گەلی ئازادیخوازی کوردستان !
رای گشتی دیموکراتیخواز !
ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕۆژی (5/9/2018) بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی، سەربارەت بە دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی کوردستان، کۆبونەوەی تایبەتی سازدا، دوای هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی دۆخی عێراق و چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان، کۆبونەوە، وێرای سوپاسی وەفدی هاوبەشی دانوستان، کە لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا، توانیان، پرسی سەنگی کوردستان و هاوسەنگی بڕیاردان، لەناو کێشمەکێشەکانی ناوچەکە و عێراق و لایەنە کوردستانیەکان بپارێزن، لەسەر دۆخی عێراق و چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی حوکمەت، کۆبونەوە بڕیاری دا کەوا:
دوا وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق (15/9/2018)، لە ئێستاوە هەتا ئەو کاتە، کات بە دەستی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانەوە هەیە، چاودێری سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی عێراق بکات، زانیاری زیاتر کۆبکاتەوەو چاوەروان بین، وەڵامی ڕەسمی پرۆژە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی لەلایەن لایەنەکانی عێراقەوە بدرێتەوە، هەتا بزانرێ، چ لایەنێک، بە ڕاستی ئامادەیە، کێشە ئابوری و سیاسی و دەستورییەکانی عێراق و مافەکانی گەلی کوردستان، چارەسەرکردنیان دەستەبەر بکات، بەمەش، بەرچاومان ڕون دەبێتەوە بۆ دوابڕیاردان لەسەر ئەم پرسە چارەنوسازە.
دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ڕێکخستنەوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد. بێگومان بنەمای ڕێکەوتنمان بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی پابەند بە دەستورو بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینەی و دوور لە دەسەڵاتی تایفەگەریە
جەخت کرایەوە کە، پەیوەندی هاوسەنگی یەکێتی و پارتی و پرۆژە هاوبەشەکەی نێوانیان گرنگە و زۆر گرنگیشە هەوڵبدرێ پەرە پێبدرێ بۆ ئەوەی لایەنە کوردستانیەکان بگرێتەوەو پرۆژەکەش دەوڵەمەند بکرێ.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی کوردستانیش، یەکێتی، بڕیارو سیاسەتی دیموکراسی ئەوەیە، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و دوور لە گومان و نیگە#ڕانیە#کان، ئەنجامبدرێ. بۆ ئەنجامدانیشی، تەواوی ئامادەکاریەکانی سازداوە.
ئاشکراشە هەڵبژاردن بۆ حیزب و لیستەکانە، ئەگەر زۆربەی لایەنە سیاسیەکان، لەرێی کۆمسیۆنەوە، پەیامی ڕونی خۆیان بگەیەننە سەرۆکایەتی حکومەت و بە ڕەسمی، حکومەت، پەیامەکە بگەیەنێتە پەرلەمان و پەسەندی داوخستنی هەڵبژاردن بکرێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، پەسەندی دەکات.
گەلی خۆراگری کوردستان !
دۆخێکی نوێ لە ناوچەکە و لە ناو عێراق و لەناوچە کێشە لەسەرەکانی مادەی (140) هاتۆتە پێشەوە، سەرکردایەتی یەکێتی، سورە لەسەر ئەوەی پشتیوانی بۆ مافە دیموکراسی و دەستورییەکانمان لەسەر ئاستی دونیا و ناوچەکە لە دەست نادەین.
ئومێدەواریشین، هەموولایەک، پێگە و ڕێگەی گەلەکەمان لە عێراق و کوردستان و ناوچەکەدا وەک خۆی بخوێننەوە. کورد چەند پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتیە، ئەوەندەش پێویستی بە دۆستایەتی ئیقلمیە. بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سورە لەسەر:
- سیاسەتی هاوسەنگی لە ناوچەکە و عێراقدا.
- یەکریزی هێزە کوردستانیەکان لە کوردستاندا.
- جێبەجێکردنی تەواوی مادە و بڕگەکانی دەستور، دوور لە ڕوانگەی تایفەگەری و هێشتنەوەی حکومەتی عەسکەری، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
- هێزی #پێشمەرگە# و ئاسایش و پۆلیسی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی ئیتحادی، بەرپرسیارێتی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکانیان پێ بسپێردرێت.
- ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# بە زووترین کات کۆببنەوەو ئەرکە یاساییەکانی دوا هەڵبژاردن ئەنجامبدات.
- چارەسەری ڕیشەیی بودجە و موچە و نەوت و گاز.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#05-09-2018#