$باکووری کوردستان$
- بە پێی ڕاگەیەنراوی والی #جولەمێرگ# لە 30 ناوچە لە ناوەندی جولەمێرگ و ناوچەکانی چەلێ، #شەمزینان# وگەڤەر، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە و هاووڵاتیان مافی ئەوەیان نییە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.[4]
- لە ماوەی 2 ڕۆژدا لە #ئامەد# هەڵکوتراوەتە سەر 73 ماڵ.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد، بە ناوی ناسر ئیبراهیمزادە، خەڵکی گوندی گەوڵانی شاری #سەردەشت# بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کاسبکارێک لە شاری سەردەشت کوژرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- هاجەر سەعیدی، چالاکی بواری مافی ژنان و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری #سنە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[6]
- حەسەن گەڵوانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، لە گرتووخانەی شاری #ورمێ#، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبێڵ دوور خرایەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر گوند و ناوچەکانی سنوری #برادۆست#یان بۆردوومان کرد و بۆردوومانەکە ناوچەکانی چیادێل و خواکوڕک و گەروی سیران و گەرووی کەوەرت و، دەوروبەری گوندی خەلیفان و گەلی خواکورک ز گەلی ڕەشی گرتۆتەوە. بەهۆی تۆپبارانەکەشەوە زیانێکی زۆر بە ڕەزو باخی دانیشتووانی ئه و ناوچانە کەوتووە و بەوهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە سنورەکە کەوتۆتەوە.[3]
- نزیکەی 20 ڕۆژە لە #کەرکووک#، بە هۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە زۆربەی وێستگەکانی کۆکردنەوەی ئاو لە ووشکبووندان و گەڕەکەکانی شارەکەی بەجۆرێک بێئاو کردووە کە خەڵکی بە تانکەر ئاو دەکڕن.[1]
- #پارتی دیموکراتی کوردستان# داوای #بزووتنەوەی گۆڕان#ی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قبوڵنەکردوە، سەرچاوەیەکیش لە نێو گۆڕان دەڵێت ئێستا گۆڕان تەنها بڕیاری بایکۆتکردنی لەبەردەمدا ماوه و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە لایەن جڤاتی نیشتمانییەوە ئه و بابەتە یەکلادەکرێتەوە.[2]
- لە نەخۆشخانەی شار لە #سلێمانی#، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نەخۆشخانه و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان و پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانە، مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ د. #جەمال ئەحمەد ڕەشید# بەڕێوەچوو.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ د. جەمال ئەحمەد ڕەشید=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید.[2]
- بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوری عێراق ئاشکرای دەکات، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵۆگۆڕکردنی نەوت لەگەڵ ئێراندا، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوه و ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل بەتانکەر ڕەوانە دەکرێت.[2]
- لە گەڕەکی وڵوبە لەشاری سلێمانی کچێکی تەمەن 13 ساڵان بەهۆی گوللەوە گیانی لەدەستدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە چوارچێوەی هاریکاریيە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، نزیکەی 150 بارهەڵگر گەیشتنە شاری #قامیشلۆ#. ئه و بارهەڵگرانە کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستیان هەڵگرتبوو، گەیشتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات له و ناوچەیە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=هاوکاریەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە قامیشلۆ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153210/0008.JPG=KTML_Photo_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ڕۆژنامەکانی ئیسرائیلدا بڵاوبووەتەوە، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردووەتەوە، کە بۆسەر پێگە ئێرانییەکانی ناو سوریا 200 هێرشی ئاسمانی کردووە، هەروەها زیاتر لە 800 ڕۆکێتیشی هاویشتووەتە سەر ئەو پێگانە.[5]