند سەربازی دوژمن کوژراو و بریندار بوون.
ڕۆژی 2ی ئەیلوول\11ی خەرمانان کاتژمێر 7:10 بۆ جاری دووەمن هێزەکانی داگیرکەر لە لێکیکان بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە 4 قۆڵەوە لە سەنگەر و بنکەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراو و برینداری هێزەکانی داگیرکەر ڕوون نەبوویەوە.
چالاکی لە دژی سەنگەرەکانی داگیرکەر لە بارزان
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان کاتژمێر 10:30 لە گردی شەهید مونزوور-ی نزیک گردی خوەدێ-ی هەرێمی بارزان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا. سەرکەوتوانە لە سەنگەر و بنکەکانی دوژمن درا. ڕوون نەبوویەوە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەم بەیانییە (3ی ئەیلوول\12ی خەرمانان) دەوروبەری کاتژمێر 3 بۆمبارانی دەوروبەری گوندی کەڤنێ مژێ-یان کرد لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی#ی سەر بە پارێزگەی #دهۆک# لە باشووری کوردستان.)[1]
#03-09-2018#